ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تەرمی منداڵەکەی تری ناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە

22-10-2020
تەرمی منداڵەکەی تری ناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

تەرمی منداڵەکەی تری ناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە، کە لەلایەن دایکیانەوە لەسەر پردی ئەئیمەی بەغدا فڕێدرابوونە ناو ڕووبارەکەوە .

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "تەرمی منداڵی دووەمیش دۆزراوەتەوە، کە لەلایەن دایکیانەوە فڕێدرابوونە ناو ڕووباری دیجلە."

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "بە هەوڵ و هاوکاریی تیمی غەواس، تەرمی منداڵی دووەم لەژێر پردی 14ی ڕەمەزان دۆزرایەوە و لەلایەن کەسوکارەکەی ناسراوەتەوە."

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، تەرمی منداڵی یەکەم دۆزرابوویەوە.