جیهان

كۆمارییه‌كان ملیۆنان دۆلار بۆ سكاڵاكانی تره‌مپ ئاماده‌ ده‌كه‌ن

07-11-2020
كۆمارییه‌كان ملیۆنان دۆلار بۆ سكاڵاكانی تره‌مپ ئاماده‌ ده‌كه‌ن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای هەڵبژاردنەکانی ٣ی ئەم مانگە، کەمپینی ترەمپ لە چەند ویلایەتێکی جیاواز چەندین داواکاری یاساییان بۆ دادگای ویلایەتەکان بەرزکردووه‌ته‌وه‌ و كۆمارییه‌كانیش لەهەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی 60 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو سکاڵایانە.

ئاماژە بەوەشده‌كات، کەمپینەکە له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سەرکەوتنی ترەمپ لەدەست نه‌درێت، بۆیه‌ داوایان کردووە دەنگەکانی ویلایەتی ویسکۆنسن جارێكی تر جیابکرێنەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لە دادگای میشیگن و پەنسلڤانیا سکاڵایان تۆمارکردووە.

باس له‌وه‌شده‌كات، کەمپەینەکەی ترەمپ سکاڵای یاساییان لە به‌شێكی زۆری ویلایەتەکان تۆمارکردووە، چونكه‌ پێیانوایه‌ جیاکردنەوەی دەنگەکان ساختەکاریی تێدا دەکرێت و دەنگی  ڕۆژانی دوای هەڵبژاردنیش هەژمار دەکرێت.