کوردستان

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە کۆبوونەوەدان

11-07-2021
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە کۆبوونەوەدان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە باڵکێشی ڕاگەیاند، لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەوە، بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى لە کۆبوونەوەدان.

ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتییە لە پاش تێکچوونی پەیوەندییەکانیان بەهۆى گۆڕانکاریی لە پۆستەکانى فەرماندەى دژە تیرۆر و دەزگاى زانیارى یەکێتى.

کۆبوونەوەکەی هاوسەرۆکانی یەکێتی دواى چەند کاتژمێرێک دێت لە جێبەجێکردنى گۆڕانکارییەکانی دژە تیرۆر و دەزگای زانیاریی بە فەرمانى بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى، کە نیگەرانى لاهور شێخ جەنگى، هاەسەرۆکی یەکێتی لێ کەوتووەتەوە.