کوردستان

شەپۆلێکی باران و بەفر کوردستان دەگرێتەوە

10-12-2020
شەپۆلێکی باران و بەفر کوردستان دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بژار ئەکرەم، بەرپرسی به‌شى پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژی دووشەممەی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبێت.

بژار ئەکرەم وتیشی" پێشبینی دەکرێ لە هەفتەی داهاتووەوە زستانێکی سارد و باراناوی دەستپێبکات، بەڵام ئەگەری گۆڕینی کەشەکەش هەیە".