كاروان كهلاری/ باڵكێش وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. ئەمڕۆ پێنج شەممە، 22ی ئۆكتۆبهر، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 308 توشبووی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە." ئاماژەی بەوەشكرد، "ههر لەو ماوەیەدا 17 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و 246 توشبووش چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە." بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، تائێستا 66 هەزار و 131 کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 38 هەزار و 807 کەس چاکبوونەتەوە و 2 ههزار و 243 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ساڵێك زیاتره باس له خراپیی خزمهتگوزارییهكان و نهبوونى مهرجه تهندروستییهكان دهكرێت له سهربڕینخانهى كهلار، بهڵام تائێستا نۆژهننهكراوهتهوه و پرۆژهكهش تهندرینى بۆ نهكراوه. عوسمان مستهفا، بهڕێوهبهرى ڤێرتێنهرىی گهرمیانیش دەڵێت: "بهشێك له گرفتهكانى سهربڕینخانهكه چارهسهر كراوه، بهڵام بۆ ڕێكخستنهوهى تهواوى سهربڕینخانهكه تهندهرینى بۆ دهكرێت و دهدرێته كهرتى تایبهت." تائێستا ئهو پرۆژهیه نهچووهته بواری جێبهجێكردنهوه و لهلای ئهو بهڕێوبهرایهتییهش ڕوون نییه كه كهى جێبهجێ دهكرێت. سهربڕینخانهكه له ماوهكانى ڕابردوودا بههۆی نهگونجاوییهوه داخرا، پاش ههندێك دهستكاریی كهم و ڕووكهشانه، جارێكى تر كرایهوه. بهوتهى خودی ڤێتێرنهرى گهرمیانیش، سهربڕینخانهكه نهشیاوه و بۆ بهكارهێنان نابێت، كهچى ههر به كاریش دههێنرێت و ئاژهڵی سنورهكهى تێدا سهردهبڕدرێت
كاروان كهلاری/ باڵكێش وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سزای ئەو دایكه ئاشكرا دەكات كە دوو منداڵەکەی خۆی فڕێدایە ناو ڕووباری دیجلە. ئەمڕۆ پێنج شەممە، 22ی ئۆكتۆبهر، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەو دایکەی دوو منداڵەكەی فڕێدایە ناو ڕووباری دیجلە، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دادگایی دەکرێت و سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت و بهپێی بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقیش سزاکەی لەسێدارەدانه." ئاماژەی بەوەشكردووه، "منداڵ کوشتن لە عێراق پەرەی سەندووە و پێویستە لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو تاوانانە بکرێت." سەرەتای ئەم هەفتەیە دایكێك دوو منداڵی خۆی فڕێدایە ناو ڕووباری دیجلە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بهڕێوهبهرایهتی کەشناسی و بومهلهرزهزانی هەرێمی كودستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمڕۆ و سبهی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت." بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلهی گهمای ههولێر 34 پلە و سلێمانى 37 پله و دهۆک 32 پله و کەرکوک 32 پلە دەبێت. سبەینێش، پلهی گهرمای هەولێر 35 پلە و سلێمانی 37 پلە و دهۆك 31 پله و کەرکوکیش 35 پلە دەبێت.
لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل لەیەکیاندا و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش خوشک بوون. فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی، کاتژمێر11:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی 60مەتری لە یەکتربڕی لەیلاقاسم، پێکدادانێکی سووک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا و زیانی گیانی نەبوو. وتیشی"رووداوەکە بەهۆی هەوڵی دەرچوون بوو لە ترافیک لایت لەگەڵ سووربونی چرا لەلایەن یەکێک لە شوفێرەکان کە لە دواوە بوو، هەردوو شوفێریش خوشکی یەک بوون. فازڵ حاجی نووسیویەتی" هەردوو شۆفێرەکە پۆلیسی هاتوچۆیان تاوانبارکردووە و گوتوویانە"ئەگەر کەمێک درەنگتر گڵۆپی سوورتان هەڵکردبا چ دەبوو؟"
حازم جەعفەر/ باڵکێش پێشبینییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسناکن و گواستنەوەی ڤایرۆسەکەش بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە. ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسناکن و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە. وتیشی: "پێشبینییەکان ترسناکن و پێویستی بە بەشداربوونی ھەموو چین و توێژەکانی گۆمەڵگەیە، بۆ ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان لەم ڤایرۆسە". ئاماژەی بەوەشکرد، بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی و بە یاوەری ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆڕ و ڕاوێژکاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/10/22، لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدان لەسەر ڕەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان. ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و رۆژانە زیاتر لە ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.
كاروان كهلاری/ باڵكێش وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هۆشدارى دەدات لە بەرزبوونەوەى ئاماری توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و باس له کۆبوونەوەیەکى گرنگى وەزیرى تەندروستى و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیش لەو بارەیەوە دەکات. د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگهیاندووه، "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی توشبووان و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە." حەوێزى ئاماژەى بەوەشکردووه، "پێشبینییەکان ترسناکن و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە." باسی لهوهشكردووه، "ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی وەزیری تەندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی پزیشکانی پسپۆڕ و ڕاوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەدان، تایبەت بە ڕەوشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان."
پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، گرووپێکی پێنج کەسیی سەر بە داعشیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان تەنیا کاری لەسەر پێدانی زانیاریی لەسەر هێزە ئەمنیەکان کردووە.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاریی هەواڵگریی، توانیمان گرووپێکی پێنج کەسی سەر بە داعش دەستگیربکەین کە سەر بە ولایەتی دیجلەی رێکخراوەکە بوون.پۆلیسی کەرکووک وتیشی، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان کاری گواستنەوەی پێداویستی سەربازی و خۆراک و ئامێری ئەلیکترۆنی بووە، یەکێکی تریشیان کاری پێدانی زانیاریی بووە لەسەر هێزە ئەمنیەکان.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ پێنج شهممه، 22ی ئۆكتۆبهر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بهمشێوهیه: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 290 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 335 ههزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 385 ھەزار دینارە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار، 42 پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ." لەبارەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری نیشتەجێکردنیشهوه، باسی لهوه كردووه، "دەیانەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکیی ھەرزان بکەن، ھەر لەبەر ئەوەشە وەبەرھێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا دەکەن."نوسیویشیهتی: "ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی شوێنەکانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ هاوڵاتییان گونجاوبێت و ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین."
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی پارەی لیوا مەریوان و ئاسایشی کۆمەڵگەکەی چەند مانگێکە، راگرتوە.دابان محەممەد لە فەیسبووک نووسیویەتی"وەزارەتی دارایی پارەی لیوا مەریوان و ئاسایشی کۆمەڵگەکەی چەند مانگێکە، راگرتوە، راشکاوانە پێیان وتون قاچاخی کۆنترۆل ناکەن رێگەیەکمان پیشان بەن کاری قاچاخی کۆنترۆل بکەین، لە قاچاخی زیاتر لە باشماخ سەرانە وەرگرتن ھەیە".دەشڵێ" لە باشماخ دوو مریشکت پێبێت دانەیەکیان لێ وەرگرتویت. بار ھەیە ئاسانکاری بۆ کراوە و لە ئێرانیش گومرگی ناکەن چ جای ھەرێم! مانگی رابردوو، ھەموو بەلگەکانمان بەوردی لەسەر دەروازەکان داوە بە داواکاری گشتی".
داعش لە رێگەی دانانی بازگەی کاتییەوە شەش هاوڵاتی ڕفاند و سێ پیاویش دەکوژێت. کاروان کەلاری، پەیامنیری باڵکێش لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، کەمێک پێش ئیستا چەکدارانی داعش لە نزیک پردی حەلوانی نزیک ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، لە ڕێگەی دانانی بازگەی کاتییەوە شەش هاوڵاتی ڕفاند، کە سێ ئافرەت و سێ پیاوبوون. وتیشی “دوای ڕفاندنیان، پیاوەکانیان کووشتووە و ژنەکان ئازاد کراون. باسی لەوەشكرد، ”كە دوو كەسی تریشیان بریندار كردووە و دەنگۆی كوشتنی شەش كەسی تریش هەیە، بەڵام ئەمەیان تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە.” ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ ئافرەتەی كە داعش ئازادی كردوون، لەئێستادا لەلای فەوجی ٣ی لیوای مغاویری سوپای عێراقن و لەژێر فشاردان و داوایان لێدەكەن بڵێن، ”ڕووداوەكەی ئەمشەو كێشەی كۆمەڵایەتییە”. ئەو هاوڵاتیانەی كە كوژراون لە معدانەكانی جەلەولان.