کوردستان

ژمارەی توشبووان بە کۆڕۆنا لە هەڵکشاندایە

13-10-2020
ژمارەی توشبووان بە کۆڕۆنا لە هەڵکشاندایە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە دوا ئاماری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 900 کەسیتر توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون.

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان 22 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانیان لە دەستداوە و 429 کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە. کۆی گشتی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەدایە تاکو ئێستا 57365 توشبوونە و 35705 کەسیش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە هەروەها 2040 تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە.

ئەمە لە کاتێکداتە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند حاڵەتی دووبارە توشبوونەوە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کوردستان تۆمارکراوە.