کوردستان

"هەرکەسێک سووکایەتی بە سیمبولی نیشتمانی بکات سزابدرێ"

21-10-2020
"هەرکەسێک سووکایەتی بە سیمبولی نیشتمانی بکات سزابدرێ"
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسایەک بەناوی پاراستنی هێما نیشتمانییەکان دەداتە پەرلەمان و داوا دەکات هەر کەسێک سووکایەتی بە هێما نیشتمانییەکان بکات لە رێگەی دادگاوە سزا بدرێت.

بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، فراکسیۆنی پارتی پێشنیازە یاسای (پاراستنی هێما نیشتمانییەکان) داوەتە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی هەرکەسێک  سووکایەتی بە هێما نیشتمانییەکان بکات لە ڕێگەی دادگاوە سزا بدرێ.

لە پێشنیازە یاساکەی فراکسیۆنی پارتیدا ( ئاڵا، پێشمەرگە، سروودی نیشتمانی و رابەرە مێژووییەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان ) وەکو هێمای نیشتمانی دیاریکراون.