مەسعود حەسەن/ باڵکێش ماركوس تورام بەهرەمەندی لاوی یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ و كوڕی لیلیان تورام ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ یەكەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەكەی كرا. دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پرێس كۆنفراسێكدا گووتی:" تورامی تەمەنی 23 ساڵ ئێستە گەیشتۆتە ئاستی بەرز و توانای ئەوەی هەیە جیاوازی دروست بكات و كاریگەر بێت، لەبەر ئەوە بانگهێشتم كرد". رۆژی چوارشەممە هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان یارییەكی دۆستانە بەرانبەر هەڵبژاردەی فینلەندا ئەنجام دەدات، پاشان لە 14ی مانگ لە لیشبۆنە دەبێتە میوانی هەلبژاردەی پۆرتوگال لە گەڕی پێنجەمی خولی نەتەوەكانی ئەورووپا و پاشان لە 17ی هەمانگ مانگ لە گەڕی شەشەم و كۆتایی لە پاریس پێشوازی لە هەڵبژاردەی سوێد دەكات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هۆشداریی له تێكدانی دراوی عیراقی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانی ئابووری به‌هۆی یاسای قه‌رزكردنه‌وه ده‌دات و داوا ده‌كات، سوود له ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌غدا و چین ببینرێت كه له‌سه‌رده‌می "عادل عه‌بدولمه‌هدی"دا واژۆ كراوه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی دارایی‌ش، چاره‌سه‌رینامه‌یه‌كی 16 خاڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له خاڵی 16هه‌میاندا باس له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌وانه ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ی تشرینی دووه‌م، گه‌نجێكی 26 ساڵ هێنراوه‌ته به‌شی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە برینداربووه. كه‌سێكی نریك له گه‌نجه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێش وت، گه‌نجه‌كه ناوی "به‌رهه‌م حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د"ه و له‌دایكبووی 1994 ه و خه‌ڵكی گوندی سۆفی ڕه‌حیمی سه‌ربه ناحیه‌ی باوه‌نووری قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه." وتیشی: "به‌په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، به‌ڵام دوای 2 کاتژمێر بەهۆی کاریگەریی حاڵەتەکە لەسەری، گیانی لەدەستداوه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه گه‌نجه‌كه شوانی مەڕ و ماڵات بووە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای هەڵبژاردنەکانی ٣ی ئەم مانگە، کەمپینی ترەمپ لە چەند ویلایەتێکی جیاواز چەندین داواکاری یاساییان بۆ دادگای ویلایەتەکان بەرزکردووه‌ته‌وه و كۆمارییه‌كانیش لەهەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی 60 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو سکاڵایانە. ئاماژە بەوەشده‌كات، کەمپینەکە له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی سەرکەوتنی ترەمپ لەدەست نه‌درێت، بۆیه داوایان کردووە دەنگەکانی ویلایەتی ویسکۆنسن جارێكی تر جیابکرێنەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لە دادگای میشیگن و پەنسلڤانیا سکاڵایان تۆمارکردووە. باس له‌وه‌شده‌كات، کەمپەینەکەی ترەمپ سکاڵای یاساییان لە به‌شێكی زۆری ویلایەتەکان تۆمارکردووە، چونكه پێیانوایه جیاکردنەوەی دەنگەکان ساختەکاریی تێدا دەکرێت و دەنگی ڕۆژانی دوای هەڵبژاردنیش هەژمار دەکرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ی تشرینی دووه‌م، بەرپرسی قوتابخانه‌ی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان، دەنگۆی ڕاگرتنی خوێندنی ئۆنلاینی ڕەتکردەوە و ڕایگه‌یاند، "ڕێژەی بەشداریی و ئامادەیی قوتابیان زۆر باشە." وتیشی، "لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستاندا، هەموو قوتابی و مامۆستایەک کۆدی خۆی هەیە بۆئەوەى بچنه سیستمەکەوه و دەتوانرێت لە سیستمەکەدا گەڕان ئەنجام بده‌ن و نامەی تێکست یان دەنگی بۆ مامۆستاکانیش بنێرن." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەوەی سیستمەکەى ئاسانکردووە ئەوەیە، دەتوانرێت بە مۆبایل و ئایپاد و لاپ‌تۆپ و کۆمپیوتەریش کار بکرێت." باسی له‌وه‌شكرد، "لە کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکان پەخش دەکرێت و لە سۆشیاڵ میدیاشدا بڵاودەکرێنەوه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌هۆى زیانى باران و هه‌وره بروسكه‌ى شه‌وی ڕابردووه‌وه، چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با زیانیان به‌ركه‌وتووه و شۆرتى تێدایه و ده‌رناچن، به‌و‌هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك وێستگه بێ كاره‌با بوون."هه‌روه‌ها، وێستگه‌كانى چوارباخ، قڕگه، چوارچرا، لاینى وێستگه‌ى 33 كه‌ى ڤى تانجه‌رۆ، لاینى وێستگه‌ى مه‌ڵكه‌ندى و چه‌ند كارگه‌یه‌كیش وه‌ستاون و كاره‌بایان تێدانیه، كه بریتین له فیده‌ره‌كانى 111 تا 125.وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانیش ڕایگه‌یاندووه، "سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كانى تانجه‌رۆ و ویستگه‌ى عه‌ربه‌ت و سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كان وه‌ستاون، له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى باریكه ، قه‌ره‌داغ، وێستگه‌ى شاره‌زوور، هه‌ردوو وێستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردوو وێستگه‌ى پێنجوێن، خورماڵ و هه‌ردوو وێستگه‌ى كه‌مپى زانكۆ و هه‌ڵگوردیش وه‌ستاون."باسی له‌وه‌شكردووه، "كه لە ئێستادا تیمەکانیان لەشوێنی هێڵە لەکارکەوتووەکانن و سەرقاڵی چاککردنەوەیانن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نوسینگەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی شەعبان شەعبان چاڵی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە ڕاست نین، بەڵکو ناوبراو نەخۆشە و مۆڵەتی وەرگرتووە و دوای چارەسەر دەگەڕێتەوە." دەقی ڕوونکردنەوەکە: ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاودەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی. نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/11/7
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 295 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 335 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 348 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ و تاوە باران و بروسکە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 24 پله و سلێمانى 21 پله و دهۆک 20 پله و کەرکوک 25 پلە دەبێت. سبەینێش، هەولێر 25 پله و سلێمانى 22 پله و دهۆک 22 پله و کەرکوکیش 26 پلە دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 6ی تشرینی دووه‌م، به ئاماده‌بوونی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حیزبی و حكومی ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ته‌رمى د. نه‌جمه‌دين كه‌ريم، كه‌سايه‌تى و سياسه‌تمه‌دارى كوردستان و پارێزگارى پێشووى كه‌ركووك، له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. دواى دانانى تاچه‌گوڵينه له‌سه‌ر ته‌رمى دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌يه‌كى له‌باره‌ى ژيان و خه‌بات و ڕۆڵ و پێگه‌ى دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريمه‌وه پێشكه‌ش كرد و وتی: "د. نەجمەدین كەریم كەسێكی ئازا و بوێر بوو. ئازایەتییەكی كەركووكیانە و گەرمیانیانە لە خوێنی‌دا هەبوو، هەر ئەو بوێرییەش وایكرد چەندين هەڵوێست بخاتە مێژووی خەبات و كار و ژیانی خۆیەوە. د. نەجمەدین كەریم بەر لە تەواوكردنی خوێندنی پزیشكی لە عێراق، ببووە ئەندامی یەكێتيی قوتابیانی كوردستان، دوای تەواوكردنی خوێندنیش بەبێ دوودڵی وەك پزیشكێك پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە كرد و بووە پێشمەرگە. لە ماوەیەكی كورتیشدا توانی ببێتە جێگەی متمانەی مەلا مستەفاى بارزانيی ڕابەری شۆڕش. دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاگادار و بەشدار بوو له هەندێك لە ئامادەكارییەكان بۆ درێژەپێدان بە شۆڕش و هەڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵان. دوای نەخۆشكەوتنه‌وه‌ی بارزانيی نەمر، د. نەجمەدین كەریم وه‌ك پزیشكێك لەگەڵى چوو بۆ ئەمه‌ریكا." ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى وته‌كه‌یه: كەسوكار و بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو د. نەجمەدین كەریم، ئامادەبووانی بەڕێز، كوردستانیانی خۆشەویست، ئەمڕۆ هەموومان لێرە بە خەمباری، بەڵام بە سەربەرزی پێشوازی لە تەرمی كەسایەتيی لێهاتوو و تێكۆشەری كوردستان د. نەجمەدین كەریم دەكەین. د. نەجمەدین كەریم بە سەربەرزی ژیا، هه‌ر يه‌كێك لە ئێمەش دەتوانێت زۆر بە سەربەرزی یادی بكاتەوە، ئەمڕۆش ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه بە سەربەرزی پێشوازی له ته‌رمى پيرۆزى ده‌كه‌ين. د. نەجمەدین كەریم كەسێكی ئازا و بوێر بوو. ئازایەتییەكی كەركووكیانە و گەرمیانیانە لە خوێنی‌دا هەبوو، هەر ئەو بوێرییەش وایكرد چەندين هەڵوێست بخاتە مێژووی خەبات و كار و ژیانی خۆیەوە. د. نەجمەدین كەریم بەر لە تەواوكردنی خوێندنی پزیشكی لە عێراق، ببووە ئەندامی یەكێتيی قوتابیانی كوردستان، دوای تەواوكردنی خوێندنیش بەبێ دوودڵی وەك پزیشكێك پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە كرد و بووە پێشمەرگە. لە ماوەیەكی كورتیشدا توانی ببێتە جێگەی متمانەی مەلا مستەفاى بارزانيی ڕابەری شۆڕش. دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاگادار و بەشدار بوو له هەندێك لە ئامادەكارییەكان بۆ درێژەپێدان بە شۆڕش و هەڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵان. دوای نەخۆشكەوتنه‌وه‌ی بارزانيی نەمر، د. نەجمەدین كەریم وه‌ك پزیشكێك لەگەڵى چوو بۆ ئەمه‌ریكا. د. نەجمەدین كەریم، لە كاتی مانەوەی لە ئەمه‌ریكا خوێندنی باڵای لە بوارەكەیدا تەواو كرد و بووە یەكێك لە پزیشكە متمانەپێكراوەكان لە سەرتاسه‌رى ئەمه‌ریكا، لە بواری ئەكادیمیشدا پێگەیەكی بەرزی هەبوو. دكتۆر پێشكەوتنی خۆی لە بواری پزیشكیدا بۆ پەیداكردنی دۆست بۆ چارەسەری كێشەی كورد بەكارهێنا، هەوڵی دەدا زۆرترین پشتیوانی بۆ مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت. بە ڕاستی كاتی مانەوەى لە ئەمه‌ریكا، زۆر دۆستی بۆ كورد پەیدا كرد و بەردەوام كارئاسانی دەكرد بۆ شاندی پارتەكانی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانن بەرپرسانی ئەمه‌ریكا ببینن و قسه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. بەو شێوەیە بە درێژایيی ژیانی لە ئەمه‌ریكا، لە خەباتكردن بۆ كوردستان دانەبڕا و بەهۆی كاركردنييه‌وه بۆ كوردستان، دۆستایەتی لەگەڵ حزب و لايه‌نه‌كانى هەموو پارچەكانی تر‌ى كوردستان دروست كردبوو. بەڕێزان.. د. نەجمەدین كەریم ساڵی 2009 گەڕایەوە كوردستان و بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسيی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان، بە ڕاستیش یەكێك بوو لەوانەی جێگەی متمانەی خوالێخۆشبوو مام جەلال بوو، د. نەجمەدین كەریمیش بۆ خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال، ئه‌وه‌ى پێى كرا بە دڵسۆزی جێبه‌جێى ده‌كرد. د. نەجمەدین عاشقی كەركووك بوو، وەك خۆی دەیگوت كەركووك بۆ ئەو وه‌كوو دڵ وايە، لەبەر ئەوەش كه نیسانی 2011 بووە پارێزگاری كەركووك، بە عەشقەوە و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه كاری بۆ كەركووك دەكرد و بە هیچ شێوەیەكيش لە كاركردن بۆ كەركووك و كەركووكییەكان ماندوو نەدەبوو. ئەگەر تەماشای ئەو ماوەیە بكەین كە د. نەجمەدین كەریم پارێزگار بوو، دەبینین گەورەترین بووژانەوەی كەركووك لە سەردەمی ئەودا بووە. نزیكەی (600) قوتابخانە دروست كران، سێدەوامی لە قوتابخانەكانی كەركووك نەما، زیاتر لە (30) بنكەی تەندروستی دروست كران، 70%ی جاده‌ى ناو گەڕەكەكانی كەركووك قیڕتاو كران، نەخۆشخانەی ئازادی بە شێوەیەكی زۆر باش نۆژەن كرایەوە، نەخۆشخانەیەكی گەورەی هاوچەرخ بۆ حەویجە دروست كرا، ڕێگەی سلێمانی ـ كەركووك ـ بەغدا، هەروەها ڕێگەی كەركووك ـ هەولێر كرایە جووتسایدى، بەنداوی خاسەجای دروست كرد، ساڵانە نزیكەی (400) پڕۆژەى لە كەركووك جێبەجێ ده‌كرد. د. نەجمەدین كەریم هەوڵی دەدا خزمەتی هەموو كەركووكییەكان بكات بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەوەشی دەزانی كە كەركووك كێشەی ناوەندیی كوردستانە لە عێراق، لەبەر ئەوەش لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەرۆك مام جەلال به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه هه‌وڵى ده‌دا كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت. زۆرێك له‌و پرۆژانه كه به هاوكاريى ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كران، جه‌نابيان به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه كه ده‌هات و قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرد، هه‌ميشه پێداگرى له‌وه ده‌كرد كه ده‌بێت هاوكارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان له كه‌ركووك به شێوه‌يه‌كى باش جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه هه‌وڵى ده‌دا كه كێشه‌كانى كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكات، ده‌يزانى گرفتى بنه‌ڕه‌تيى نێوان حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووكه كه جه‌وهه‌رى بنه‌ڕه‌تيى كێشه‌كانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونى لايه‌نه عێراقييه‌كان به مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق، تا ئێستاش ئه‌و كێشه‌يه به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش زيانێكى زۆرى هه‌بووه و هه‌يه بۆ هه‌موو عێراق. لێرەشه‌وه لەبەردەم تەرمی د. نەجمەدین كەریمدا، جارێكی دیكە دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ده‌بێت كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بە شێوه‌يه‌كى ئاشتیانە و بە دیالۆگ، لەسه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت. هەرچەند ئه‌و كێشه‌يه دوا بخرێت، ئاڵۆزتر دەبێت، بۆیەش ئێمە جارێكی تر داوا دەكەین، پێكەوە دابنیشین و ئەو كێشانه لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بكەین. بەڕێزان .. د. نەجمەدین كەریم، دوای ژیانێكی پڕ لە كار و تێكۆشان، بەجێی هێشتین. ئەمڕۆ جارێكی دیكە هاوخەميی خۆم و سەرۆكایەتيی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسوكار و خزمانی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى شارى كەركووك و هەموو گەلی كوردستان، دووپات دەكەمەوە. لەسەر وەسیەتی خۆی، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی كاتی لە هەولێر دەنێژرێت. هیوادارین زوو ئەو هیوایەی د. نەجمەدین بێته دى كە داواى كردبوو ته‌رمه‌كى بۆ هه‌ميشه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى كه‌ركووك. هيوادارين دۆخێكى وا به زوويى بێته كايه‌وه و ئێمه بتوانين ته‌رمى د. نه‌جمه‌دين بگه‌ڕێنينه‌وه بۆ كه‌ركووك. ديسانه‌وه سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى د. نه‌جمه‌دين ده‌كه‌م، سه‌ره‌خۆشى له سۆزان خان و منداڵه‌كانى ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانين و هيوادارم دوا خه‌ميان بێت. هه‌موو لايه‌كيتان به‌خێر بێن، زۆر سوپاس.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6ی تشرینی دووه‌م، فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نوسیوویه‌تی: "ئەو کارەى پەکەکە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا کردى، دەریخست كه هەڕەشەیه بۆ ئاسایشى ناوچەکە و گه‌ر بێت و سنوری بۆ دانه‌نرێت، هەڕەشە ده‌بێت بۆ ئاسایشى نەتەوەیى تورکیاش." ده‌شڵێت، دەبێت هاریکارى یەکتر دەستپێبکات لە دژى پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه). ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوەی چەند هەفتەیەکە گرژییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ڕووی له ئاڵۆزیی زیاتر كردووه و لەچەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا گەیشتە گرژی سەربازیی و کوژران و برینداری لێکەوتەوە و سه‌رله‌به‌ریانی ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌لایه‌كی تریشه‌وه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراقیدا.
كاروان كه‌لای/ باڵكێش نانسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە ئەوانی دیموکرات زۆربەی دەنگەکانیان بردووەتەوە و دەشڵێت، "بایدن بە زوویی نازناوی سەرۆک وەردەگرێت." ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه هەلێکی زۆر گەورە لە بەردەمیاندایە و لەڕێگای سەرکەوتندان و زۆر بە ئاشکرا و ڕوونییش دیارە کە جۆ بایدن و کامالا هاریس بردوویانەتەوە و بەرەو کۆشکی سپی هەنگاو دەنێن و باسی له‌وه‌شكرد، كه زۆرترن دەنگیان لە مێژووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بەدەستهێناوە.