کوردستان

لە سلێمانی تەقە لە تەکیەی قادرییەکان کرا

27-11-2020
لە سلێمانی تەقە لە تەکیەی قادرییەکان کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە شاری سلێمانی تەقە لە تەکیەی کەسنەزانییەکان کرا و ئەندامێکی ئەنجوومەنی رۆشنبیری کەسنەزانیش دەڵێ" گرفتمان لەگەڵ کەسدا نییە تاوەکو تەقەمان لێبکرێ".

کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی ئەمشەو، تەقەلە تەکیەی کەسنەزانییەکان کرا و د.ھەژار، ئەندامی ئەنجوومەنی رۆشنبیری کەسنەزانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی" گرفتمان لەگەڵ کەسدا نییە تاوەکو تەقەمان لێبکرێ، ھەموو دیمەنەکانیش لە کامێرای چاودێریدا تۆمارکراون و دراون بە ھێزی ئەمنی".

بە گوێرەی زانیارییەکان چەند ماتۆڕ سوارێک تەقەکەیان کردووە.

رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو.