هەودارانی تۆپی پێی وڵاتی بۆلیڤیا، نایەنەوێ ئەو ساتانە لەدەستبدەن کە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە لە وڵاتەکەیانە و دەیانەوێ هیچ نەبێ لە دوورەوە بیبینن، بۆ ئەو مەبەستەش چوونەتە سەر چیاکانی دەوروبەری یاریگا. ئەمشەو کاژێر 11:00 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر، دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا. هەودارانی مێسی لە بۆلیڤیا، هەلی ئەوەیان نەبووە لە نزیکەوە ئەو یاریزانە ببینین، بۆیە چوونەتە سەر چیاکانی دەوروبەری ئەو یاریگایەی کە مێسی و هاوڕێکانی مەشقی تێدا دەکەن و لە دوورەوە سەیری مێسی دەکەن. کاتێک یاریزانانی ئەرجەنتین کاتێک ئەو دیمەنانەیان بینی بەلایانەوە ئاسایی بوو، بەڵام کاتێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای فڕیویان بە ئاسمانی یاریگاکەوە بینی، ناچاربوون کۆتایی بە مەشقەکانیان بهێنن.
کانیێ وێست، هاوسەری کیم کارداشیان بە نیازە ڕکابەری ترەمپ و بایدن بکات لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بۆ ئەو مەبەستەش یەکەم ڤیدیۆی بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە. کانیێ وێستی ئەستێرەی گۆرانی ڕاپ بە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێ"هێشتا لە کێبکڕکێکەدا ماوەتەوە و بەردەوامیش دەبت". لە 4ی تەمووزی 2020 کانیێ وێست لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری نەوتی عێراق، پێشنیازی دامەزراندنی کۆمپانیایەک دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان. ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشه لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەری دەستووریی سه‌باره‌ت به ناکۆکییەکانیان له‌باره‌ی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان." وتووشیه‌تی، "پێشنیاری دامەزراندنی کۆمپانیایەکم کردووە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی كوردستان و لەڕووی هونەری و کارگێڕییشەوە سەربە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بێت". ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، "كه ئەم پێشنیارە لەپێناو گەیشتنه بە ڕێکكەوتنێکی یەکجاریی لە نێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کۆمپانیایانەی كه لە شارەکاندا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوتن". ئاماژەی بەوەشكردووه، "کە تێگەیشتنی ئەرێنی هەیە لەنێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ئەو گفتۆگۆیانەی لە نێوانیاندا كه تایبه‌ت بە سیاسەتی نەوتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووردا بەڕێوەدەچێت". ئاشكراشی كردووه: "كه حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی له‌گه‌ڵ عێراق سەبارەت بە سروشتی بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکانی و بڕی ئەو نەوتە خاوەی كه هەناردەدەکرێت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن. 1- پێكهێنانی لیژنەی ئەمنی و سەربازی بۆ هەڵسەنگاندنی باردۆخە ئەمنییەكان، بەپێی کەرتی ئۆپەراسیۆنەكان. 2- دەستكردن بە كاری ئەمنی و سەربازی لە كەرتەكانی دیالە بۆ دامەزراندنی سەنتەری ھەماھەنگی ئەمنیی هاوبەش، ھەروەھا رێككەوتن لەسەر میكانیزمی كاری خاڵەكانی پشكنین و جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ئەمنی هاوبەش. 3- كردنەوەی سەنتەری سەرەکیی ھەماھەنگی ئەمنی لە بەغدا و هەولێر.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئۆكتۆبه‌ر لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له سلێمانی كۆبووه‌وه و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوایان كردووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابەندبێت بە دابەشکردنی موچەى فەرمانبەران و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ کەرتە جیاجیاکان بەتایبەتی کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان." ئه‌مه‌ی خواره‌وه بڕیاره‌كانه:
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13ی ئۆكتۆبه‌ر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆشكى ئه‌لبه‌يان له كوێت، له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح، ميرى كوێت كۆبووه‌وه. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له مير و گه‌ل و حكوومه‌تى كوێت كردووه و هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و گه‌لى كوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى ميرى پێشووى كوێت ده‌ربڕیوه، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى له ميرى تازه‌ش كردووه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و پێشكه‌وتنى بۆ كوێت خواستووه." له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه و نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى كوێتیشی بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌تايبه‌ت يارمه‌تييه‌كانى بۆ ئاواره‌كانى سووريا و په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كار و چالاكييه‌كانى كونسوڵخانه‌كه‌شیانی له هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاندووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیارانی گه‌رمیان 150 هه‌زار تۆن بووه، له‌و بڕه‌ش حكومه‌تی عێراق ته‌نها 35 هه‌زار تۆنی وه‌رگرتووه. شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانی گه‌رمیان 150هه‌زار تۆن بووه، له‌و بڕه‌ش حكومه‌تی عێراق ته‌نها 35 هه‌زار تۆنی وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه جووتیاران (بنه‌تۆو)یان لێده‌ركردووه و ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌شێكیان له بازاڕه‌كاندا فرۆشتووه و به‌شه‌كه‌ی تریشیان ناردووه بۆ بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق." سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌بوونی ئه‌و سایلۆیه‌ی كه بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌نم له گه‌رمیان دروستكراوه، وتی: "سایلۆكه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێ كرا، 10%ی كاره‌كانی مابووه‌وه كه‌ره‌نتین ڕاگه‌یندرا و به‌وهۆیه‌وه كاره‌كانی وه‌ستاو دواتر نه‌یتوانی ته‌واوی بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتی ته‌واوكردنی ده‌كات و زۆبه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بووه." له‌باره‌ی گرنگیی سایلۆكه و بڕی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانه‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "كه ئه‌و سایلۆیه زۆر گرنگه بۆ گه‌رمیان، چونكه بڕی 40 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌ڵده‌گرێت، له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌كانیشه‌وه 40 هه‌زار تۆن هه‌ڵده‌گیرێت، به‌مشێوه‌یهش توانای هه‌ڵگرتنی 80 هه‌زار تۆن گه‌نمیان هه‌یه ساڵانه." ساڵانه سه‌دان هه‌زار تۆن له‌لایه‌ن جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنیه‌وه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستاش بڕه پاره‌یه‌كی زۆری گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌لای حكومه‌تی عێراقه و نه‌یناردووه، ئه‌م پرسه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی ڕابردوو و ئه‌مساڵێش زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه و له‌كاتی هاتنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیشدا، جوتیاران سكاڵای خۆیان پێگه‌یاند، دوای ئه‌وه بڕه پاره‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و له ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه دابه‌شكرا به‌سه‌ر جوتیاراندا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری ڕانیه له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ڕاگه‌یاند و له‌نێویشیاندا باسی له دروستكردنی چه‌ند كارگه‌یه‌كی شایسته‌ی گه‌نم كرد بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە ڕایگەیاند، "حکومەت هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات." ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە مەراسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه ڕایگەیاند، "ئەم قەیرانە داراییە ئێمە دروستمان نەکردووه، سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان و ئەم دەڤەرە ده‌کەین، کە بەهۆی سەختی قەیرانی داراییەوە خۆیان ڕاگرتووە." ئاماژەی بەوەشکرد، "كه جگه له‌م پرۆژه‌یه، چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌شیان هه‌یه بۆ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانیش: جووتسایدی بازاڕی ڕانیه، شه‌قامی 60 مه‌تری قه‌ڵادزێ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، دروستكردنی سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و وتیشی، پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌شیان هه‌بووه بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له چوارقوڕنه، "به‌ڵام به سوپاسه‌وه له‌لایه‌نێكی دیكه‌وه ته‌مویل كراوه، ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ن." ئاشكراشی كرد، "كه پڕۆژەیان بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان هه‌یه و چەند کارگەیەکی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانیش لە پارێزگاکان دروست ده‌كه‌ن، کە لە ئاست ماندوبوونی جوتیاراندا بێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆتایی ئەمساڵ 10ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا لە هەردوو وڵاتی چین و بەریتانیا وەردەگرن. وسام حسێن، پسپۆری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، "ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەئێستادا كار بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای بەریتانی و چینی دەكات و عێراقیش لەچوارچێوەی ئەو هاوبەشانەدایە كە ڤاكسینەكەی پێدەدرێت." وتیشی: "لە قۆناغی یەكەم و لە كۆتایی ئەمساڵ، 10ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەدرێت بە عێراق و ئەم بڕەش دەكاتە چارەكی ژمارەی دانیشتووانی عێراق." ئاشكراشی كرد: "كه دوای سێ مانگ لە پێدانی ڤاكسینی قۆناغی یەكەم، 10ملیۆن ڤاكسینی تریان پێدەدرێت و ئەو ڤاكسینانەش هیچ زیانێكی لاوەكییان لەسەر مرۆڤ نابێت."ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەو ڤاكسینانە بەڕێژەی 79% مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر جەستەی توشبووان كەمدەكاتەوە، بەتایبەت ئەو حاڵەتانەی كە پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكرد هەیه." لەئێستادا زیاتر لە 400 هەزار هاوڵاتی عێراقی تووشی كۆرنا بوون و نزیكەی 9 هەزاركەسیش گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ریی سه‌ركۆنسولی ئێران له سلێمانی، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد. دوێنێ دووشه‌ممه، 12ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌تۆ ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ریی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به كێشه و گرفته‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له وڵاتی ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد. هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "دوێنێ دووشه‌ممه، 12ی ئۆكتۆبه‌ر، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ و سه‌ركۆنسوڵی ئێران له سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، دوای سه‌ردانیان بۆ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفتی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشیان كرد." وتیشی: "له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری تانكه‌ری بارهه‌ڵگر باری به‌نزین و جۆره‌كانی تری سوته‌مه‌نیان پێیه و له چاوه‌ڕوانیدان بێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی داوای كردووه بێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چونكه له باشماخ كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه." سه‌باره‌ت به كێشه و داواكاری شۆفێره ئێرانییه‌كان وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌هدی شوشته‌ری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، كێشه و گرفته‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و داواكاری شۆفێره ئێرانییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو، دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وتوویه‌تی، له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان كێشه و گرفته‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین." باسی له‌وه‌شكرد، "وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانیان كردووه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان كۆبوونه‌ته‌وه و ورده‌كاریی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی خراوه‌ته‌ڕوو، دواتر بڕیاردراوه هاوشێوه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی له‌مه‌رزی باشماخ گیراوه‌ته‌به‌ر، له مه‌رزی په‌روێزخانیش ئه‌و تانكه‌رانه‌ی سوته‌مه‌نی كه له دیوی ئێران ئاماده‌ن، سوته‌مه‌نییه‌كانیان هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه له ئاینده‌دا میكانیزمی نوێ بۆ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له ده‌روازه‌كانه‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی دراوه‌كان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: 100 دۆلار به 123 هه‌زار و 900 دیناره. 100 پاوەن بە 161 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 145 هه‌زار و 750 دینارە. 100ھەزار تمه‌ن به 4 هه‌زار و 100 دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نرخی زێڕ به جێگیری ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئۆكتۆبه‌ر بەمشێوەیە دەبێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 288 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 337 هه‌زار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 384 ھەزار دینارە.