کوردستان

ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوویدا و چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی

22-10-2020
ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوویدا و چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆپێنج شەممە، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - شارەزوور ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداو بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونە قوربانی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەنزیك گوندی تەپەرەش، لەسەر رێگای سەرەكی شارەزوور - ھەڵەبجە ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW ڕوویدا."

ئاشكراشی كردووه‌، "بەهۆی ڕوداوەكەوە چەند هاوڵاتییەك برینداربوون و دواتر بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون."