کوردستان

گۆڕان پەرلەمانتارەکانی ئاگادارکردووەتەوە دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن

06-01-2021
گۆڕان پەرلەمانتارەکانی ئاگادارکردووەتەوە دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، گۆڕان بە فەرمی پەرلەمانتارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ وەزیری سامانە سروشتیەکان بدەن.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان کەسێکی بە ئەزموونە و دەنگی پێ دەدەین.
وتیشی" گۆڕان بە فەرمی پەرلەمانتارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ وەزیری سامانە سروشتیەکان بدەن، هەر پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش دەنگی پێ نەدا سەرپێچی لە بڕیارەکەی گۆڕان دەکات".