کوردستان

گه‌نجێكی گه‌رمیانی به‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

07-11-2020
گه‌نجێكی گه‌رمیانی به‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 7ی تشرینی دووه‌م‌، گه‌نجێكی 26 ساڵ هێنراوه‌ته‌ به‌شی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە برینداربووه‌.

كه‌سێكی نریك له‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێش وت، گه‌نجه‌كه‌ ناوی "به‌رهه‌م حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د"ه‌ و له‌دایكبووی 1994 ه‌ و خه‌ڵكی گوندی سۆفی ڕه‌حیمی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی باوه‌نووری قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌."

وتیشی: "به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار، به‌ڵام دوای 2 کاتژمێر بەهۆی کاریگەریی حاڵەتەکە لەسەری، گیانی لەدەستداوه‌."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه‌ گه‌نجه‌كه‌ شوانی مەڕ و ماڵات بووە."