جیهان

سەرۆکی فەڕەنسا ڕێکاری نوێ ڕادەگەیێنێت

14-10-2020
سەرۆکی فەڕەنسا ڕێکاری نوێ ڕادەگەیێنێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

د.ع/ باڵکێش

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕێکاری نوێ لە بارەی ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتەکەی بخاتەڕوو.

سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020 لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕێکاری نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕادەگەیێنێت. نوسینگەی سەرۆککۆماری فەڕەنسا دووپاتی کردووە کە سەرۆکی فەڕەنسا قسە دەکات لە بارەی ڕەوشی ئێستای وڵاتەکەی و چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە فەڕەنسا لە زیادبووندایە و بە تایبەتی لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە. هەروەها ئاستەنگییەکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی پاریس هەیە.