کوردستان

مەلا عەلی بۆ تاتڵیساس: تۆبە بکە و بڵێ کوردم، چاکت دەکەمەوە

18-12-2020
مەلا عەلی بۆ تاتڵیساس: تۆبە بکە و بڵێ کوردم، چاکت دەکەمەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەلا عەلی کەڵەک نامەیەک بۆ ئیبراهیم تاتڵیساس دەنێرێت و دەڵێ "ئەگەر تۆبە بکەیت و بڵێیت کوردم، چارەسەرت ئەکەم".
مەلا عەلی کەڵەک لەو پەیامەیدا کە بە سێ زمانەکانیی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نووسیویەتی دەڵێ"ئەگەر گۆرانی بێژ، بەڕێز ئیبراهیم تاتڵیساس تۆبە بکات و بڵێت من کوردم و حاشا لە قەومی خۆی نەکات، ئەوە بە شاهیدی هەمووتان لە ماوەی شەش مانگدا بە ئیزنی خوا چارەسەری دەکەم بەبێ بەرامبەر".
ئاماژەی بەوە کردووە "مێشکی تاتڵیساس خوێنی لەناو مەییە، لەبەر ئەوەیە چاکنابێتەوە".