كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆهه‌ینی، 23 ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه تاوه‌كو ئێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 289 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 329 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 342 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له دوێنێ پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی "پشته"ی به‌مۆ به‌ناوی (گۆران عه‌لی حاجی عه‌زیز)، ناسراو به (سۆفی گۆران) له‌ماڵ ده‌رچووه و چووه‌ته سه‌ر شاخی به‌مۆ و تائێستا بێ سۆراغه." ئیبراهیم عه‌زیز، خه‌ڵكی گوندی پشته و كه‌سێكی نزیك له هاوڵاتییه بێ سۆراغه‌كه به باڵكێشی وت: "له دوێنێوه ناوبراو له‌ماڵ ده‌رچووه و چووه‌ته سه‌ر شاخی به‌مۆ، له كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه، له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن بێ وه‌ڵامه، بۆیه له‌ئێستادا دانیشتووانی ناوچه‌كه بۆ سۆراغی ناوبراو ڕوویان له شاخه‌كه كردووه و تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌ده‌میانه‌وه نه‌هاتووه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه قوربانی تری لێبكه‌وێته‌وه، چونكه شاخه‌كه مینرێژه و مه‌ترسیداره." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه ناوبراو ئه‌م ژماره‌یه‌ی 07501316164، پێیه و داوای له ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش كرد هاوكاربن له دۆزینه‌وه‌ی ناوبراو‌و و له‌ڕێگه‌ی GPS سیمكارته‌كه‌یه‌وه شوێنه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شەوی ڕابردوو پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، نووسەر و سیاسەتمەداری كورد دكتۆر (شەفیق قەزاز)، بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. ناوبراو هاوسەری زاوای "ئه‌حمه‌د هه‌ردی" شاعیره و هاوژینی چلورە هەردی، چالاكوانی دیاری مافەكانی ژنانە. له‌ئێستادا به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌رێمی كوردستان له پێش عێراقه‌وه‌یه بۆ توشبوون و مردن به كۆرۆنا و ڕۆژ به ڕۆژیش ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێرانی له به‌غدا خستووه‌ته لیستی سزاکانیه‌وه، بەهۆی ئەوەی پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ پشتیوانیكردن له میلیشیا عێراقییه‌كان و تێکدانی ئارامیی عێڕاق." باسی له‌وه‌شكردووه، "كه ئیره‌ج مه‌سجدی ئەندامی سوپای پاسدارانه و ده‌ستی هه‌یه له پاره‌داركردنی فه‌یله‌قی قودسی ئێران كه له‌ناوچه‌كه‌دا ڕۆلێكی دوژمنكارانه ده‌بینێت." وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشی كردووه، "كه دوو سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی بەناوەکانی نەبیل قائوق و حەسەن بەغدادیی خستووەتە لیستی سزاکانییەوه." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئه‌و وڵاته بەتۆمەتی دەستوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سزای دارایی به‌سه‌ر هەرسێ دامه‌زراوه‌ی ئێرانی، "یه‌كێتی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئێران"، "یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی میدیای گریمانه‌یی ئێرانن" و "بیان رسانه كستر" سەپاندووە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش کونسوڵگەری كۆماری چین لە هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "ڤاکسینى دژە کۆرۆنا هەیه و چین کار بۆ بەرهەمهێنانى دەکات، تا ئیستا دراوەتە دەیان هەزار کەس و کاریگەری خراپیشى نەبووە." ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆنسوڵگه‌ری كۆماری چین له هه‌رێمی كوردستان، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له پۆستێكدا ڕایگه‌یاندووه، "پێدەچێت تواناى چین لە به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بگاتە 610 ملیۆن بەش تا کۆتایى ئەمساڵ." ده‌شڵێت، "تائێستا نزیکەى 60 هەزار کەس ڤاکسینى دژە کۆرۆناى چینیان پێدراوە و هیچ شوێنکەوتەیەکى خراپیشی لەسەریان نەبووە." باسى لەوەشکردووە، "وڵاتەکەیان پابەندى بەڵێن و ڕێنماییەکان دەبێت، بۆ ئەوەى ئەو ڤاکسینە بخرێتە خزمەتى گشتییەوە لە جیهاندا و ئامانجى وڵاتەکەشى قەڵاچۆکردنى ڤایرۆسەکە و نەهێشتنى مەترسییەکانیەتى بۆ سەر تەندروستیى هاوڵاتیانی هەموو جیهان."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پێشنیوەرۆی ئەمڕۆپێنج شەممە، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - شارەزوور ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداو بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونە قوربانی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەنزیك گوندی تەپەرەش، لەسەر رێگای سەرەكی شارەزوور - ھەڵەبجە ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW ڕوویدا." ئاشكراشی كردووه، "بەهۆی ڕوداوەكەوە چەند هاوڵاتییەك برینداربوون و دواتر بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون."
مەسعود حەسەن/ باڵکێش راپۆرتێكی رۆژنامەوانی دووپاتی كردەوە یانەی بارسێلۆنا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سلڤادۆر سوستریس كارمەندی رۆژنامەی ABC دەگرێتەبەر بەهۆی بەكارهێنانی وشەی رەگەزپەرستی بەرامبەر ئەنسۆ فاتی.پێگەی" مۆندۆ دیپۆتیڤۆ"ـی ئیسپانی دووپاتی كردەوە، سوستریس وتارێكی نووسیوە و رق و توڕەیی خۆی بەرانبەر یاریزانە ئەسمەرەكان دەربڕیوە.سوستریس لە وتارەكە نووسیویەتی:" ئەنسو فاتێ وەك ئاسك را دەكات، قاچی لاوێكی ئەسمەر دەبینم، لەناكاو بانگی یەكێك دەكات و دەڵێ ( ئاو، ئاوم دەوێ، وێنەی دارستانێك دەبینم لەناو جەرگەی شاردا".ئەنتوان گرێزمان یەكەم یاریزان بوو كاردانەوەی بەرامبەر ئەو وشانە هەبوو، لە تویتەر گووتی:" فاتی وەك هەر مرۆڤێكی تر شایستەی رێزگرتنە، نەخێر بۆ رەگەزپەرستی".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "هەفتەى داهاتوو دانیشتنێک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پڕۆژە یاساى قەرزەوە ئەنجام دەدرێت." حکومەتى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کورتهێنانى دارایى پڕۆژە یاسایەکى بۆ قەرزکردنى ناوخۆیى و دەرەکى ئاراستەى پەرلەمانى عێراق کرد بۆ پەسەندکردنى و ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراقیش وتی: "ئەگەر پڕۆژەکە لە پەرلەمان پەسەند نەکرێت، حکومەت ناتوانێت لەوادەى خۆیدا مووچە دابەش بکات." پەرلەمانى عێراقیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خشتەى بەرنامەى کارى دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەى ڕۆژى شەممەى داهاتووى بڵاوکردەوە کە خۆى لە 15 بڕگەدا دەبینێتەوە." بەپێی خشته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى تەمویلکردنى کورتهێنانى دارایى دەکرێت و هەروەها دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەدرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سێ کەسی دیکە لە تەقەکەرەکانی شارەکە خۆیان ڕادەستکردووه." ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی له ته‌قه‌كه‌رانی شارۆچكه‌كه ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو کەسی تریان دەستگیرکردووە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییش دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ سێ کەسی تریش دەرکردووە." ئه‌وه‌شی خشتووه‌ته‌ڕوو، "هەرسێ تۆمەتبار (پ، ف، م) دانیشتووی چەمچەماڵ، (ب، ح، ع) و (ک، م، م) دانیشتووی ناحیەی شۆڕش ، خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد‌و ئۆتۆمبێل و چەکەکانیشیان دەستی بەسەردا گیرا." ئاشكراشی كردووه، "كه لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەبڕیاری (570) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیه‌کانیان بەردەوامە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تەرمی منداڵەکەی تری ناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە، کە لەلایەن دایکیانەوە لەسەر پردی ئەئیمەی بەغدا فڕێدرابوونە ناو ڕووبارەکەوە . وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "تەرمی منداڵی دووەمیش دۆزراوەتەوە، کە لەلایەن دایکیانەوە فڕێدرابوونە ناو ڕووباری دیجلە." وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "بە هەوڵ و هاوکاریی تیمی غەواس، تەرمی منداڵی دووەم لەژێر پردی 14ی ڕەمەزان دۆزرایەوە و لەلایەن کەسوکارەکەی ناسراوەتەوە." ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، تەرمی منداڵی یەکەم دۆزرابوویەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی دایه‌وه و ده‌ڵێت، "حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەو بڕەی لە كێڵگەكان بەرهەم هێندراوە جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، "كه بەرهەمی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتی عیراق." ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه: روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە رێككەوتنی ئۆپیک پڵەس حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە وبەو بڕەی لەكێڵگەكان بەرهەم هێندراوە. وەك ئاشكراشە بەرهەمی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتی عیراق. حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەپێی ڕێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات وناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران . هەروەها بودجەی دابینكراو بۆ بەشێك لەقەرەبوی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانە كەم كرایەوە ، ئەمە جگە لەدابەزینی ئاستی داهاتی غەیرە نەوتی بەهۆی كاریگەریەكانی پەتای كۆڕۆنا (كوفید- 19) ونەناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ مانگی پێنج وشەش وحەوتی ٢٠٢٠. ئەم بارودۆخە پێویستی بەوە دەكات حكومەتی فیدراڵ ڕەچاوی قەیرانی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان بكات كە لە شوباتی 2014ـەوە پێیدا تێدەپەڕێت. ئەوەی شیاوی باسە، لەم بارەیەوە لەرۆژی 18/4/2020 رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، شاندی حكومەتی فیدراڵەوە کە لە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە – وەزیری نەوتەوە سەرۆكایەتی كرا وشاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن وەزیری دارایی وئابووریەوە سەرۆكایەتی كرا، ئەم رێككەوتنە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندرا وهەردوولاش دووپاتیان کردەوە كە پێویستە رەچاوی دادپەروەری بكرێت لەدەستنیشانكردنی رێژەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ولەسەر بنەمای رێژەی كۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عیراقەوە بێت ونەبێتە هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری ماددی بۆ هەرێمی كوردستان. د.جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٢ ئوکتۆبەر ٢٠٢٠
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چەند رۆژێك پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسنامەیەكی فه‌رمیی ئاراستەی نەخۆشخانەی پار كرد و تیایدا دەستخۆشی لە نەخۆشخانەی پاری تایبەت كردووه بۆ ئەوەی كه 5 شوێنی خەواندنی نەخۆشی بە خۆڕایی دابینكردووە بۆ هاوڵاتیان، تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتیش ده‌ڵێت: "ئەو نەخۆشخانەیە هەمووی هی خەڵكی كوردستانە و پێویستە نەك تەنها 5 قەڕوێڵە، هەمووی بگەڕێندرێتەوە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "نەخۆشخانەی پار لەسەر ئەرزی گشتی و بە پارەی خەڵكی كوردستان دروستكراوه و سەرەتاش بەناوی خێرخوازییەوە دروستكرا، لەوەش كارەساتبارتر، خاوەنەكانی ئەو نەخۆشخانە زەوتكراوە بەناوی پێشكەشكردنی خزمەتی خۆڕایی بۆ قوربانیانی ئەنفال و خێزانی شەهیدانەوە لە حكومەتیان وەرگرت." ئاشكراشی كردووه، "ئەو بەڵگانەی لەبەردەست ئێمەدان، دەیسەلمێنن كە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەكە، خاوەنەكەی زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلاری لە پارەی گشتی و لە بودجەی تەندروستی سلێمانی وەرگرتوە! بۆیە تەرخانكردنی تەنها 5 تەختەی خەواندنی نەخۆش لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەكەوە، سوكایەتییەكی گەورەیە بە تەواوی خەڵكی كوردستان و خێزانی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و خەباتی ڕەوای میللەتەكەمان." ده‌شڵێت، "لێرەوە داوا لە كۆسرەت ڕەسول و خیزانەكەی دەكەین، تا زووە ئەو نەخۆشخانەیە بگەرێننەوە بۆ كەرتی گشتی و بیده‌نه‌وه به خاوەنە ڕاستەقینەكەی كە خەڵكی كوردستانە." دا‌واشیان لە وەزارەتی تەندروستی كردووه و ده‌ڵێن، "داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین لە باتی دەستخۆشی، سزای ئەوانە بدات كە موڵكی گشتی داگیردەكەن، بۆیه داوا دەكەین ئەو نەخۆشخانەیە بە خۆڕایی و بێبەرامبەر بۆ چارەسەری نەخۆشەكانی كۆرۆنا بەكاربهێنرێت، بە پێچەوانەوە وەكو تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی هەموو ڕێگا مەدەنی و یاساییەكان دەگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو نەخۆشخانە زەوتكراوە بۆ موڵكی گشتی خەڵكی كوردستان.