سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، 320 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران، لە بەغداوە گەیشتووەتە هەولێر .
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ چوار شهممه، 14ی ئۆكتۆبهر، نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بهمشێوهیه مامهڵهی پێوه كرا: 100 دۆلار به 123 ههزار و 900 دیناره. 100 پاوەن بە 160 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 136 ههزار دینارە. 100ھەزار تمهن به 4 ههزار دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار دینارە.
سەربوردەی ژنێکی مامان کە لە ساڵانی هەشتاکاندا بەر پرۆسەی ئەنفال کەوتووە دەکرێتە کتێبێکی 188 لاپەڕەیی. عارف قوربانی، نووسەر و رۆژنامەنووس بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: کتێبی " نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا " چیرۆکی ژنێکی ئەنفالکراوە کە مامان بووە و لەزیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بەبەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی بیست و پێنج هەزار ژن و مناڵ دەگێڕێتەوە لە سەربازگەی دوبز. عارف قوربانی وتی" نێرگز لە کتێبەکەدا باسی ئەوە دەکات کە سەتان منداڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لەناویاندا مردوون، هەروەها نەهامەتییەکانی دوای ئەنفال و کرێکاریکردنی ژنانی ئەنفال بۆ بەخێوکردنی مناڵەکانیان بەشێکی دیکەی کتێبەکە دەبێت". کتێبەکە هەفتەی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە و هەر ئێستاش لەلایەن دوو وەرگێڕی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کاری وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی بۆ دەکرێت.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ چوار شهممه، 14ی ئۆكتۆبهر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 283 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 330 ههزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 377 ھەزار دینارە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی چاوی بڕیوەتە تواناکانی جیۆ ڕاینی تەمەن 17 ساڵ، کە بە ڕەگەز ئەمریکییە و یاری بۆ یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە لاوە، لەکۆی پێنج یاری بۆ یانەکەی، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و چوار دەرفەتی گۆڵ تۆمارکردنیشی بۆ ھاوڕێکانی ڕەخساندووە.
د.ع/ باڵکێش بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕێکاری نوێ لە بارەی ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتەکەی بخاتەڕوو. سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020 لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕێکاری نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕادەگەیێنێت. نوسینگەی سەرۆککۆماری فەڕەنسا دووپاتی کردووە کە سەرۆکی فەڕەنسا قسە دەکات لە بارەی ڕەوشی ئێستای وڵاتەکەی و چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە فەڕەنسا لە زیادبووندایە و بە تایبەتی لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە. هەروەها ئاستەنگییەکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی پاریس هەیە.
پەرلەمانی عێراق لەبارەی بازنەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە و دانیشتنەکەی رۆژی شەممەی رابردوو تەواو دەکات . کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ئەجێندای دانیشتنەکەش تەواوکردنی دانیشتنی رۆژی شەممەی رابردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی بازنەی هەڵبژاردنەکان. کورد لەگەڵ ئەوەدایە لە هەر پارێزگایەک یەک بازنەی هەڵبژاردن هەبێت، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتحیش پشتگیریی ئەو بۆچوونەن. بەڵام سەدر پشتگیریی 240 بازنەی هەڵبژاردن دەکات.
https://www.facebook.com/114189690455431/photos/a.115004777040589/115910830283317/
لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسیارێکیان ئاراستە کرد، لەوانە، وادەی دابەشکردنی مووچە و گەیشتنی 320 ملیار دینارەکە. لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بە لیژنەکەی وتووە "رێککەوتنی نووسراو لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا هەیە کە بۆ مانگەکانی 8،9،10 بۆ هەر مانگێک 320 ملیار دینار بداتە هەرێمی کوردستان بۆ مووچە. هەر کاتێک بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت ئەوەی هەرێمی کوردستان 413 ملیار دینارە ئامادەیە و یەکسەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". ئاوات شێخ جەناب لەبارەی چارەنووسی پاشەکەوتی مووچەی 5 مانگی کردووە و توویەتی" حکومەتی عێراق بە هەولێری گوتووە، دەبێ رێکخستنەوە بکەن لە پێدانی مووچە بە شێوەیەک لەگەڵ مووچەی عێراق بێت، واتە عێراق ئێستا مووچەی مانگی 9 دەدات دەبێ هەرێمیش مووچەی مانگی 9 بدات. لێرە کێشەیەک هەیە کە ئێمە دەبێ مووچەی مانگی چوار بدەین. بۆیە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا، چارەسەری بابەتی ئەو مانگانە بکرێت کە مووچەی تێیدا نەدراوە، مووچەی سێ مانگی کابینەی پێشتر کە لە 2015ەوە بۆ ئێمە ماوە چارەسەر بکرێ و بکرێتە پاشەکەوت. هەروەها لە کابینەی 9یەم دوو مووچە قەرزارین، عێراق مووچەی مانگی 5،6 و7ی نەناردووە واتە بۆ هەر مانگێک 320 ملیار دینار قەرزە لە سەر عێراق، هەر کاتێ عێراق قەرزی ئەو سێ مانگەی دا، کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتوویەتی، ئێمە لەسەر ئەو سێ مانگە تەواو دەکەین و مووچەی ئەو دوو مانگە دەدەین کە کابینەی 9یەم قەرزاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە. واتە لە 2020 عێراق 3 مووچەی نەناردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان 2 مووچەی قەرزارە". لەبارەی گەرەنتی ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە لەلایەن بەغداوە ئاوات شێخ جەناب وتویەتی" لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنی نووسراو هەیە، کە بۆ مانگەکانی 8و9و10 بۆ هەر مانگێک 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ لەگەڵ ئەو داهاتەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینی دەکات مووچەی مووچەخۆران دابەش دەکەن. بۆ مانگی 11 و 12ش پێدەچێت لەسەر هەمان شت بەغدا پارە رەوانە بکات و ئەمە دەمێنێتەوە سەر ئەو گفتوگۆیانە لەگەڵ بەغدا دەیکەن. هیچ گەرەنتییەک لە عێراق نییە کە پابەندبێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە" هیچ گەرەنتییەک نییە کە عێراق پابەندبێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان. بە بەغدامان وتووە "ئەگەر نەوت و غازمان نەبووبا وەک پارێزگاکانی تری عێراق کە نەوتیان نییە و مووچەی ئەوان دەدەن، دەبێ لانیکەم وەک ئەو پارێزگایانە مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بدرێت، بەڵام ئەوان پێیان وتین ئەوە گرفتی خۆتانە"، بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پلاندانانی عێراقیش بێت، هەرێمی کوردستان 14٪ی عێراقە، کەچی هیچ جارێ 5 بۆ6٪ زیاتر لە بودجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان نەهاتووە".
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پەرەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنایە. سبەی چوارشەممە 14.10.2020 لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و هەر چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کۆبوونەوەکە کاژێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی و لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت، تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
میدیا وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، لە یارییەکەی سبەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە سوێد یاری ناکات.
لە دوا ئاماری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 900 کەسیتر توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون. لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان 22 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانیان لە دەستداوە و 429 کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە. کۆی گشتی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەدایە تاکو ئێستا 57365 توشبوونە و 35705 کەسیش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە هەروەها 2040 تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە. ئەمە لە کاتێکداتە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند حاڵەتی دووبارە توشبوونەوە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کوردستان تۆمارکراوە.