Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
14-10-2020

له‌كۆی 96 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی شنگال 21 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌ نێوه‌ندگیری نوێنه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه‌، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كیش پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) دژی وه‌ستایه‌وه‌ و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌. مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "ئێمه‌ وه‌كو ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال پێشوازی له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ كرده‌یی بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هه‌ردوولا هاوكاربن بۆ ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی." سه‌باره‌ت به‌بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ شنگال وتی: "هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" هیچ شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكیان له‌ شنگالدا نییه‌، كاری ئه‌وان‌ ته‌نها قاچاخچێتی كردنه‌ و ده‌بێت له‌ شنگال بچنه‌ ده‌ره‌وه‌." وتیشی: "له‌ئێستادا هه‌موو داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی شاره‌كه‌ له‌ شوێنی خۆیانن و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، هه‌ركاتێك ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێكرا، قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانیان و ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی شنگالیش كه‌ ئاواره‌بوونه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌یان." ده‌رباره‌ی میكانیزمی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال وتی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به‌ بڕیاری ژماره‌ (208)، له‌ ڕۆژی 14ی ئایاری 2018 بڕیاریداوه‌ ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی خۆجێیی موسڵ بریاره‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كردووه و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێبكرێت، دواتر ئیداره‌ی موسڵ ئاسانكاری ته‌واو بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه‌‌ و دانیشتووانه‌ ئاواره‌كه‌ی." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه‌ له‌كۆی 96 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی شنگال، تائێستا ته‌نها 21 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شنگال و ئه‌وانی تر له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌" ناوه‌راستی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌نێوه‌ندگیری نوێنه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناجۆری شنگال و شێوازی ئیداره‌دانی شاره‌كه‌وه‌‌، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پێشوازی لێكرا، ئه‌مڕۆ باڵیۆزی به‌ریتانیاش له‌ عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد و باڵیۆزی به‌ریتانیا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ربڕی. ‌‌ ‌

هەواڵ
14-10-2020

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە

سەردانی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشایەوە. عەبدولخالق محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هۆی کێشەی تەکنیکی فڕۆکەکەیان سەردانی نیکۆس دێندایس، وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە.نیکۆس بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بڕیاربوو سەردانی هەولێریش بکات.

هەواڵ
14-10-2020

سبەی مووچە دابەش دەکرێت

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 2020/10/15 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکەین.  نوێ دەکرێتەوە...

هەواڵ
14-10-2020

ئیسڕائیل و لوبنان لەسەر سنووری ئاوی نێوانیان ڕێکدەکەون

دیار عادل/ باڵکێش ئەمرۆ چوارشەمە 14/10/2020 یەكەم دانوساندن بۆ رێكەوتنی سنووری ئاوی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێکرد. بەیانی ئەمڕۆ لە بارەگای کاتی هێزی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونێفێڵ" لە ناوچەی ناقوڕە باشوری لوبنان هەردوو وەفدی ئیسڕائیل و لوبنان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە ئامادەبوونی ( دەیڤید شێنکر ) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دانوساندن بۆ دیاریکردنی سنوری ئاوی نێوان هەردوو وڵات کۆبوونەوە. هەریەك لە وڵاتانی ئیسرائیل و لوبنان لە سەرەتای مانگەكانی ئۆكتۆبەر و تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ڕایانگەیاندووە، گەیشتن بە رێكەوتن لەبارەی پرسی سنورە ئاوییەكان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاوێكی مێژووییە لە نێوان هەردوو وڵات. گرژییەکانی نێوان نێوان ئیسڕائیل و لوبنان لەسەر ناوچەی ئاوی دەریای ناوەڕاست، کە ناسراو بە ناوچەی ژمارە نۆ ڕوبەرەکەی 860 كم چوارگۆشەیە و دەوڵەمندە بە نەوت و گاز.

هەواڵ
14-10-2020

ڕاوێژكارێكی كازمی: ڕه‌نگه‌ نەتوانین تا 10 ساڵی تر هەڵبژاردن ئەنجام بدە...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش حسێن هینداوی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن ڕایگه‌یاند، ئەگەر دۆخه‌كه‌ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، ڕەنگە نەتوانین تا 10 ساڵی دیكە هەڵبژاردن ئەنجام بدەین.ئاماژەی بەوه‌شكرد، كە هەندێك لایەنی سیاسیی هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنی پێشوەختە پەكبخەن و وتی، لەئێستاشدا ناكۆكیی و ململانێ لەسەر پێكهاته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەیە.ڕوونیشیكرده‌وه‌، یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان كە لە ساڵی ڕابردووەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە بە تایبەتیش فرەبازنەیی، پەسەند نەكراوە، گەورەترین ئاستەنگه‌ لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ڕۆژی 6ی6ی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرد، بەڵێنی ئەوەشیدا كه‌ كاربكات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لەژێر سەرپەرشتی چاودێرانی نیودەوڵەتیدا بەڕێوەبچێت.

هەواڵ
14-10-2020

باڵیۆزی بەریتانیا بۆ مەسرور بارزانی: پشتگیریی ڕێککەوتنی شنگالین

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵوێزی بەڕیتانیا لە عێڕاق کرد. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە سەر بنەمای دەستوور. باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.سەرۆکی حکومەت ، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری .

هەواڵ
14-10-2020

"گازبرۆم" گۆڕه‌ شوێنه‌وارییه‌كانى كفری نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كۆمپانیای نه‌وتی گازبرۆمی ڕوسی ژماره‌یه‌ك گۆڕی شوێنه‌واریی له‌ قه‌زاى كفری نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه،‌ كه‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ نزیكه‌ى 200 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. كۆمپانیای گازبرۆمی ڕوسی (لقی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست)، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌، كه‌ له‌ ساڵی پاره‌وه‌ ده‌ستى به‌ پرۆسه‌یه‌ك كردووه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك گۆڕی شوێنه‌واریی دێرین له‌ سنورى قه‌زاى كفری. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئەو گۆڕانه‌ دەکەونە بناری باوەشاسوار کە مێژووی کۆنترینیان بۆ نزیكەی 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و پێکهاتووە لە ژوورێکی گومەزی چوار گۆشە یان چەند ژوورێک كه‌ بەپێی ژمارەی مردووانی یەک بنەماڵە، هەر ژوورێکیش پێکهاتووە لە سێ بەشی بیناسازیی سەرەکی (کۆڵەکە، عەقد و گومەت) كه‌ بە نەخش و زەخرەفە و هونەری بیناسازیی ڕازێنراونەتەوە و لە بەرد و گەچ و قسڵ و کەرەستەی سروشتی ناوچەکە دروست کراون. گۆڕی "عومه‌ر ئاغا" یەکێکە لە دیارترین و گەورەترین ئەو گۆڕانه‌ى نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1242ی کۆچی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "كه‌ کفری شارێکی دێرینە و پێگەیەکی گرنگ و پڕبایەخی لەمێژووی گەرمیاندا ھەیە و لە مێژەوە مەڵبەندێکی دێرینی ڕۆشنبیری و ئەدەبی بووە، بۆیه‌ لەپێناو پاراستن و هێشتنەوەی ئەو سامانە شوینەوارییەی كه‌ شارەکەی پێناسراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی کفری و شوێنەواری کفری"، هەستاون بەو كاره‌.

هەواڵ
14-10-2020

گه‌رمیان: "کەمتەرخەمی" لە بەدواداچونی سەرپێچی لە کانەکانى چەو و لم هەی...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چالاکوانان "سەرپێچیەکان" لەسەر ڕووبارى سیروان بە "گەورە" ده‌زانن و سزاکانیش بە لاواز، بەرێوه‌بەرایەتى نەوت و کانزاکانی گه‌رمیانیش دەڵێت، "بەهۆى کەمى كارمه‌نده‌وه‌یه‌." ئاراز محەمەد، چالاكی كه‌مپینی ڕێكخستنه‌وه‌ى كانه‌كانى چه‌و و لمی سه‌ر ڕووباری سیروان بە باڵكێشی وت: "بەدواداچوونمان کردووە وەک پێویست یاساکان جێبەجێنەکراوە، سەرجەم لایەنەکانیش بە تاوانبار دەزانین، چونكه‌ بەتەواوەتی چاودێریی غەسالەکان نەکراوە." وتیشی: "چەندین سەرپێچی بە ڕوونی کراوە، به‌ڵام تەنها بە بڕێکی کەم پارە پێبژاردنیان بۆ کراوە لە کاتێکدا، ئەو سزا مادییە بۆ ئەو سه‌رپێچییانه‌ كه‌مه‌." لەبەرامبەریشدا، عه‌دنان عه‌لی، خاوەنی كارگه‌ی چه‌و و لم له‌سه‌ر ڕووباری سیروان به‌ باڵكێشی وت: "لیژنەکانی نەوت و کانزاکانی گه‌رمیان و سەرپەرشتیارە جیۆلۆجییەکان بە بەردەوامی دێنە سەر غەسالەکان، بەڵام نابێت تەڕ و وشک بەیەکەوە بسوتێندرێت، هەیە سەرپێچی دەکات سزای بۆ دیاریکراوە، به‌ڵام ئەوانی تر بۆ باجی سەرپێچیکارەکانی تر بدەن." یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: "کەمیی کارمەند ڕێگرە لە بەدواداچوونی زیاترمان"، بەڵام دڵنیایی ئەوە ده‌دات کە کەمتەرخەمییان نەکردووە بەرامبەر به‌ سەرپێچیکاران.

هەواڵ
14-10-2020

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی یۆنان گەیشتە بەغدا و بڕیارە دواتریش سەردانی هەولێر بکات. وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە  نیکۆس دێندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە. عەبدولخالق محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. هەروەها بەشداری لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی یۆنان لە هەولێر دەکات.

هەواڵ
14-10-2020

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ساخته‌كارییه‌كه‌ی په‌روێزخان شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركراون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تاوەکو ئێستا لەسەر دۆسیەى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرک له‌ مه‌رزی په‌روێزخان، 12 كه‌س داواكراون، كه‌ 6 له‌وانه‌ ده‌ستگیر كراون. بەپێى زانیارییەکانی باڵكێش، لەسەر دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرکى بۆ بارى فافۆن له‌ مه‌رزی په‌روێزخان، تاوەکو ئێستا 6 کەس دەستگیرکراون و 6 کەسى دیکەش فەرمانى دەستگیرکردنيان بۆ دەرچووه‌. یەکێک لە داواكراوه‌كان (محەمەد شێخ وەهاب)، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییە، كه‌ تاوەکو ئێستا خۆى ڕادەست نەکردووە، به‌ڵام باڵكێش ئەوەى زانیوە، کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى گەرمیانەوە نوسراوى فەرمى ئاراستەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كراوه بۆ ڕادەستکردنى.

هەواڵ
14-10-2020

كه‌شناسێكی دیاری عێراق: هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای بڵاوكردەوە و ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و سبەی پەڵەهەور ده‌بێت. بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌، 14ی ئۆكتۆبه‌ر لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پیشبینیشی كردووە، سبەی پەڵەهەور و نیمچە هەور بێت.كه‌شناسی دیاری عێراق، واسق سەلامیش ده‌ڵێت، به‌پێی پێشبینییەكان لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو لە عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

هەواڵ
14-10-2020

حكومه‌تی هه‌رێم نۆ ملیار دیناری بۆ ناحیه‌ی باتیفا ته‌رخانكرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 9 ملیار دیناری بۆ ناحیه‌ی باتیفای سه‌ربه‌ قه‌زای زاخۆ ته‌رخانكرد و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش بۆ باڵكێش باس له‌و پرۆژانه‌ ده‌كات كه‌ به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ جێبه‌جێده‌كرێت. دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "لە سنوری ناحیەکەماندا پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو بۆ ناوچەكە بە گوژمەی 6 ملیار و 792 ملیار دینار جێبه‌جێده‌كرێت." وتیشی، "دوو شەقام و پرۆژەیەکی ئاوەڕۆش بۆ شارەکە جێبەجێدەکرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش تاڕاده‌یه‌ك‌ كێشه‌ی هاتووچۆ و ئاوه‌ڕۆ له‌ ناحیه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێت." باسی لەوەشکرد، "جگە لە پرۆژەی ئاو كه‌ پێویستی بە تەندەر نییه‌، ئەوانەی تر كاری بەردەوامیان تێدا دەكرێت و بەشێک لەوانەش %50ی تەواو بوون و پرۆژەی ئاویش لەو مانگەدا، کە ڕێكارەكانی تەواوبوون دەست بە دروستكردنی دەكرێت." ئاماژەی بەوەشکرد، گوژمەی كۆی پڕۆژەكان كە لە سنوری ناحیەی باتیفا ئەنجامدەدرێت 9 ملیار دینارە، كە حكومەتی ھەرێم بۆی تەرخانكردوون و دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە."

1 2 ... 994 995 996 ... 1143 1144