کوردستان

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

04-01-2021
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ڕایگەیاند، گرووپێکی سێ کەسی کە بازرگانی ماددەی هۆشبەربوون دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە" دوای چاودێریکردنی گرووپێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ ڕێککەوتی 4.1.2021 لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆرانەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر 2کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشە. هەروەها سێ تۆمەتباریش کە خەڵکی پشدەرن بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.