کوردستان

عەرەب هەڵیانکوتایەوە سەر گوندی پەڵکانە

07-12-2020
عەرەب هەڵیانکوتایەوە سەر گوندی پەڵکانە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عەرەبە هاوردەکانی سنووری پەڵکانە جارێکی دیکە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر گوندەکە و داوای چۆڵکردن و ڕادەستکردنەوەی زەوییەکان دەکەن.

دەوار ئیسماعیل، دانیشتووی گوندی پەڵکانە بە ڕاگەیاند، لە نیوەڕۆوە ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بە پاڵپشتی هێزێکی حەشدی شەعبی، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکە و داوای چۆڵکردن و ڕادەستکردنەوەی زەوییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە عێراقییەکان هاتوونەتە ناوچەکە و پالپشتی لە عەرەبە هاوردەکان دەکەن و دەڵێن بۆ چۆڵکردنی زەوییەکان، بڕیاری دادوەریان پێیە.