كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ده‌سته‌ى زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕه‌خنه له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی گه‌رمیان ده‌گرێت، به‌هۆی دانانى ڕاگرانى چه‌ند كۆلێژێكه‌وه، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیانیش له‌وباره‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات. ده‌سته‌ى گه‌رمیانى داكۆكى له زانكۆ و په‌یمانگاكان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسى له‌وه كردووه، كه ڕاگرى كۆلێژ له زانكۆى گه‌رمیان دوور له ڕێكاره ئیدارى و زانستییه‌كان به "دامه‌زراندن" دانراون. ده‌شڵێن: "تاوەکو ئێستا پۆستی ڕاگرایەتی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی و ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە دامه‌زراندن و بە دوور لە ھەموو پێودانگە زانستیی و ئیدارییە بەرکارەکان پڕکراوەتەوە و زانیاری ھەیە دەویسترێت پۆستی ڕاگری کۆلێژی زانست-یش بەھەمان ڕێکار پڕبکرێتەوە." له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكى زانكۆی گه‌رمیان ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "ڕێكاره‌كه كاتییه." د. فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: "ڕێكاره ئیدارییه‌كانى دانانى ڕاگر كاتى ده‌وێت و ناكرێت دوو كۆلێژ به‌بێ ڕاگربن، بۆیه ڕاگره‌كان كه دانراون، كاتییه و تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌یه."
دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕادەستی میتی تورکی دەکەنەوە. ئاژانسی ئەنادۆلی سەر بە دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند، کە میتی تورکی توانیویانە بە ھاوکاری ئاسایش ئەندامێکی پارتی کرێکارانی پەکەکە بەناوی "فەرھاد تەکینەر" لە باکوری عێراق دەستگیر بکەن کە ساڵی 2016 بە بۆمب ھێرشی کردووەتە سەر پاسێکی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی قەیسەری. رۆژانامەنووسیکێش بەناوی کاروان ئەحمەد، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت "بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، فەرھاد تەکینەر لە لایەن میتی تورکییەوە ڕفێندراوە". دەشڵێت " لەبەرئەوەی ئازادیخوازانی ئەم زۆنە (سلێمانی) زۆرینەیان دژە پارتین، لەسەر ئەو ڕووداوە ورتەیان لێوە نەھات". فیسفی تەکینەر، دایکی فەرھاد تەکینەر ئاماژەی بەوە کردووە کە "کوڕەکەی لە سلێمانی ژیاوە".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئاسایشی شارەزوور ده‌ستگیركردنی کەسێکیان ڕاگه‌یاند، کە بە چەک و دەمامکەوە هەڵیکوتاوەتە سه‌ر مارکێتەکان و دزی لێکردوون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارەزوور له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، "له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو‌و و نایاساییه‌كان و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان، شه‌وی ڕابردوو پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانمان توانییان ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیربكه‌ن، كه چه‌ند ڕۆژ پێشتر به چه‌ك و ده‌مامكه‌وه كاری دزی كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هه‌ندێك ماركێت و دوكانی ئه‌نجامداوه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ژ، ع، ح)ه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش کارمەندى فەرمانگەیەک لە شارى سلێمانى لە دەستشۆرى فەرمانگەکەى به چه‌قۆ هەوڵیدا خۆی بكوژێت، به‌ڵام ڕێگری لێكراو نه‌یانهێشت ئه‌و كاره بكات. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگه‌یاندووه، "كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی (طب عدلی)، له‌ناو ده‌ستشۆری فه‌رمانگه‌كه هه‌وڵیداوه خۆی بكوژێت، به‌ڵام ڕێگری لێكراوه و نه‌یانهێشتووه ئه‌و كاره بكات." له‌ئێستادا كارمه‌نده‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه؟
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وتەبێژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دەستپێکردنى کارى هاوبەشى نێوان سوپاى عێراق و پێشمەرگە، بڵاوکردەوە. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپه‌راسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، "کارکردن لە بنکە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەر لە کۆتایهاتنى ئەم مانگە، دەستپێدەکات." ڕوونیشیكرده‌وه، "كه لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگەدا دەستیان بە هەماهەنگى کردووە لە پارێزگاى دیالە و کارکردنى هاوبەشیش لە ناوچەکانى تر بەمزووانە دەستپێدەکات." خه‌فاجی، ئاشكراشی كردووه، "كه لەلایەن حکومه‌تی عێراقه‌وه فەرمانى دەستپێکردنى کارەکانیان لە شنگال پێگەیشتووە و به‌منزیكانه جێبه‌جێیده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌شكرد، كه بنکە چوار قۆڵییەکە بەردەوامە لە ئاڵوگۆڕکردنى زانیارى گرنگ و بەشێوەیەکى باش کارەکانى ئەنجام دەدات." له‌وباره‌یه‌شه‌وه، لیوا قارەمان کەماڵ، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاندووه: "لە سیهه‌مین کۆبوونەوەی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وەزارەتی بەرگریی عێراقدا ڕێککه‌وتن كراوه لەسەر جێبەجێکردنی چەند خاڵێکی گرنک لەناوچە سنورییەکانی پارێزگای دیالە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دواتر ئەو خاڵانە لە ناوچەکانی تریش دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە، به‌هۆی ڕفاندنی هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، پێدانى ڤیزاى بە هاوڵاتیانى تورکیا ڕاگرت. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، "بەهۆى دەستکەوتنى چەند ڕاپۆرتێکه‌وه لەبارەى هێرشى تیرۆریستى و هەوڵى ڕفاندنى هاوڵاتیانى ئەمەریکا لەو وڵاتە، پێدانى ڤیزا بە هاوڵاتیانى تورکیا بۆ ماوەیەکى کاتى ڕادەگیرێت." باڵیۆزخانه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە تورکیا دوای ده‌ستكه‌وتنی چەند ڕاپۆرتێکی باوەڕپێکراو كه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمەریکا و کەسانی بیانی لەو وڵاتە لەئارادایە، بڕیاریداوه پێدانی ڤیزای ئه‌مریكا به هاوڵاتیانی توركیا ڕابگرێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 50 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون." وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاماره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "كه لماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 كه‌سی تر به كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه"
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مه‌زڵوم كۆبانێ ڕایگەیاند، "هێزەكانی ڕووسیا لەژێر كۆنترۆڵی كوردەكاندا میوانن و بە مەرج ئیزنیان پێدراوە لەو ناوچانه‌بن، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی كورده‌كاندایه." ده‌شڵێت، "ئێمە نەمانویست هێزەكانی ڕوسیا لەو ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه بوونیان هەبێت، بەڵام چوونەدەرەوەی هێزه‌كانی ئەمریكا وای كرد ئەوان وەربگرین." ئاشكراشی كرد، "یەكێك لە مەرجه‌كانیان ئەوە بووه كه هێزەكانی ڕوسیا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات هەماهەنگی بكەن، نەك هێزەكانی سوریا، به‌ڵام هەندێكجار كە هێزەكانی ڕوسیا پابەندی بەڵێنەكانیان نابن، كێشە دێتە ئاراوە." باسی له‌وه‌شكرد، "هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەن ببنە بەشێك لە پێكهاتەی سوپای سوریا، بەڵام نەك ئەم پێكهاتەی ئێستا." جەختیشی لەوەكرده‌وه، "كە ڕوسیا ڕۆڵی ئەرێنی ناگێڕێت بۆ زه‌مینه‌سازی نێوان هێزە كوردییەكان و حكومەتی سوریا."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان له‌ڕاگه‌یندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیا لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئازەربایجانەوە خراونەتە خوارەوە." ده‌شڵێت، "دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تری ئەرمینیا لە ڕێگەی ئامێری تەکنیکییەوە دەستیان بەسەرداگیراوە و هێنراونەتە خوارەوە." باسی له‌وه‌شكردووه، "سوپای ئازەربایجان لە بەرەکانی فوزوڵی، جەبرائیل و گوبادلی گورزی توندی لە پێگەکانی ئەرمینیا وەشاندووە و کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەکی کردووە." ئەرمینیا و ئازەربایجان، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تائێستا دژی یەکتر له شه‌ڕدان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ "قەرەباغ"، کە لە بنەڕەتدا بەشێکە لە ئازەربايجان، بەڵام لەلايەن ئەرمینیاوه کۆنتڕۆڵکراوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت." به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، "ئەمڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 33 پلە و سلێمانى 34 پله و دهۆک 32 پله و کەرکوک 36 پلە دەبێت." سبەینێش شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 34 پلە و سلێمانى 35 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 37 پلە دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش لەماوی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 200 بارهەڵگر تەماتە له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه گەڕێنرایەوە بۆ ئێران و بەشێكیان بەهۆی زۆر مانەوەوه خراپبوون و لەناو بران. له‌وباره‌یه‌وه، سەرۆکی یەکێتی میللی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، "بڕیاربووە 200 بارهەڵگر تەماتە ڕەوانەی عێراق بکەین، بەڵام لایەنی عێراقی ڕێگەی بە تەماتەکە نەداوە بە پاساوی ئەوەی زۆر ماوەتەوە و باران لێیداوە و سەرماش بەشێکی ڕزاندووە، بۆیه گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه."ڕەزا نورانی، لە پێگه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویتەری خۆی نوسیویه‌تی، "یەکێکی تر لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی تەماتەکە خراپ هەڵگرتنی بووە، کە لەمەودوا داوادەکەین هەڵگرتنی هەر بارێکی بەرهەمی کشتوکاڵی جۆرێک پارێزگاری لێبکرێت لە ده‌روازه سنورییەکان تێبینی لەسەر نەبێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئەگەر ئەمریکا بە کرداری باڵیۆزخانەی خۆی لە عێراق دابخات، دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق تێكده‌چێت."فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی ڕایگەیاندووه، "له ئه‌گه‌ری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا له عێراق، پێناچێت دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق سەقامگیربێت، ئەمەش وامان لێدەکات هەموو کارێک بکەین بۆ ئەوەی ئەمریکا ئەو هەنگاوە هەڵنەگرێت."ده‌شڵێت، "ئێمە دۆستی ئێران و ئەمریکاین، هەردوو وڵاتەکەش بۆ عێراق گرنگە، بەڵام هیوادارین ناکۆکی ئێران و ئەمریکا بارودۆخی عێراق ئاڵۆز نەکات."ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌كاتێكدایه، كه پێشتر ڕایگەیاندبوو، "لە ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پێدەچێت ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش یەک بە یەک بکشێنەوە و ئەمەش دەرفەت دەبێت بۆ داعش دیسانەوە هێرشبکاتەوە و باری ئەمنی عێراق تێکبچێتەوه."