کوردستان

٪17-20ی ڤاکسینەکەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانە

03-12-2020
٪17-20ی ڤاکسینەکەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فارس بریفکانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دەستکەوتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، حکومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ گەورەترین رێکخراوی تایبەت بە ڤاکسین واژۆکردووە.
فارس بریفکانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ رێکخراوی کۆڤاکس کردووە بۆ ئەوەی هەر ڤاکسینێک بە فەرمی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دانی پێدا نرا، بە زووترین کات بیگەیێنێتە عێراق.
فارس بریفکانی وتی" لە کاروانی یەکەمدا 8-10 ملیۆن ڤاکسین بۆ عێراق دەنێردرێت، پشکی هەرێمی کوردستانیش 17-20٪ دەبێ، ڤاکسینەکە سەرەتا دەدرێتە هێزە ئەمنیەکان و کارمەندی تەندروستی و پیر و نەخۆشانی درێژخایەن.