کوردستان

داعش دوو بیرە نەوتی کەرکووکی تەقاندەوە

09-12-2020
داعش دوو بیرە نەوتی کەرکووکی تەقاندەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوو بیرە نەوتی کێڵگەی خەبازەی کەرکووک تەقێنرانەوە کە ڕۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوتیان دەردەهێنا.
عەلی حوسێن، وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو بیری نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنرانەوە و وتیشی" ئیستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە کە لە کێڵگەی خەبازەن لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک".
كێڵگەی نەوتی خەبازە بە دووری 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای كەركووك، رۆژانە نزیکەی 25 ھەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرھەمدەھێندرێت.