کوردستان

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی بڕێکی زۆری ئۆکسجین ڕەوانەی ناسریە دەکرێت

13-07-2021
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی بڕێکی زۆری ئۆکسجین ڕەوانەی ناسریە دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر له‌ ئۆكسجین ره‌وانه‌ی پارێزگای زیقار كرا.

لەسەر راسپاردەی مەسروربارزانی بڕێکی زۆر لە ئۆکسجین ڕەوانەی پارێزگای زیقار دەکرێت و ناردنی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی ئۆكسجین له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ دێت کە شه‌وی رابردوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌ هۆی ته‌قینی بتڵێك ئۆكسجینه‌وه‌ ئاگری گرت و بەگوێره‌ی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.