Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
20-10-2020

ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌نده‌رێكی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاگاداری ئەو كۆمپانیانە دەكاتەوە كە تایبەتن بە دابینكردنی ئامێری پزیشكی و ده‌ڵێت، "هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەكان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی بكات بۆ وەرگرتنی تەندەر." ده‌شڵێت، "ئاگاداری ئەو كۆمپانیانە دەكەینەوە، دابینكردنی كۆمەڵیك ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانە و دەزگا تە‌ندروستییەكان، ته‌نده‌رێكی ئاماده‌یه‌ و هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەكان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكات، بۆ وەرگرتنی تەندەر بۆ پرۆژەی ئاماژە بۆ كراو." ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆمه‌ڵێك مه‌رج و ڕێنمایی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌‌: 1- وەرگرتنی تەندەر ڕۆژی چوارشەممە،21/10 تا ڕۆژی سێشەممە، 27/10 ده‌بێت.2- كۆتا ڕۆژ بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی چوارشەممە‌، 28/10، كاتژمێر 10:45ی خوله‌كی سەرلەبەیانی دەبێت.3- كردنەوە و ئاشكراكردنی تەندەر ڕۆژی چوارشەممە، 28/10، كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دەبێت. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "كه‌ بۆ وەرگرتنی تەندەر پێویستە نوسراوی تخویل بۆ نوێنەری كۆمپانیا و فەرمانی وەزارەتی تەندروستی بۆ تۆماركردنی كۆمپانیا بهێنرێت.

هەواڵ
20-10-2020

هه‌زار و 10 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كه‌سی تریش گیانیان له‌ده‌س...

وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار 10 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌." ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، "كه‌ لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 5885 پشکنین ئه‌نجامدراون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 10 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون 353 توشبوو چاکبوونەتەوە و 33 توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە."

هەواڵ
20-10-2020

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: یه‌ك ملیۆن بوتڵ بیره‌ له‌ شاخی گۆیژه‌ هه‌یه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێكی باڵای پارێزگاكە بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانیش لەبارەی سوتانی دارسنەوبەرەكان و شاخی گۆیژە، وتی، "هیچكام لەو ئاگرانە بە ئەنقەست نەبوون." دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەكر، ڕایگه‌یاند، "ئەو ئاگرانەی سلێمانی هیچیان به‌ ئەنقەست نەبوون و كەسێكی دیاریكراو یان حزبێكی دیاریكراو لە پشتیانەوە نین، هه‌ركه‌سێكیش بەڵگەی هەیە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كە كەسێك دەستی هەیە لەو ئاگرانە، با بیخاتە بەردەستمان، دەیدەینە داواكاری گشتی و ئێمە دەبینە خاوەنی ئەو كەیسە." وتیشی: "نابێت تەنها چاومان لەسەر ناوخۆی شارەكان بێت، لە وێڵەدەر تا باسنێ هەزاران كیلۆمەتر زەوی سوتاون هۆكاری سەرەكی ئەم حاڵەتانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2014ەوە لە قەیرانێكی قوڵداین، هیچ بودجەیەك هیچ كەرەستیەك داوو و دەرمانێك بۆ هیچ سێكتەرێكی پۆلیسی دارستان و پاوەنی شارەوانیی سلێمانی دابین نەكراون." له‌باره‌ی هۆكارەكانی سوتانی شاخی گۆیژە و هەندێك ناوچەی دیكەی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وتی، "بچنە شاخی گۆیژە ئەگەر یەك ملیۆن بوتڵ شوشەی بیرەتان نەدۆزییەوە من پارێزگار نابم، لەگەڵ بوونی دوو ملیۆن دەبەی ئاو." ئەوەشی خسته‌ڕوو، "لە چیای گۆیژەدا 600 جۆر گوڵ هەن کە لەسەر ئاستی جیهان دەگمەنن، هەرکەسێکیش بیەوێت چیای گۆیژە بۆ پڕۆژەی شەخسی بەکاربهێنێت دەیدەینە دادگا."

هەواڵ
20-10-2020

كاره‌با بدرێت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت چیتر هاوڵاتیان پاره‌ی مۆلیده‌ ناده‌ن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری کارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەمەبەستی باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی تێچووە لەسەر حکومەت." ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئامانجی سەرەکی لە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، باشترکردنی دۆخی کارەبا و زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا پێدان و کەمکردنەوەی تێچووە لەسەر حکومەت، کە هەمان نرخی هەیە لەگەڵ کارەبای حکومیدا و گۆڕانکاری بەسەر نرخدا نایەت." ئاشكراشی كرد، "تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەندەرەکە ئامادە دەبێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، 70%ی ستافی حکومیش دەچنە سەر ستافی کەرتی تایبەت." وتیشی: "دەمانەوێت هاوڵاتی تەنها یەک پارە بداتە کرێی کارەبا و وەک ئێستا نەبێت کە پارەی حکومەت و مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەدات." هەفتەی ڕابردوو بڕیاردرا کە تایبەت بە پرۆژەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، وەزیری کارەبا بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکە بچێتە پەرلەمان و ڕایگەیاندبوو، كه‌ کەرتی کارەبا لە گشتی و حکومییەوە بۆ کەرتی تایبەت دەگۆڕن و ئەوەش گومانی لای هاوڵاتیان لەبارەی نرخی کارەباوە دروستکردووە.

هەواڵ
20-10-2020

مه‌سرور بارزانی: خه‌ڵك ته‌نها مووچه‌ی ناوێ خزمه‌تگوزاریشی ده‌وێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كردنه‌وه‌ی جووتسایدی ڕووڤیا- گۆپاڵ، ڕایگەیاند، "ئەمە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکان و ئەم پرۆژانە گرنگن و بەردەوامیشیان دەبێت، چونکە خەڵک تەنها مووچەی ناوێت، بەڵکو پرۆژەی خزمەتگوزاریشی دەوێت." له‌ وتاره‌كه‌یدا كه‌ پێشكه‌شی كرد، وتیشی، "ئەم پرۆژەیە لە سەر ئاستێکی زۆر بەرز جێبەجێکراوە، لە ماوەی ڕابردووشدا پرۆژەی زۆرباش لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی و بە ئەندازیار و دەستی کاری کوردستان جێبەجێکراون."ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه‌ ئەم ڕێگایە جگە لەوەی ئاسانکارییەکی باشە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، ڕێگایەکیشە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانترکردنی ئاڵوگۆڕەکان." سەبارەت بەو بڕە پارەیەی كه‌ بۆ پرۆژەکان تەرخاندەکرێت، ڕوونیکردەوە، "کە پرۆژەکان قورسایی زۆری دەکەوێتە سەر کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، ئێمە لە حکومەتی هەرێم خەرجییەکانمان بۆ کەمترین ئاست کەمکردووەتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، هۆکارێکە بۆ ئەوەی نەتوانین پرۆژەکانیش لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکەین."باسی له‌وه‌شكرد، "كه‌ خەڵک دەڵێن بۆ مووچە دابەشناکەن و پارە بۆ پرۆژە خەرجدەکەن، حکومەتی هەرێم بەپێی ئەو توانایەی هەیەتی کەمتەرخەمی نەکردووە و نایکات بۆ دابەشکردنی مووچە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵک تەنها موچەی ناوێت، بەڵکو قوتابخانە، نەخۆشخانە و ڕێگاوبان و پرۆژەی خزمەتگوزاریشیان دەوێت، چونکە هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان موچەخۆر نین و ئەوانیش مافیان هەیە لەسەرمان و دەبێت خزمەتیان بکەین."جووتسایدی ڕووڤیا – گۆپاڵ یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێگاوبان، درێژی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە و ( سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون ) لە گەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان ) لەخۆدەگرێت.

هەواڵ
20-10-2020

به‌هۆی دانانی بۆمبه‌وه‌‌ له‌ مه‌خمور باوكێك و سێ كوڕ گیانیان له‌ده‌ستد...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی كورد له‌ گوندی زوڕنای سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قه‌راجی قه‌زای مه‌خموور به‌ناوی (سامی حاجی به‌هرام زۆڕنایی) دانراو به‌وهۆیه‌وه‌ خۆی و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ستدا. كه‌سێكی نزیك له‌ قوربانییه‌كان به‌ باڵكێشی وت، "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێلی سامی حاجی به‌هرام زوڕنایی دانراوه‌ و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، بۆمبه‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ خۆی و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌." وتیشی: "له‌ئێستادا ته‌رمه‌كانیان گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مه‌خموور."

هەواڵ
20-10-2020

ئێران مه‌رجه‌كانی پێدانی ڤیزای بازرگانی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری ته‌واوی بازرگان و چالاكانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەینەوە، بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای بازرگانی، ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو: 1- پێناسی بازرگانیی باوه‌ڕپێكراو و له‌كاردابوو.2- بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی كۆمپانیا و هاوبه‌شه‌ بازرگانه‌ ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر پێویستیی چوون بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست، یان پسوڵه‌ی كڕینی كاڵا له‌ ئێران.3- پشكنینی كۆرۆنا له‌ جۆری PCRئه‌م مه‌رجانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێدانی ڤیزا له‌كاتێكدایه‌، كه‌ له‌ دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ تائێستا پێدانی ڤیزای گەشتیاریی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەستاندووە و له‌ئێستاشدا تەنها بازرگان و كه‌سانی نەخۆش دەتوانن، ڤیزای ئێران وەربگرن.

هەواڵ
20-10-2020

بانكی ڕه‌شیدی عێراقی پێدانی پێشینه‌یه‌كی به‌م توێژه‌ ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بانکى ڕەشیدى عێراقى دەستپێکردنى خەرجکردنى پێشینەیەکى بە فەرمانبەرانى وەزارەتى ناوخۆ و فەرمانگە مەدەنییەکان، ڕاگەیاند.   بانكی بانکى ڕەشیدى عێراقى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ 20ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ دەستیان کردووە بە خەرجکردنى پێشینەیەک بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى وەزارەتى ناوخۆ و فەرمانگە مەدەنییەکان.  باسی له‌وه‌شكردووه‌، "كه‌ سودمەند لە پێشینەکە لە ڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ئاگاداردەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنى یەکێک لە لقەکانى بانکى ڕەشید و وه‌رگرتنی پێشینەکە.  ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتریش بانکى ڕەشید بڕى 10 ملیۆن دینارى وەک پێشینە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى حکومەت خەرج کرد کە نیشتەجێى عێراقن. 

هەواڵ
20-10-2020

بارزانی: سبەی وەک ئەمڕۆ نابێ

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی شەڕی پردێ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی و سوپای عێراقدا رایدەگەیەنێت، سبەی وەک ئەمڕۆ نابێ. بارەگای بارزانی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی سەرۆک بارزانی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ھاتووە ”ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت“. ئەو وتەیەی بارزانی لەکاتێکدای کە ئەمڕۆ ساڵیادی شەڕی پردێیە، کە تێیدا لە رۆژی 20-10-2017، پێشمەرگە لە شارۆچکەی پردێ شکستی بە هێرشێکی فراوانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێنا.

گشتی
20-10-2020

نرخی زێر دابه‌زی

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20ی ئۆكتۆبه‌ر‌، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیه‌‌: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 228 ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 328 ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 341 ھەزار دینارە.

هەواڵ
20-10-2020

كۆمیسیۆن مه‌رجی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش رۆژنامەى "مەدا"ى عێراقى بڵاویکردەوە، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان مەرجى تەواوکردنى پاشکۆى تایبەت بە بازنەکانى تا کۆتایی ئەم مانگە دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە لە وادەى خۆیدا. بەگوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەکە ناوەندە پەرلەمانییەکان پێشبینى دواکەوتنى هەڵبژاردن دەکەن بۆ ماوەى دوو بۆ سێ مانگ، بەهۆى دواکەوتنى پەرلەمان لە تەواوکردنى. پاشکۆى تایبەت بە بازنەکان لە یاساى هەڵبژاردنەکان.  شیروان دوبردانى، ئەندامى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، تا ئێستا حکومەت هی بودجەیەکى بۆ کۆمسیۆن خەرج نەکردووە، چوار ملیۆن کارتی بایۆمەتریش کە لە نوسینگەکانى کۆمسیۆنن رادەستى دەنگدەران نەکراونەتەوە، هێشتا 14 ملیۆن کەس کارتى بایۆمەترییان نییە. باسى لەوەشکردووە، کۆمسیۆن مەرجى ئەوەى داناوە کە دەبێت پاشکۆى تایبەت بە بازنەکان لەم مانگەدا تەواو بکرێت، تا بتوانێت لەحوزەیرانى داهاتوودا هەڵبژاردن ئەنجام بدات. ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "ئەگەرێکى گەورە" هەیە بۆ دواکەوتنى هەڵبژاردن، بۆ ماوەى دوو بۆ سێ مانگ، بەهۆى کێشەکانى سیستەمى فرە بازنەییەوە. لاى خۆیەوە،سائب خدر، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمان دەڵێت "کارێکى قورسە پرسی ئەنجامدان یان دواکەوتنى هەڵبژاردنى پێشوەختە یەکلابکرێتەوە، چونکە وەستاوەتە سەر تەواوکردنى دابەشکردنى بازنەکان لە پارێزگاکان. وتیشى دابەشکردنى بازنەکان لە نەینەوا و کەرکوک و دیالە و ناوچە جێناکۆکەکان کێشەى لەسەرە، کوتلەکانیش لەچەند رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەى ئەو پرسە. هاوکات حسێن هنداوى، راوێژکارى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى هەڵبژاردن جەختیکردووەتەوە، وادەى هەڵبژاردن جێگیرکراوە و هیچ گفتوگۆیەکى نوێ لەئارادا نییە لەو بارەیەوە و کۆمسیۆن دەتوانێت لەوادەى خۆیدا بەڕێوەی ببات. 

هەواڵ
20-10-2020

دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپا له‌سه‌ر فرۆشتنی پاسه‌پۆرتی زێڕین سزا دران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوان پێشوتریش نەیاری فرۆشتنی پاسپۆرت بوون بە وەبەرهێنەرانی بیانی و باوەڕیانوایە "تاوانکاران" سودیان لەو بەرنامەیە وەرگرتوە، لەسەر ئەو بنەمایەش لێکۆڵینەوەی دادوەری لەسەر هەردو دەوڵەتی قوبرس و ماڵتا ئەنجام دەدرێت. مارۆش شیفتشۆڤیچ، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، رێکاری یاسایی و دادوەری بەرامبەر هەردو دەوڵەتی قوبرس و ماڵتا دەگیرێتەبەر بەرامبەر فرۆشتنی "پاسپۆرتی زێڕین" بە وەبەرهێنەرانی بیانی، چونکە ئەوان مەترسی راستەقینەیان لەو هەنگاوە هەیە و هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو دوو وڵاتە پابەندی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا بن. هەفتەی رابردو قوربرس پێدانی پاسپۆرتی بە وەبەرهێنەرانی بیانی راگرت کە بەهۆیەوە دورگەکە زیاتر لە 8 ملیار دۆلاری دەستکەتوە، ئەویش دوای ئەوەی لە راپۆرتێکی رۆژنامەنوسیدا دەرکەوت چەندین رێکاری نایاسایی کراوە لەو بابەتەدا، کە بەگوێرەی یاسا پێویستە وەبەرهێنەر بەبەهای 3 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا بکات. هاوکات حکومەتی ماڵتا رایگەیاند، دوای ئەوەی ساڵی 2014 وەرگرتنی پاسپۆرت بەرامبەر هەلی وەبەرهێنانی بیانیان لە وڵاتەکەیان راگەیاند، مانگی رابردو بڕیارەکە راگیراوە دوای ئەوەی گومانی ئەوە کراوە ئەو بابەتە بەمەبەستی "سیخوڕی نەک وەبەرهێنان" بەکارهێنراوە.

1 2 ... 985 986 987 ... 1143 1144