کوردستان

سبه‌ی دانیشتووانی سیده‌كان نه‌وتی سپی وه‌رده‌گرن

21-10-2020
سبه‌ی دانیشتووانی سیده‌كان نه‌وتی سپی وه‌رده‌گرن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سبەى چوارشەممە، 21ى ئۆكتۆبه‌ر، نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ناحیه‌ی سیده‌كاندا دابه‌شده‌كرێت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش 46 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

هه‌فته‌ی ڕابردووش پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە 50 ملیۆن لیترەوە بكاته‌ 150 ملیۆن لیتر."

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ وابڕیارە حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و لە قۆناغی یەکەمدا 50 ملیۆن لیتر نەوتە و لە مانگی داهاتوودا دابەش دەکرێت.