كاروان كەلاری/ باڵكێش بەڕێوبەرى گواستنەوەى گەرمیان دەڵێت: ”ئە‌و داهاتەی کە لە هێڵەکانى گواستنەوە دێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیمان، ناتوانین مامەڵى پێوەبکەین راستەوخۆ.” ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەرى گواستنەوەى گەرمیان دەشڵێت: "ئە‌و داهاتەى لە بەرامبەر ئە‌و خاوەن پاسانەى کە لە هێڵەکانى گواستنەوە دێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیمان، ناتوانین راستەوخۆ مامەڵەى لەگەڵ بکەن، بەڵکو ئاراستەى بانکى کەلارى دەکەین.” ئاماژە بەوەشدەكات، ”وەکو هەموو بەڕێوبەرایەتییەکانى تر لەڕێگەى گەنجینەى گەرمیانەوە ئە‌و سولفەیەمان هەیە پاکسازى دەکەین و وەرى دەگرین.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/21 ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەی وە‌زیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی کرد . لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە‌ی بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دا بە ئاستێکی مەترسیدار، کە هۆکارە سەرەکییەکەی پابەندنەبوونە بە ڕێکارەکانی خۆپاریزی و رێنمایی تەندروستی . سەرۆک وە‌زیران ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی و ڕێنمایی تەندروستی لە فەرمانگەکانی حکومەت و شوێنە گشتییەکان زیاتر لە بەرچاو بگرن و تووندتر بکەن ، بە تایبەتیش کە پێشبینی دەکرێ بە هۆی هاتنی وەرزی زستان و سەرما ، شەپۆلێکی دیکەی پەتای کۆرۆنا بڵاوببێتەوە . لە بڕگە‌ی یە‌كە‌می كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، راپۆرتێكی لە‌بارە‌ی (پڕۆگرامی خزمە‌ت) خستە‌ڕوو، كە لە‌كابینە‌ی پێشووە‌وە دە‌ست بە‌كارە‌كانی كراوە، ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە ئامانجی ئە‌م پڕۆژە‌یە، بریتییە لە باشتركردنی ئاستی ئە‌و خزمە‌تانەی كە دامەزراوە جیاجیاکانی حكومە‌ت، پێشكە‌شی ھاووڵاتیانی دە‌كات بە جۆرێکی ئاسانتر وخێراتر و پێداچوونە‌وە بەو ڕەسمانەی وەردەگیرێن لەبەرامبەر پێشکەشکردنی ئە‌و خزمە‌تانە، بۆ ئە‌وە‌ی گونجاوتر بێت و كە‌مكردنە‌وە‌ی رووتین لە‌ڕێکارەکانی ڕاییکردنی مامەڵە لە دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و گە‌یاندنی زۆرترین زانیاری بە‌ھاووڵاتییان سەبارەت بە خزمەتەکان و پێداویستییەکانی بەجێگەیاندنیان، كە ئە‌مە بە‌شێكە لە‌خزمە‌تی بە‌دیجیتاڵكردنی كاروبارە‌كانی حكومە‌ت. ھە‌روە‌ھا گوتیشی: مە‌بە‌ستمانە لە‌ڕێی ئە‌م بە‌رنامە‌یە‌وە ، بە‌باشترین شێوە خزمە‌تی ھاووڵاتییان بكە‌ین لە‌دامودە‌زگاكانمان تا ئە‌و ئاستە‌ی دە‌گاتە خزمە‌تی( یە‌ك پە‌نجە‌رە‌یی )ش. ھە‌روە‌ھا بڕیاردرا، ھە‌موو وە‌زارە‌ت و دامەزراوە‌كان، لە‌ژێر چاودێری سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، پێداچوونە‌وە بكە‌ن بە یاسا ورێنماییەکانیان بۆ ئاسانترکردن وشەفافتر کردن و باشترکردنی کوالێتی پرۆسە و زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە خزمەتەکان و پێداچوونە‌وە‌ش بە‌رسوماتی ئە‌و خزمە‌تانە بكرێت. جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە پۆڕتاڵێك ھە‌یە بەناوی پۆڕتاڵی خزمە‌ت https://Services.gov.krd لە‌ڕێی ئە‌م پۆڕتاڵەوە ، ھاووڵاتییان دەتوانن زانیاری لە‌سە‌ر ئە‌و خزمە‌ت و ئە‌و مامە‌ڵە‌یە‌یان دە‌ستبكە‌وێت كە مە‌بە‌ستیانە. ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاڵپشتی و پشتگیریی خۆی بۆ پە‌رە‌پێدان وجێبە‌جێكردنی ئە‌م پڕۆژە‌یە نیشاندا و پێشنیارەکانیش پەسندکران. ھەر لەم چوارچێوەیەدا ، ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران وەزیری بازرگانی وپیشەسازی ڕاسپارد لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان ئاسانکاریی بۆ تۆماری لقی براندە نێودەوڵەتیەکان لە ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ھاندانی کەرتی تایبەتی بیانی تا بەشداری لە بووژاندنەوەی بازاڕ و ئابووری ھەرێمی کوردستان بکەن، دوور لە ڕووتین و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم تۆماری لقی کۆمپانیا باوەڕپێکراوە جیھانیيەکان لە ھەرێم. لە بڕگە‌ی دووەمدا ، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ، ڕاپۆرتێکی سەبارەت کێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە خستە‌ڕوو. ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران وەزارەتی دارایی وئابووری و سەرۆکایەتی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بۆ کاری پێویست ڕاسپارد لەو بارەیەوە. لە بڕگە‌ی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی و سەرچاوەکانی ئاو ، پێشنیارێکی خستە‌ڕوو بۆ لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک ماددەی سەرەتایی کە لە دەرەوەی ھەرێمەوە ھاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکالییەکان کە لەناوخۆدا بەرهەم نایەت، و ھە‌روە‌ھا لێخۆشبوونی هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵیی پێشکەوتوو لە ڕەسمی گومرگی بۆ ئە‌و کۆمپانیا تایبەتمەندانەی کە ئامادەن ئە‌و ئامێرانە هاوردە بکەن و بە مەرجی ئاسان و بە شێوازی قیست بۆ جووتیارانی ڕاستەقینە دابین بکرێن. دوای گفتوگۆ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە چوارچێوەی ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، ڕەزامەندی دا لە‌سە‌ر پێشنیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ پشتگیریی جووتیاران و پڕۆژە کشتوکاڵیەکان، لەم پێناوەشدا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و ناوخۆی ڕاسپارد بە ھەماھەنگیی لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کاری پێویست ئەنجام بدەن، لە ھەمانکاتدا ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، بە گرنگی زانی کە پشتیگریی پیشەسازی کشتوکاڵیی بکرێت و هانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ دامەزراندنی بەرھەمھێنانی ئە‌و پێداویستیانە لە ناو ھەرێم لە جیاتی هاوردەکردنیان، وەک بنەمایەک بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش خانمە هونەرمەند و ئەکتەری دیاری كوردستان "کریستاڵ" توشی کۆرۆنا بوو. خانمه ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان، كریستاڵ، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاشكرای كرد، "کە توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و خێزانەکەشی لەگەڵیدا توشبوون." كریستاڵ، شاری سلێمانی له‌دایكبووه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکردووه و ناوی ڕاستەقینەشی کانیاوە." کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لە چەند درامایەکیشدا وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، زۆرجاریش وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دەبێته مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "لە ماوەى 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 78 توشبووی نوێ تۆماركراون، کە ئەوەش زۆرترین ژمارەى توشبوونە تائێستا لە ڕۆژێکدا تۆمار کرابێت." وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاماره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "375 توشبوو چاکبوونەته‌وە و 15 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه." ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ١. پشکنین: (٦١٣٢ پشکنینی نوێ)(٢٥٩٤ هەولێر)(٦٥٤ سلێمانی، ١٣٧ گەرمیان، ١١٣ راپەڕین)(٢٥٨٤ دهۆك)(٥٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (١٠٧٨ تووشبووی نوێ)(٤٢٢ هەولێر)(١٠٠ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٢٤ ڕاپەڕین)(٤٧١ دهۆك)(٣٧ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٣٧٥ چاکبوون)(١٤٣ هەولێر)(٣٣ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)(١٤٩ دهۆك)(٢١ هەڵەبجە)٤. مردن: (١٥ مردن)(٥ هەولێر)(٣ سلێمانی)(٥ دهۆك)(٢ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٥٨٣٢٥٢ (٢٠٩٧٣١ هەولێر، ١٣٦٤٩٤ سلێمانی، ٢٣١٩٣٩ دهۆك، ٥٠٨٨ هەڵەبجە)تووشبوون ٦٤٨٢٣ (٢٣٣٢٨ هەولێر، ٢٠٣١٦ سلێمانی، ١٨٩٥٩ دهۆك، ٢٢٢٠ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٨٥٦١ (١٦٦٥٩ هەولێر، ١١٣١٦ سلێمانی، ٨٥١٣ دهۆك، ٢٠٧٣ هەڵەبجە)لە‌ژێر چارەسەر ٢٤٠٣٦ (٦٠١٢ هەولێر، ٧٨٩٧ سلێمانی، ١٠٠٥٣ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)مردن ٢٢٢٦ (٦٥٧ هەولێر، ١١٠٣ سلێمانی، ٣٩٣ دهۆك، ٧٣ هەڵەبجە)
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ماوه‌ی 15 ڕۆژه 86 بار له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و یه‌كێك له باره‌كانیش "سه‌روپێ"یه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "ماوه‌ی 15 ڕۆژه 86 بار كه ویستراوه به‌بێ گومرك هاورده بكرێت، له‌لایه‌ن ده‌روازه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی باره‌كان له چی پێكهاتوون، وتی: "باره‌كان فه‌رش و جۆره‌ها كاڵای تری تێدایه و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر هه‌موویاندا، دوای گومرك كردن، ڕێگه به هاورده‌كردنی ده‌درێت." ئاشكراشی كرد، "یه‌كێك له باره‌كان سه‌روپێیه و له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م دادگای ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قینه و نه‌جوڵێندراوه و ڕوونیشیكرده‌وه، باره‌كه به‌ڕادێكی سه‌روپێیه و له توركیاوه هێنراوه‌ته ئێران و له‌وێشه‌وه ویستراوه بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه بیگوازنه‌وه بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، به‌ڵام ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه." جه‌ختیشی كرده‌وه، "كه ئە‌مە یەکەمجارە لە مەرزی پەروێزخان دە‌ست بەسەر سەروپێی قاچاخدا بگیرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه بۆ لێپێچینەوەی یاسایش دۆسیەکە لە بەشی یاسایی گومرکی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو سێشه‌ممه، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، دژه تیرۆری عێراق، داعشێكیان له شاری سلێمانی ده‌ستگیركردووه. وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراوه." ئاشكراشی كرد، "كه ئە‌و تیرۆریستەی داعش لەلایەن دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراوە و داواكراو بووه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەپێی بەڵگەنامەیەکى نوسینگەى مسته‌فا کازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، کە وێنەیەکى دە‌ست باڵكێش کەوتووە تیایدا هاتووه، "لیژنەى باڵاى سەرپەرشتى قەرز دووبارە پێکدەهێنرێتەوە بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم حسێن محەمەد، سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکاران و به ئەندامێتى 9 کەسى تر لە بەڕێوەبەرانى گشتى و بەڕێوەبەرى پڕۆژەکان. بەپێی بەڵگەنامەکە، لیژنەکە سێ ئەرکى سەرەکى هەیە، دانانى سیاسەتى پێدانى قەرز بە پڕۆژەکان، ئامادەکردنى ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی ڕێوشوێنەکان، پەسەندکردنى پرۆژەى گەشەپێدانى پێویست، كه بۆ کەمکردنەوەى هاوردە و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان و بنیاتنانى پیشەسازیی ناوخۆییە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای ئە‌وە‌ی جەمیلە عوبێدی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، "کە هەرکەێك ژنی دووەم بێنێت خەرجییەکەی دەگرێتە ئەستۆ، مەلا مەزهەر خۆراسانی، بانگەوازێک بۆ پاراستنی ژیانی دەکات و دەڵێت: "زۆر نزیکە دەعبا و دەیناسۆرەکان پەلاماری بدەن." مەلا مەزهەر، لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک نووسیویەتی: "بەپەلە داوا دەکەم ئافرەتانی قەیرەو بێوەژن و ئە‌و پیاوانەی دەیانەوێت پرۆسەی زەواج دووبارە بکەنەوە، بەرگری و پارێزگاری لە بانکی ڕەشید و کارمەندانی بانکی ڕەشید بکەن، چونکە گیان و ژیانیان لە مەترسیدایە، زۆر نزیکە دەعبا و ودەیناسۆر پەلاماریان بدەن، بەتایبەت لەئێستادا ژیانی خاتوو جەمیلە عوبیدی زۆر لەمەترسیدایە. تکایە پاسەوانیی لێبکەن با نەکەوێتە بەر هێرشی دڕندانەی دەینه‌سورەکان، پیوستە کارمەندانی ئە‌و بانکەو ئەوخاتونەش ئە‌م وێردەیان فێربکرێت خویان بپارێزن، خوا بیان پارێزێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە کەلار، ڕایگەیاند: "بەهۆی مامەڵەی ناتەندروستی نێوان کەرتی گشتی و هاوڵاتی و ئه‌و بێمتمانەییه‌ى كه هەیە، هاوڵاتیان لە گەرمیان دەیانەوێت نەخۆشەکانیان ببەنە سلێمانی، ئەمەش لە کاتێکدایە، كه نەخۆشخانەی قەڵا بە یەکێک لە باشترین نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دیاریکراوە." هەڵگورد حەمید، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار، ئاماژە‌ی بەوەکرد: "بە پێی قسەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی و ئە‌و لایەنەنانەی كه هاتوونەتە نەخۆشخانەی قه‌ڵا وتوویانه، قەڵا یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکانی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان و عێراق." دڵنیایشی دا بە هاوڵاتیان و وتی: "ئەگەر خۆشەکانیان لە کاتی خۆی و پێش تەواو خراپبوونی بارودۆخیان ببردرێنه ئەوێ، هیوای ژیانی بە ڕادەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە." سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی هاوڵاتیان لە گەرمیان داوادەکەن نەخۆشەکانیان بنێردرێتە سلێمانی، یان زۆر درەنگ داخلی نەخۆشخانەی قەڵا دەکرێن، ڕوونیكرده‌وه، "كه هۆکار بێمتمانەیی هاوڵاتیانە بە کەرتی تەندروستی لە گەرمیان، كه له ڕابردوودا ئەمەیان له‌لا دروست بووه." باسی له‌وه‌شكرد، "ئێستا بە تەواوی ئە‌و خزمەتگوزارییانەی كه پێویستن بۆ توشبووانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌یه، کەچی هاوڵاتی هەر متمانە ناکات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژه تیرۆی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری نیشتمانی 4 چه‌كداری سه‌ربه ڕێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركرد و تونێلێكی داعش‌یش ته‌قێندرایه‌وه."وتیشی: "هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق، توانییان سێ ئه‌ندامی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیربكه‌ن، له كاتێكدا كه ده‌یانویست خۆیان له هێرشی ئاسمانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌ی "وادی زگیتۆن"ی كه‌ركوك ده‌رباز بكه‌ن." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه هه‌ر له‌كاتی هه‌مان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك تونێل كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك به‌كارهێندرابوون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه." باسی له‌وه‌شكرد، "كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزێكی دژه تیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی تریان له قه‌زای حه‌ویجه ئه‌نجامداوه و توانیویانه ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیربكه‌ن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بانكی ڕەشید پێشینەی هاوسەرگیری ده‌داته ئە‌و فەرمانبەرانەی كە بە نیازن بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری ئەنجام بدەن ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئۆكتۆبه‌ر، بانكی ڕەشیدی عێراقی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه،" بڕیاریانداوە بە دابەشکردنی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەران، بەمەرجێک داواكار پێشووتر سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی پێشینە." ئاماژە‌ی به‌وه‌شكردووه، "مەرجی پێدانی پێشینەكە تەنها بوونی کەفیلێک دەبێت کە فەرمانبەر بێت لە‌سە‌ر میلاکی هەمیشەیی و خزمە‌تی لە دووساڵ کەمتر نەبێت." ئاشكراشی كردووه، "بڕی پێشینەكە تاوەکو 10 ملیۆن دینارە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای چەند ڕۆژێك له ده‌ستگیركردنی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، مامۆستا هەڵۆ حه‌مه ڕه‌شدی به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا. ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه، لە‌سە‌ر سكاڵایه‌كی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی، كه له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه جوڵاندوویانه، مامۆستا هه‌ڵۆ حه‌مه ڕه‌شید، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به مادده‌ی 438 ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركرا. محه‌مه‌د بارزان، په‌یامنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش له سلێمانی ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ چوار شەممە، 21ی ئۆكتۆبه‌ر مامۆستا هەڵۆ حه‌مه ڕه‌شید، به كه‌فاڵه‌ت ئازادكرا‌وه تاوه‌كو ڕۆژی دادگاییكردنی.