کوردستان

سوپای عێراق: 15 بۆمبی چێندراومان له‌ كه‌ركووك پوچەڵکرده‌وه‌

20-11-2020
سوپای عێراق: 15 بۆمبی چێندراومان له‌ كه‌ركووك پوچەڵکرده‌وه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، "ھێزێکی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی و مەفرەزەیەکی دەزگایی ھەواڵگری توانییان لە ڕۆژئاوای کۆمەڵگەی نور لە پارێزگای کەرکووک، 15 بۆمبی چێنراو پوچەڵ بكه‌نه‌وه‌."

مانگی تشرینی یەکەمی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق كۆتاییهاتنی داعشی ڕاگه‌یاند، بەڵام شانە نوستووەکانی داعش تائێستاش بەردەوامن لە ئه‌نجامدانی چالاكی به‌تایبه‌ت لە پارێزگاکانی كه‌ركووك و نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار.