کوردستان

کەسێکی تری وەکو سلێمانی هەڵشۆیی دەستگیرکرا

04-01-2021
کەسێکی تری وەکو سلێمانی هەڵشۆیی دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 11 ئۆتۆمبێل و پارچە زەوییەک و 10 هەزار دۆلاری خەڵکی لابووە و وەکو سلێمان هەڵشۆیی مامەڵەی کردووە.

پۆلیسی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە، لەسەر فەرمانی دادوەر کەسێک دەستگیرکراوە کە مامەڵەی گوماناوی کردووە و لە فەیسبووک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کاڵاکانیان بە نرخێکی گرانتر دەداتەوە.

پۆلیسی سۆران دەشڵێ" بەپێی وتەی تۆمەتبارەکە سەرەتای كاركرنی سێ ئۆتۆمبیلی بەنهێنی وەرگرتووە، دواتر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردۆتەوە كە ئەم مامەڵەیە دەكات بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە 8 ئۆتۆمبێلی بەبڕی 10 هەزار دۆلار كارتی مۆباییلی وەرگرتووە بەرامبەر ئەوەی كە بۆماوەیەكی دیاریكراو بەپارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە، بڕی ئەو شتانەی کە وەریگرتووە لەماوەی 15 ڕۆژ 11 ئۆتۆمبێل، 4 مۆبایل، پارچە زەوییەک و بایی 100000$ دۆلار كارت.