کوردستان

تاوانبارێک لە زیندانی چەمچەماڵ هەڵدێت

16-12-2020
تاوانبارێک لە زیندانی چەمچەماڵ هەڵدێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تاوانبارێک کە دادگا بە ماددەی 430ی حوکمی داوە، لە زیندانی چەمچەماڵ هەڵدێت و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوەتەوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 10:30 تاوانبارێکی حوکمدراو بە ماددەی 430ی یاسای سزادانی عێراقی، لە زیندانی چەمچەماڵ هەڵاتووە، ئەمڕۆش فەرمانگی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووەتەوە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێ.

سەرکەوت ئەحمەد وتی"لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ چۆنییەتی هەڵاتنی و هاوکارەکانی بۆ هەڵاتن پێکهێنراوە".