كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ چوارشهممه، 21ی ئۆكتۆبهر، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، نرخی دۆلار و دراوه جیهانییهكانی تر بهمشێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت.100 دۆلار بەرامبەر بە 124 ھەزار و 900 دیناره.100 یۆرۆ بەرامبەر بە 117 دۆلاره.100 دۆلار بەرامبەر بە 740 لیرەی توركییه.100 دۆلار بەرامبەر بە 2 ملیۆن و 690 ههزار تمەنی ئێرانییه.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلهی گهرمای ههولێر 31 پلە و سلێمانى 34 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوک پله دەبێت. سبەینێش، پلهی گهرمای هەولێر 30 پلە و سلێمانى 33 پله و دهۆک 30 پله و کەرکوکیش ٣٣ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە سلێمانی بە هەڕەمەکی تەقەی کردووە و زیانی ماددی بە دوو ماڵ گەیاندووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەیەکێک لە "سیتی"ەکانی شاری سلێمانی بەهەرەمەکی تەقەی کردبوو، زیانی ماددی بە دوو ماڵ گەیاندبوو. ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە گاردن سیتی، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردبوو. تۆمەتبارەکە ناوی (د. و. ف) و لەدایکبوی ١٩٨٧، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیدا کە تەقەی پێکردبوو، کە هاوکات زیانی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆشی گەیاندبوو. تۆمەتبار ماددەی کحولی بەکار هێناوەو بەسەرخۆشی تەقەی کردووە، ئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێککەوتی ٢٠٢٠/١٠/٢١ ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٤٢ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت. بابەتەکانی کۆبوونەوە بریتی دەبن لە: • پرۆژەی خزمەت. • گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020. • بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.
كاروان كهلاری/ باڵكێش سبەى چوارشەممە، 21ى ئۆكتۆبهر، نهوتی سپی بهسهر هاوڵاتیانی ناحیهی سیدهكاندا دابهشدهكرێت، بۆ ههر بهرمیلێك نهوتیش 46 ههزار دینار وهردهگیرێت. ههفتهی ڕابردووش پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە 50 ملیۆن لیترەوە بكاته 150 ملیۆن لیتر." ئهمه لهكاتێكدایه، كه وابڕیارە حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بۆ ههرێمی كوردستان بنێرێت و لە قۆناغی یەکەمدا 50 ملیۆن لیتر نەوتە و لە مانگی داهاتوودا دابەش دەکرێت.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسایەک بەناوی پاراستنی هێما نیشتمانییەکان دەداتە پەرلەمان و داوا دەکات هەر کەسێک سووکایەتی بە هێما نیشتمانییەکان بکات لە رێگەی دادگاوە سزا بدرێت. بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، فراکسیۆنی پارتی پێشنیازە یاسای (پاراستنی هێما نیشتمانییەکان) داوەتە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی هەرکەسێک سووکایەتی بە هێما نیشتمانییەکان بکات لە ڕێگەی دادگاوە سزا بدرێ. لە پێشنیازە یاساکەی فراکسیۆنی پارتیدا ( ئاڵا، پێشمەرگە، سروودی نیشتمانی و رابەرە مێژووییەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان ) وەکو هێمای نیشتمانی دیاریکراون.
كاروان كهلاری/باڵكێش ئهمڕۆ چوار شهممه،21 ی ئۆكتۆبهر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 289 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 329 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 342 ھەزار دینارە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 2500 پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرونا لە نێو پزیشكان ، كارمەندانی تەندروستی ، فەرمانبەرانی سەر بە میلاكی وەزارەتی تەندروستی و خۆبەخشان روو لە زیادبوونە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 2500 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە 1100 کەس لە هەولێر، 750 لە سلێمانی و 580 لە دهۆک و 15 لە هەڵەبجە.
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنووری کەرکووک دۆزرایەوە کە رووفاتی 50 کەسی تێدایە. لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فرقەی زرێپۆشی پۆلیسی ئیتیحادیدا، ئەمڕۆ سێشەممە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری کەرکووک دۆزراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت رووفاتی 50 کەسی تێدابێت . یەحیا رەسووڵ دەڵێت"رووفاتەکان هی سەردەمی داعشن، لەو ساڵانەدا کوژراون کە داعش ئەو سنوورەی کۆنترۆڵکردووە".
چەند چەکدارێکی داعش هێرشیانکردە سەر گوندێکی سەر بە بەغدا و سێ کەسی مەدەنییان بە سەختی بریندار کرد. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە چەند چەکدارێکی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی سەعدی سەر بە قەزای ئەبوغرێب و سێ کەسی مەدەنییان لە دوو ماڵدا بریندارکردووە. سەرچاوەکە گوتیشی"برینی قوربانییەکان سەختن و چەکدارەکانی داعشیش هەڵاتوون".
کتێبی "گڵێجاڵ ناوەندی ناحیەی بەمۆ" لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کۆمەڵێک توێژەوەرەوە نووسراوە و دەیان کەسایەتی بەتەمەنی سنوورەکە چیرۆک و بەسەرهاتەکانیان تێیدا گێڕاوەتەوە. نووسەر تۆفیق کەریم، سەرەپەرشتیاریی پرۆژەکە بە باڵکێشی راگەیاند، کتێبەکە لە 244 لاپەڕە و حەوت بەش پێکهاتووە کە لایەنەکانی (بنچینەی سەرەتایی، ژیانی کۆمەڵایەتیی و ئایینی، مێژوویی، کارگێڕی، شوێنەوار، جوگرافیا و کەلەپوور) دەگرێتەوە و دەیان کەسایەتی دیاری سنوورەکە یادەوەرییەکانی خۆیان و باوانیان تێدا گێڕاوەتەوە. هەر بەشێکی کتێبەکە لەلایەن نووسەرێک یان زیاترەوە نووسراوە و لەسەر ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپکراوە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش یەکێتیی پۆستێکی تری باڵای له حكومهتی ههرێم وهرگرت ئهمڕۆ سێشهممه، 20ی ئۆكتۆبهر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند، "بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، مەراسیمی ئاڵوگۆڕ و دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ههرێمی كوردستان بەڕێوەچوو."سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزار، (ئەمەل جەلال)ە و لە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانه، پێشتر (مەولەوی جەبات) لەو پۆستەدا بوو. ئهمه لهكاتێكدایه، كه یهكێتی نیشتیمانی بهردهوام ههوڵدهدات خۆی وهكو "ئۆپۆزسیۆن" پیشانی ڕای گشتی بدات، چاودێرێكیش دهڵێت، "یهكێتی نیوهی دهسهڵاتی ههرێمی كوردستانی لایه و ئهوهی دهیكات، پێچهوانهی ئهوهیه كه بانگهشهی بۆ دهكات و ڕوونیشیكردهوه، "كه یهكێتی شهڕی وهرگرتنی پۆست و ئیمتیازاتی زیاتر له حكومهتی ههرێمی كوردستان دهكات و ئهوهی دهیكات داكۆكی كردن نییه له مافی هاوڵاتیان."