کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بودجە و داهات کۆدەبێتەوە

07-01-2021
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بودجە و داهات کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (7) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە:
• پێشنووسی یەكەمی پرۆژە یاسای بوودجەی 2021 هەرێمی كوردستان.
• پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا.