کوردستان

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ هەڵدەبژێرێت

16-12-2020
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ هەڵدەبژێرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەربژێری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەدات.

کاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر کۆدەبێتەوە.

کاندیدی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، هێمن سەید مورادە، کە ئێستا بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی بازرگانی هەولێرە و هاوکات بەڕێوەبەری بەوەکالەتی سایلۆی هەولێریشە.