کوردستان

لە هەولێر کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە خەڵک کردبوو

07-12-2020
لە هەولێر کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە خەڵک کردبوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە هاونیشتمانییان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ع.ط.س) دەستگیرکرد، کە بەپێی ماددە (430) لە یاسای سزاکان، لە بنکەی پۆلیسی خانەقا داواکرابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکە هەڕەشەی لە خەڵک کردووە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دراوەتە دادگا.