کوردستان

لە خۆپیشاندانەکەی دووکان ئەفسەرێک بە پلەی عەقید گیانی لەدەستدا

09-12-2020
لە خۆپیشاندانەکەی دووکان ئەفسەرێک بە پلەی عەقید گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی دووکاندا ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە کاتی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەراندا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا.
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە نزیک گوندی قەمچووغە، ڕێگەی سەرەکی دووکان-سلێمانییان داخست، هێزێکی ئەمنی چووە شوێنەکە بۆ کردنەوەی ڕێگەکە بەڵام بەشێک لە خۆپێشاندەران رووبەڕوویان بوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا فەرماندەیەکی پێشمەرگە بەناوی عەقید هەمزە محەممەد ئەمین تووشی جەڵتە بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە