کوردستان

شیرین ئەمین باسی بوورانەوەکەی بۆ باڵکێش دەکات

03-12-2020
شیرین ئەمین باسی بوورانەوەکەی بۆ باڵکێش دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و هاوسەری رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو کاوە گەرمیانی کە وەکو خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی بەشدارە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت "هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە هەموو جادە و گەڕەکەکاندا بڵاوەیان پێکراوە و تووندوتیژییەکی زۆر بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردێنن، منیش بەهۆی غازی فرمێسکڕێژەوە من دوو جار بوورامەوە و سیروان بابانی پەرلەمانتاریش کە لەگەڵم بووە بریندارکراوە.