سبەی دووشەممە دوو وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، بە بانگهێشتی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و لەبارەی ڕێککەوتنی شنگال وەڵامی پرسیاری ئەندامانی لیژنەکە دەدەنەوە.رۆژبەیانی وتی" دەمانەوێ بزانین رێککەوتنەکە بە کوێ گەیشتووە و بۆچی تائێستا بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە".
دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە دەستوری ویلایەتە یەکگرتوەکاندا (١٧٨٧) لە مادەی (٢) دیاری کراوە و دیارترینیان ئەمانەن:- سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە.فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە (مارێنز، ئاسمانی، دەریایی و پاسەوانانی کەناراوەکان). بە رەزامەندی کۆنگرێس جەنگ رائەگەیەنێت.ئەندامانی کابینەکەی (وەزیرەکان) بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی پیران دیاری ئەکات و دەسەڵاتی گۆڕینی هەمو وەزیرێکی هەیە.ئەندامانی دادگا فیدراڵیەکان و دادگایی باڵای فیدراڵی کاندید ئەکات و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی پیران دادەنرێن.دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی ئەو یاسایانەی هەیە کە کۆنگرێس پەسەندیان ئەکات ئەگەر پێی رازی نەبێت. تەنیا بە دو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران ئەتوانرێ ڤیتۆکەی رەتبکرێتەوە کە زۆر زەحمەتە.سەرۆک بەرپرسی یەکەمی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندی ئەمریکایە لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە. باڵوێز و کونسوڵەکان بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی پیران دیاری ئەکات. رێکەوتننامە لەگەڵ وڵاتان بە رەزامەندی کۆنگرێس ئیمزا ئەکات. ئەتوانێت کەسێک وەک نوێنەری خۆی بۆ وڵاتان بنێرێت.دەرکردنی لێبوردن بۆ زیندانی یان نەهێشتی ماوەی سزاکەی.
سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات و ڕایگەیاند، نزا دەکەم جیهانیی ئازاد لە بن سەرکردایەتی تۆدا(بایدن) سەروەری زیاتری بێت. سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی بایدن کردووە، دەڵێت "هاوڕێم سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەت لێ دەکەم”. https://twitter.com/masoud_barzani/status/1325158601787322369?s=21
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن، کە بەربژێری دیموکراتەکان بوو، بووە 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا. لە لێدوانێکدا جۆ بایدن ڕایگەیاند، “شەرەفمەندم منتان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەڵبژارد و دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان”.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ شەممە، 7ی تشرینی دووه‌م، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی چاودێریكردن له قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایانگه‌یاند، "هەرشوێنێك سەرپێچی لە ڕێنماییەكان بكات، ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە." جه‌ختیشیانكردووه‌ته‌وه، "كه پێویستە لە شوێنە گشتییەكاندا لەگەڵ جێبەجێكردنی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بگیرێتەبەر و لیژنە هاوبەشەكانی ڕاسپێردران هەرشوێنێك سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی كاركردن بكات، ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند بكرێته‌وه." له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه دراون: رێنمایی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دراوە:1. پێویستە سەرجەم كارمەندان و كرێكاران و ئەو هاوڵاتیانەی رو لە شوێنەكە دەكەن دەمامك بەكاربهێنن.2. دانانی ماددە‌كانی پاكژكەرەوە (تعقیم) و بەبێ بەكارهێنانیان رێگری بكرێت لە چونە ژورەوە.3. دانانی هەواكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هەوای شوێنەكە.4. پێویستە كڕیاران بەژمارەیەكی گونجاو بچنە ناو ماركێتەكانەوه، بەپێی روبەری گەورە و بچوكی شوێنەكە.5. پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر وەرگرتنی قەرز دەستیپێكرد، كە ئەمڕۆ شه‌ممه، 7ی تشرینی دووه‌م، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش پڕۆژەكە پەسەند بكرێت. حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ، چاوەڕوانی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای بڕی 41 ترلیۆن دیناری كردووە، بەڵام پێناچێت پەرلەمان بەو بڕە ڕازی بێت و كەمتری دەكەنەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕایگه‌یاند، "بەهۆی توندوتیژی خێزانی له هه‌ولێر سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران. ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، هەریەکە لە تۆمەتباران (ا.ا.م) و (م.ف.م) و (ع.ف.ح)یان بەپێی ماددەکانی (450) و (432) و (7 توندوتیژیی خێزانی) لە یاسای سزادان دەستگیر کرد. ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، "كە له‌ئێستادا تۆمەتباره‌كان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراون."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، 771 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "392 توشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه." ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "كه 21 توشبووی تری كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، گیانیان لەدەستداوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ی تشرینی دووه‌م، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاشکرایکرد، کە دەستیان بەسەر بڕی 13 ملیار دیناری عێراقیی ساختە و 23 هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختە و ئامێرێکی چاپکردنی دراودا گرتووە لە بەغداد. وتیشی، مەفرەزەکانی ئاسایشی بەغداد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییە هاوبەشەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی لەچاپدانی دراو، توانراوه لە ناوچەی "شالجیە"ی بەغدا دەستگیرا بەسەر 13 ملیار دیناری عێراقی و 23 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی ساختەدا.دەشڵێت، "لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیراوه بەسەر ئامێرێکی چاپکردنی دراوی ساختە و ئامێرێکی تریشدا کە بۆ ڕەنگکردنی دراوەکان و بڕینیان بەکارهێنراوه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 7ی تشرینی دووه‌م، هەورە بروسکە كاره‌بای سلێمانی پچڕاند و ژماره‌یه‌ك وێستگه سوتاند و چه‌ند شوێنێك بێ كاره‌با بوون، لەئێستادا چاككراونه‌ته‌وه و پێدانی کارەبا لە ویستگەی باشوور ئاسایی بووەتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانیش ڕایگه‌یاند، "دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزە توانییان کارەبا بۆ ئەو گەرەک و ناوچانە بگێڕنەوە."شه‌وی ڕابردوو، به‌هۆى هه‌وره بروسكه‌وه فیده‌ره‌كانى 111 تا 125، كه بریتین له وێستگه‌ی كاره‌بای چوارباخ، قڕگه، چوارچرا، لاینى وێستگه‌ى 33 كه‌ى ڤى تانجه‌رۆ، لاینى وێستگه‌ى مه‌ڵكه‌ندى و چه‌ند كارگه‌یه‌ك وه‌ستان و كاره‌بایان تێدا نه‌ما.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند، دەست بە هەناردەکردنی نەوت کراوەتەوە بەهەمان قەبارەی پێشووتر. ڕۆژی 30ی مانگی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لەوەکرد، ڕۆژی 28ی 10 بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و کراوەتە ئامانج و ئەو کردەوەیەی بە "تیرۆریستی" ناوبرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەهۆی ئەو هێرشەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان وەستاوە و وتیشی، حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. ئەمه لەکاتێکدایە، پێشتر هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، "لە 28ی مانگی ڕابردوو، لە هەرێمی باگۆکی سەربە شاری مێردین‌ی باکوری کوردستان، بۆری گواستنەوەی نه‌وتی بۆتاشی تورکیای ته‌قاندووه‌ته‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش قادری حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، ماوه‌ی مانگێك زیاتره به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی فارووق له شاری سلێمانی له‌ژێر چاودێری چری پزیشكیدایه و ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره و خراپبوونی زیاتر ده‌چێت. پێشتر تۆڕی میدیایی باڵكێش زانیاری ورد و نه‌زانراوی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبراوه‌وه بڵاوكرده‌وه و به‌پێی وته‌ی كه‌سێكی نزیك له ناوبراو، سییه‌كانی وه‌ستابوون و دكتۆره‌كان نا‌ئومێد بووبوون له چاره‌سه‌ركردنی و كه‌سوكاره‌كه‌ی و به‌شێك له دۆسته‌كانی له‌نێویشیاندا "عوسمانی حاجی مه‌حمود" هه‌وڵیاندا بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش "عوسمانی حاجی مه‌حمود" چووه وڵاتی سویدی بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی گه‌یشتنی ناوبراو، كه‌سوكاره‌كه‌شی له كوردستان سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بوون، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیانڕاگه‌یاندن، كه ناوبراو سیسته‌می به‌رگری له‌شی لاواز بووه و سییه‌كانی له‌كاركه‌وتوون و به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت بنێردرێته ده‌ره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، كه له كه‌سێكی نزیك له قادری جاجی عه‌لی ده‌ستیكه‌وتووه، ئێستا ناوبراو دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌ڕێده‌كات، مانه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئۆكسجینی ده‌ستكرده‌وه و پزیشكه‌كان نائومێدی بوون له چاره‌سه‌ركردنی، بۆیه له‌ئێستادا كه‌سوكار و هاوڕكانی سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریین مه‌راسیمی ژیانئاوایی ناوبراو. كه‌سه‌كه‌ی نزیك له قادری حاجی عه‌لی ئه‌وه‌شی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد، "كه عوسمانی حاجی مه‌حمود له وڵاتی سویده‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌ئێستادا له شاری سلێمانییه و له‌نزیكه‌وه چاودێری ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبرا و ده‌كات، به‌ڵام دكتۆره‌كان پێیانڕاگه‌یاندوون، كه ناوبرا و ڕه‌وشی ته‌ندروستی له كۆنترۆڵی ئه‌وان ده‌رچووه و هه‌ركاتێك ئۆكسجینه ده‌ستكرده‌كه له‌سه‌ر ده‌می لابه‌ن، ژیانی كۆتایی دێت." قادری حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی و دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای زانیاری یه‌كێتییه، یه‌كێكیشه له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، برای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "حه‌مه جه‌زا"یه و له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری سلێمانییه، له‌م دواییه‌دا به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ "عوسمانی حاجی مه‌حمود" و به‌شێكی تری هاوڕێكانیان، كاركردنیان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵپه‌سارد و له ماڵه‌وه دانیشتن.