كاروان كهلاری/ باڵكێش نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و هۆكاری سەرەكیش شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایە لە سەرتاسەری جیهان کە ئاسۆیەکی بۆ بوژاندنەوەی ئابووری نەهێشتووهتهوه. ئەمڕۆ هەینی، 6ی تشرینی دووهم، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردهوه، نرخی نەوت بۆ سێیەمین ڕۆژی لەسەریەك دابەزینی بەخۆیهوە بینی و لهئێستاشدا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی لەسەدا 2.13 بەهاکەی لەدەستداوە و بە 40.06 دۆلار كۆتا مامەڵەی پێوەكراوە. یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسیش لە ئەمریكا بە ڕێژەی لەسەدا 2.24 دابەزیوە و بە 37.92 دۆلار فرۆشراوە.
كاروان كەلاری/ باڵكێش ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 6ی تشرینی دووهم، تەرمی دكتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک گهیشته فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنهری سهرۆك بارزانی، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و وهزیری دهرهوهی عێراق و بەشێکی زۆری بەرپرسانی حیزبی و حكومی گەیشتەوە هەرێمی کوردستان. لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون و تاجە گوڵینەیان لەسەر تەرمی دكتۆر نەجمەدین کەریم دانا و بڕیاریشە ئەمشەو تەرمهكهی لە هاوینەهەواری پیرمام بەخاکبسپێردرێت. نەجمەدین کەریم، ساڵى 1949 لەشارى کەرکوک لەدایکبووە، ساڵى 2011 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لەسەر پشکى یەکێتى تاوهكو ڕووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهر پارێزگارى كهركوك بووه، ڕۆژی 30ی ئۆكتۆبهر له تهمهنی 71 ساڵیدا له ویلایهتی "میریلاند" لە ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا، كۆچی دوایی كرد.
كۆمیتهی پهیوهندییهكانی كۆما جڤاكێن گوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا وهڵامی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكای دایهوه و ڕایگهیاند، "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەجیاتی ئەوەی لەشكركێشی و داگیركاری توركیا بۆ سەر خاكی باشووری كوردستان و ئێراق رەخنە بكات، بە هەموو جۆرێك پشتیوانی لێی دەكات و هانی دەدات، دەوڵەتی ئەمریكا نەك تەنیا لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆنی داگیركاری دەوڵەتی توركیا و تاوانەكانی شەڕی ئەردۆغان دەنگ هەڵنابڕێ بەڵكو هەوڵدەدات بە پشتیوانییكردن لە سیاسەتی چەواشەكارانە و شەڕخوازانەی PDK، كەشی نیگاتیفی پەیوەندی نێوان هێزە كوردییەكان قووڵتر بكاتەوە." بۆ ڕای گشتی رۆژی ٤-١١-٢٠٢٠ لەكاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی PDK لە دژی هەرێمی گارێ گەریلای ئازادی كوردستان بەوپەڕی وریاییەوە هەوڵیدا رێگری بكات لە شەڕ و پێكدان، بەڵام بەداخەوە بە هۆی سووربوونی PDK لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن خەساری گیانی هاتە ئاراوە كە بەرپرسیارێتییەكەی بە تەواوی لە ئەستۆی ئەو ئیرادەیەیە كە جوڵەی بەو هێزە چەكدارانە كردووە. لەكاتێكدا كە رای گشتی گەلی كوردستان لە هەر چوارپارچەی نیشتمان و بەتایبەت هێز و لایەنە سیاسییەكان، رۆشنبیران، كەسایەتییە ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە و ئەنجامدانی دیالۆگ دەكەن، یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەجیاتی ئەوەی داوای كۆتایی هێنان بە گرژییەكانی بكات بە لێدوانێكی نابەرپرسیارانە هەوڵیدا ئاگری شەڕ و ناكۆكی گەشتر بكات و ورە بداتە ئەو لایەنە ناوخۆیی و هەرێمیانە كە دەیانەوێت ئاگری شەڕی كورد-كورد خوەش بكەن. ئەم لێدوانەی یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لێدوانێكی بە تەواوی ئاژاوەگێڕانەیە، دوورە لە راستی و لەسەر بنەمای بە پێچەوانە نیشاندانی رووداوەكان ئامادە كراوە. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەجیاتی ئەوەی لەشكركێشی و داگیركاری توركیا بۆ سەر خاكی باشووری كوردستان و ئێراق رەخنە بكات، بە هەموو جۆرێك پشتیوانی لێی دەكات و هانی دەدات، دەوڵەتی ئەمریكا نەك تەنیا لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆنی داگیركاری دەوڵەتی توركیا و تاوانەكانی شەڕی ئەردۆغان دەنگ هەڵنابڕێ بەڵكو هەوڵدەدات بە پشتیوانییكردن لە سیاسەتی چەواشەكارانە و شەڕخوازانەی PDK ، كەشی نیگاتیفی پەیوەندی نێوان هێزە كوردییەكان قووڵتر بكاتەوە. ئێمە ئەم لێدوانەی یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەركۆنە دەكەین و بانگەوازیی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی كورد و بە تایبەتی گەلی باشووری كوردستان، هێز و لایەنەنە سیاسیەكان و رۆشنبیران دەكەین، كە لە بەرامبەر ئەم لێدوانە ئاژاوەگێڕانە وریا بن و هەوڵدانەكانی خۆیان لەپێناو ئارامی و چارەسەری كێشەكان چڕ بكەنەوە. كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان ٦-١١-٢٠٢٠
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ ههینی، 6ی تشرینی دووهم، ڕۆژنامەی "جيروزاليم بوست"ی ئیسرائیلی له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، تساحی ههنگبی، وەزیری نشینگەكانی ئیسرائیل، دهڵێت، ئەگەر جۆ بایدن هەڵبژاردنی ئەمەریكا بباتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، ئەوا شەڕ لەنێوان وڵاتەكەی و كۆماری ئیسلامی ئێراندا روودەدات. بهپێی ئاماژەكان، هەریەك لە ئیسرائیل، توركیا، سعودیە، میسر، ئیمارات و چهند وڵاتێكی تر، سەرباری بەریەككەوتنی ئەجێندا و سیاسەتەكانیان، بهڵام بەرژەوەندییان وادهخوازێت دۆناڵد ترەمپ چوار ساڵی تریش بمێنێتەوە لە كۆشكی سپی دا. هاوكات، ههر ئهمڕۆ ههینی، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران له كۆنفرانسێكی ههواڵیدا، ڕایگەیاند، "گرنگ نییە كام پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هەڵبژاردن دهباتهوه، بەڵام دڵنیاین ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا ملكەچی خواست و ئیرادەی گەلی ئێران دهبێت." وتیشی: هیچ ڕێگاچارەیەك لەبەردەم ئەمەریكییەكاندا نییە، جگە لە ملكەچكردن بۆ گوشار و یاسای نێودەوڵەتی، "ئەمەریكا مل كەچ دەكات بۆ بەرگریی و خۆڕاگریی ئەم گەلە مەزنە."
كاروان كهلاری/ باڵكێش بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی هەولێر ڕایگهیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە سێ حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گومرگی سەوزە و میوە و شەقامی 100 مەتری، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ح.ق.ح) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكان دەستگیر بكەن.ئاماژهی بهوهشكردووه، تۆمەتبارهكه دانی به تاوانهكهدا ناوه كە لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بە ناوەكانی (س.ج.ا) و (ج.م) تاوانەكانی ئەنجامداوە و بە فێڵ و بە زەبری چەك 3 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لە 3 هاوڵاتی سەندووە و دواتر لە بری بڕێك پارە ئۆتۆمبێلەكانیان لای كەسێك داناوە.ئاشكراشی كرد، "کە ئەو 3 کەسە پێشتریش پێشینەی تاوانیان هەبووە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتبارەکەی تریش دەرچووە و هەرسێ ئۆتۆمبێلەكەش دەستیان بەسەردا گیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێنەوە."
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمرۆ ههینی، 6ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕ، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوه جیهانییهكان بهمشێوهیه مامهڵهیان پێوه دهكرێت: 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 500 دینارە. 100 پاوەند بە 160 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆ بە 145 هەزار 250 دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار و 700 دینارە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردهوه، "ئێستا كە هەشت مانگ بهسهر بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە ئێران تێدەپەڕێت و ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك دەكوژێت، زانایهكی كورد یەكەم دەرمانی كۆتایی هێنەری بە كۆرۆنا دروست كردووە." پڕۆفیسۆر عەلی مستەفایی، داهێنەری داهێنهری ڤاكسینهكه، ڕایگەیاند: "دەرمانەكە توانیویەتی مۆڵەتی سەرەتایی ڕێكخراوەی تەندروستی ئێران وەربگرێت و پەسەند كراوە." دهشڵێت، "ئەم دەرمانە بەشێوەیەكی نوێ لەسەر ڕەگی چەندین گیای ناوچەكە دروست بووە، كە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە و تاوهكو ئێستاش بهم دهرمانه 2 هەزارو 500 نەخۆشم لە كۆرۆنا ڕزگاركردووه و لەبارەی پاشهاتەكانی بەكارهێنانی ئەم دەرمانەوه دهڵێت، ڕەگی دەرمانەكە گیاییە و هیچ پاشهاتێكی نییە و زیانی نابێت بۆ ئەوانەی بەكاری دههێنن." باسی لهوهشكردووه، "كە ئەوانەی بە سووكی تووشی كۆرۆنا بوونە، بەم دەرمانە یەكسەر چاك دەبنەوە و بۆ چارەسەری ئەوانەش كە بە قورسی تووشی كۆرۆنا هاتوون، زۆر بە كەڵكە و كاریگەری زۆر باشی هەیە."
باڵكێش: ئایا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تا چەند لە قازانجی كورددایە، بەتایبەتی كورد لە عێراق؟ سهردار عهزیز، ناوچەکە لە گۆڕانکاریدایە، لەئاستی کورتخایەن و مامناوەندی و درێژخایەندا، ئەوەی دەتوانین بیڵێین تەنها ئەگەرە، چونکە ئێمە لە قۆناغی ڕاگوزەرداین لە ئاستی سیستەمی نێودەوڵەتیدا، بۆ نموونە یەکێک لە سیناریۆکان کە زۆر باس دەکرێت ئەوەیە، کە ئەمریکا چیتر پێویستی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیە، یان چیتر ئەرکی پاراستنی سیستەمی نێودەوڵەتی، کە سیستەمی لیبراڵە ناخاتە سەر شانی خۆی، یان توانای ئەوەی نیە ڕێگری لە بەهێزبوونی زلهیزەکانی تر بكات، ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەمریکا وەک زلهێز دەمێنێتەوە، یەکێک لە دیدەکانی نزیک لە دیدی تیۆری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەوەیە، کە لە سەردەمی جەنگدا هەر هێزێک دۆستی بوایە هاوکاریی دارایی دەکرد، چیتر ئەمریکا پێویستی بە ئەوەش نییە کە دۆست بکڕێت، لە هەمانکاتیشدا لەهەناوی کۆمەڵگای ئەمریکیدا ئەوە چەسپیوە، کە دەبێت سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سودی ئەمریکا بەکاربێت. هەموو ئەمانه بۆ ئەوە باس دەکەم، تاوهكو زەمینەی ئەوە بسازێنم کە ئەگەر گۆڕینی دۆخی دونیا، ببێتە هۆی کشانەوە، یان ماندوبوون، یان بێتاقەتی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەوا بە زیانی کوردە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا ناچاربوو بۆ پاراستنی هاوسەنگی هێز، بەرژەوەندی، ڕێگری لە بەهێزبوونی ئەوانیتر بكات و لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە، ئەوا بە سوودی کوردە، جارێکیان لێكۆڵهرێك له خانهی بیری "هودسۆن" پێی ووتم، پرسی دیموگرافی کورد گرنگە بۆ ئەمریکا، لە کاتێکدا دیموگرافی تورک و فارس لە دابەزیندایە، لە ناوچەیەکی ئێجگار ستراتیژیدا، بەڵام وەک هەمیشە لە سەر کورد خۆی وەستاوە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت دۆستی هەبێت، بەڵام ئامادەنەبێت پارەیان تیادا خەرج بکات، ئەوا ئەگەر کورد بتوانێت خۆی بژێنێت، بۆ ئەمریکا دۆستایەتییەکە ئاسانتر دەبێت، یان کورد پێشانی بدات کە توانای گۆڕانکاریی هەیە بە ئاقارێکدا کە بتوانێت ببێتە پارتنەر بۆ ئەمریکا تاوهكو خەرجی و مردن بۆ ئەمریکا کەمبکاتەوە، ئەوا چانسی دۆستایەتی باشترە. باڵكێش: كورد دەبێت لە عێراقی نوێدا و دوایی هەڵبژارنی عێراق و سەردەمی كازمیی چۆن مامەڵە بكات بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی؟ سهردار عهزیز، عێراق سەد ساڵ لەمەوپێش دروستکراوە، یەکێک لە خەسڵەتە سەرەکییەکانی لە ڕۆژی یەکەمیەوە تاوهكو ئەمڕۆ ئەوەبووە کە وڵاتێکە بۆ ئەوانیتر نەک بۆ خەڵکەکەی، عێراق وەها بینراوە کە سەرچاوەی ئاسایشی وزەیە بۆ بەریتانیا، بەردەبازە بۆ هیند، پاشان وەها مامەڵەی لە گەڵدا کراوە کە ببێته هێزێکی هەرێمی بۆ ئەوەی هاوسەنگی زلهێزە هەرێمییەکانی غەیرە عەرەب ڕابگرێت بە تایبەتی تورکیا و ئێران، چونکە عەرەبی مەشریق توانای خۆپاراستنیان نیە لە هێزی دەرەکی، ئێستا عێراق وەکو وڵاتێک و حکومەتێک داڕووخاوە، لە بڕی ئەوەی ئەکتەر یان هێزی هەرێمی بێت، بووەتە گۆڕەپان، ئەمریکا و بەریتانیا و ئێران و تورکیا و کەنداو دەیانەوێت بە ئاراستەی بەرژەوەندی خۆیان ئاراستەی بکەن، یەکێک لە تێزەکانی بەریتانیاش بۆ عێراق ئەوەیە، کە دەبێت هێزێکی ههرێمیی بێت، ئەم دیدەش ئەمڕۆ لەڕێگای کازمی و ئەوانیترەوە لە هەوڵی بەرجەستەکردنیدان، بۆ ئەوەی عێراق هێزێکی ههرێمیی بێت، بە تایبەت وڵاتانی کەنداو لە مەترسی بپارێزێت، چونکە 27%ی دارایی بەریتانیا پارەی وڵاتانی کەنداوە، بۆ ئەوەی عێراق بەهێزبێت، دەبێت ناسیؤنالیزمی عێراقیی بۆ دروست بکەیت، یان شوناسەکانی تر لاوازبکەیت، ئهوهتا ئەمڕۆ هەندێک کورد دنە دراون بەو ئاراستەیە و بڕوایان وایه کە دەتوانرێت عێراقێک بۆ هەمووان بێتەدی، دیارە کوردستان بۆ عێراق لە زۆر ڕووەوە گرنگە، لەڕووی دروستکردنی بەفەر بۆ ناوەندی عێراق، لەڕووی هاوسەنگی تایفیی، لەڕووی ئاو، لەڕووی ستراتیژیکردنی زیاتری عێراق و زۆر هۆکاری تر. کورد، وەک کورد بوونی نیە لە عێراقدا، ئەوەی هەیە هێزی کوردین کە ئامانجی هەرە باڵایان یان حیزبییە یان كهسی، بەمجۆرە کورد لاوازە، دەبێت کورد پەیوەندی لە هەرێم دەزگایی بکات، بە ئاراستەیەکدا بیبات کە بە قازانجی خەڵک و کوردستان بێت، نەک قازانجی حیزب و كهس، بۆیە کورد دەبێت چی بکات، دەبێت فێربێت چۆن هێز پێکەوە بنێت و ئەو هێزەش شەرعیەتی دیموکراسی هەبێت و لەڕێگای دەزگای لە خۆگرەوە، هەموان لە خۆی بگرێت و بە سوودی خەڵكی کوردستان مامەڵە بکات، چونكه عێراق بەمزوانە نابێته وڵاتی یاسا و دەستوور و ماف و بەها و ئەم شتانە، تا 50 ساڵی داهاتووش لە ململانێدا دەبێت لە گەڵ خۆی، مەگەر هێزێکی وەها گەورە دروست بێت کە هەموو هێزەکانی تر تێکبشکێنێت، ئەمەش لەئیستادا ئەستەمە. باڵكێش: هاوكێشهی سیاسی عێراق كه كورد پایهیهكی گرنگیهنی، ئهدا پهرلهمانییهكهی كورد چۆن بووه؟ ههڵه گهورهكانی چی بووه؟ سهردار عهزیز، پرسی کەمینە هەرگیز لەڕێگای پەرلەمانەوە چارەسەر نابێت، ئەگەر ئەو کەمینەیە بەڕێگای تر نەتوانێت مافی خۆی بپارێزێت و فشار بکات، کورد وەکو کورد هەرگیز ناتوانێت ببێتە خاوەن زۆرینە لە پەرلەماندا، بۆیە دەبێت هەمیشە ئەوەی لە ئاگاییدا بێت ئەگەر هاتوو تەنها کەوت، ئەوا دیموکراسییانە وەلا دەخرێت، تهنها چارەسەریش بۆ ئهمه ئهوهیه، کوردستان لە ناوەوە بەهێزبێت، کەواتە توانای پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغدا بۆ فشار و داکۆکی و داڕشتنی ئەجیندا و بەرنامەی سیاسی لە سەر دۆخی هەرێم وەستاوە وەک پاشخانێك، چونكه هەرێمێكی لاواز، پەرلەمانێکی لاواز بەرهەم دەهێنێت و بەپێچەوانەشەوە، ئهمه بۆ هاوپەیمانی و مامەڵەی هێزەکانی تریش دروستە، چهنكه عێراق ئەمڕۆ باشترین عێراقە بۆ کورد لە مێژوودا ، بۆیە کورد دەبێت بزانێت کە چۆن خۆی و عێراقیش وەها بەرهەم دەهێنێتەوە، کە بە سودی هەردوولابن. پەرلەمانتاری کورد، یان حیزبین، یان تەنهان و بۆ ئەوەی دەنگیان هەبێت هەوڵی کاری پۆپۆلیستی دەدەن، لە دۆخی حیزبی بوونیشدا، مانای وایه کە نوێنەری حیزبە بە تەنها، خەڵکیش بەوجۆرە پەیوەندی حیزبی کوردی کاریگەری هەیە لە سەری، بۆیە پەرلەمانتارە کوردەکان تەنها لە میدیاکانی کوردستانەوە، یان سۆشیال میدیاوە دەرکەوتنیان هەیە و گروپێکی لاوازن، لەکاتی باشی دۆخی ئابوری هەرێمی كوردستانیشدا کێشەی ئەوەیان هەبوو کە کەس بایەخی پێنەدهدان، ڕەنگە ئەمەش تا ئاستێک گۆڕابێت. باڵكێش: ئێستا هەرێمی كوردستان لە هەر كاتێكی تر زیاتر تووشی لێكترازانی سیاسیی دەبێت، بۆچی؟ وە چۆن چارەسهر بكرێت؟ سهردار عهزیز، کورد توانای پێکەوەبوونی نیە، پێکەوەبوون زۆر سەختە، پێویستی بە دەزگا و سنگفروانی و دیموکراسی و سیاسەت هەیە بە مانای هەنا ئارێنتییەکەی، لای هەنا ئارێنت، توندوتیژی سیاسەت نیە، بۆیە کورد پەرتبوونی پێباشترە لە پێکەوەبوون، پەرتبوونی کورد نوێ نییە و لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەشدا پەرەی پێدەدرێت، لە دوای ڕاپەرینیشەوە پەرتبوونی کورد تا دێت قوڵتر دەبێت، هەرێم هەمیشە جووت حکومەتی هەبووە، جووت هێزی هەیە، جووت ناوەندی هەیە، جووت زۆنی هەیە، لە دۆخی وەهاشدا سەروەری دروست نابێت، ئەمە دۆخی شەڕی ناوخۆی هەمیشەییە، شەڕی ناوخۆش پەرتەوازەیی و کینە و هەڵوەشانی شیرازەی کۆمەڵایەتیی و زۆر دیاردەی تری خراپ دەهێنێتە ئاراوه، لە ڕابردووشدا ململانێی هەرێم لە سەر بنەمای هاوسەنگی هێز بەڕێوە چووه، ئیستاش زۆرن ئەوانەی داوای گەڕانەوەی هاوسەنگی دەکەن، بهڵام وادیارە ئێمه پێمان ناوەتە قۆناغی دروستبوونی هەژمونیەتەوە، ئهوهته هێشتا یەکێتی ئەم هەژمونیەتهی قبوڵ نییە، بۆیه نایەوێت چاکسازی سەربازی بکرێت و بەشێکیشی لە هەوڵی ئەوەدایە كه زیاتر لە سەرچاوەکانی هەرێم بە دەست بهێنێت، كهوایه لێرەوە ئێمە دەچینەوە قۆناغێکی تری شەڕی ناوخۆ، كه قۆناغی نەوە سیاسییە نوێکانه، بهڵام ڕەنگە ئەم قۆناغە نەبێته هۆکاری جەنگ، بەڵام گرژی و پەرتی و شەڕ له میدیا و سۆشیال بەردەوام دەبێت، لە ئەنجامیشدا سامانێکی زۆری کوردستان بە هەدەر دەچێت و خەڵكیش زیاتر نائومێد و توڕە دەبن، چارەسەری ئەم دۆخە ئاسانە، بەڵام بە ئاسانی ئەنجام نادرێت. باڵكێش: ئایا عێراق دەتوانێت دووربكەوێتەوە لە ئێران و هەژموونی سەربازیی و ئابووریی چین؟ سهردار عهزیز، لە ئێران نەخێر، بەڵام دوورکەوتنەوە لە چین لە سەر ئەمریکا وەستاوە، عێراق جێگایەکی تایبەتە بۆ ئەمریکا و چین، لهڕووی هاوسەنگی هێزەوە بۆ ئەمریکا و لە ڕووی وزە و سەرکەوتنی ڕێگای ئاورێشمی نوێشهوه بۆ چین، بەڵام چین هەرگیز ئامادەنییە ڕووبەرووی ئەمریکا ببێتەوە لەسەر هیچ جێگایەک، سەرباری ئەمەش، ئەمریکا ڕەنگە ڕێگریی لە چین بکات، وەک دەبینیت لە سەردانی کازمی دا بۆ ئەمریکا جارێکی تر جەخت لە سەر ئەو بوارانە کراوهتەوە کە پەیوەندییان بە ئێران و چینەوە هەیە، کە خۆی لە نەوت و غازدا دەبینێتەوە، نەوت بۆ چین و کڕینی غازیش لە ئێران. هاتنەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش بۆ ناو عێراق ڕەخساندنی زەمینەیەکی ترە بۆ هێشتنەوەی سوپا و سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا، ئەمەش لە سوریا دەبینین، دروستکردنی کۆمپانیایەکی نیمچە نەوتی، نیمچە سەربازی لەژێر ناوی "دەلتا کرێسێنت ئینێرجی"، بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لە گەڵ پەیەدەدا، تەنها و تەنها بۆ زەمینە ڕەخسانە بۆ مانەوەی سوپای ئەمریکا لەو وڵاتە، چونکە لە ئاستی ناوخۆدا ئەمریکا کێشەی وەڵامی ئەو پرسیارەی هەیە، کە ئایا بەرژەوەندی ئەمریکا چییە لە سوریا، دەکرێت نهوت یەکێک بێت لە وەڵامەکان، یان پاراستنی کۆمپانیا و بەرژەوەندی ئەمریکی، ئەم دیاردەیەش ڕەگی قوڵی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "جیمی کارتەر". باڵكێش: ململانێ سیاسییە جیهانییەكان كە لە عێراقدا بەرەو چڕبوونەوە دەچێت، دەبێت كورد چۆن بتوانێت لەو ململانێیانەدا باش قازانج و باش ڕەفتار بێت؟ سهردار عهزیز، کورد سەرەتا دەبێت تێبگات، مەعریفە لە بارەی ئەکتەرەکانی ململانێکان و ئاراستەی داهاتوویان بزانێت، دواتر بەرژەوەندی خۆی لە گەڵ کام هێزهدایە، هەرێم پاش ڕیفراندۆم تووشی شۆکی ئەوەبووە کە جارێكی تر بە ئاسانی ناتوانێت بە تەنها پشت بە یەک هێز ببەستێت، بۆیە سیاسەتی ئێستای ئەوەیە چۆن لە گەڵ هەموواندابێت، ئەم سیاسەتەش ڕەنگە لە دۆخی سەقامگیریدا گونجاوبێت، بەڵام لە دۆخی گرژیدا، هەرێم ناتوانێت بەرگەی بەرژەوەندی جیاوازی هێزە گەورەکان بگرێت. باڵكێش: ئایا گۆڕانكارییەكانی دوای نەخشەی سیاسیی لە ناوچەكەدا چۆن دەكرێ بەشێوەیەك بن هاوكێشە سیاسی و ئابورییەكەی لە قازانجی كورددا بێت؟ سهردار عهزیز، باوەڕناکەم نەخشەی ناوچەک بگۆڕێت، بەڵام نەخشەی قەڵەمڕەویی دەگۆڕێت، بەرەو سەردەمێکی ناسەقامگیریی دەڕۆین، لە ئاستی ناوچەکەشدا، دەوڵەت وەک مۆنۆپۆڵکەری توندوتیژی لاواز دەبێت و هێزەکانی تر دەبنە خاوەن توندوتیژی، ئەم هێزانەش هایبردن، یانی قاچێکیان لە ناو حکومەتە و قاچێکیان لە دەرەوەیە، لە دۆخی وەهاشدا دەستوەردان زیاتر دەبێت، کوردیش ئەگەر پەرت بێت ئەوا ئەگەری شەڕی کوردی-کوردی لە ئارادایە. باڵكێش: ئەمریكا وەك كایەی گرنگ سەیری كوردستان و ناوچە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، چۆن بتوانین سوود لەو گرنگ بینییەی ئەمریكا بۆ كورد ببینین؟ سهردار عهزیز، ئەمریکا وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد، بە دوای پارتنەرێکدا دەگهڕێت کە کاریگەربێت، توانای کارکردنی هەبێت لە گەڵیدا، بتوانێت خۆی مۆدرێن بکات و هەروەها تێچوونی کەم بێت، لە بەر ئەم هۆکارانە کورد دەبێت چاکسازی لە هێزی چەکدار و سیستەمی ئابوریدا بکات، بەبێ چاکسازی لەو دووانەدا، ئەستەمە کاریگەری و خۆبژێوی دەستەبەربێت، ئەگەریش کورد کاریگەر نەبێت و بارێکی ئابووری بێت بۆ ئەمریکا، ئەوا سەختە بۆ ئەمریکاش پشتیوانی درێژخایەنی بکات
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ ههینی، 6ی تشرینی دووهم، تهرمی د. نهجمهدین كهریم، پارێزگاری پێشووی كهركوك به ئامادهبوونی ژمارهیهكی زۆری ڕهوهندی كوردی و نوێنهرانی حیزب و لایهنه كوردستانییهكان له ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا و ژمارهیهك سیاسهتهمهدار و دیبلۆماتكاری ئهمریكی له فڕۆكهخانهی "داڵاس"هوه بهره و كوردستان بهڕێكرا. د. نهجمهدین كهریم، پارێزگاری پێشووی كهركوك، ڕۆژی شهممه، 31ی مانگی ڕابردوو دوای نهخۆشكهوتن و چهند ڕۆژێك مانهوه له نهخۆشخانهوه، كۆچی دوایی كرد، دواتر نوسینگهكهی له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند، لهسهر وهسیهتی خۆی تهرمی ناوبراو له ههرێمی كوردستان بهخاكدهسپێردرێت، تا ئهوكاتهی كهركوك ئازاد دهكرێت و ئاڵای كوردستان و پێشمهرگه دهگهڕێنهوه بۆ شارهكه.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان، پێشبینییهكانی كهش و ههوای بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، بەپێی پێشبینییەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەگشتی تاکەکانی دوای نیوەڕۆی هەینی بەردەوام دهبێت و شەوی هەینی لەسەر شەممەش، بارانبارینی بەهێز و بەخوڕ سنوری گەرمیان و سلێمانی دەگرێتەوە و پێشبینی ڕێژەیەکی باشی باران دەکرێت لەم دوو ناوچەیهی ههرێمی كوردستاندا.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ ههینی، 6ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕ تا ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بهمشێوهیه مامهڵهی پێوهكراوه: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 288 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 328 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 341 ھەزار دینارە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش لە شاری هەولێر چەند كەسێك كۆرپەلەیەكی تازە لەدایكبوویان دۆزیوەتەوە و ڕادەستی پۆلیسیان كردووە. پۆلیسی ناحیەی بەحركەی ههولێر ڕایگەیاندووە، "دوێنێ پێنجشهممه، 5ی تشرینی دووهم، لەنێوان گوندی لوبنانی و ناحیەكەیان، هاوڵاتیان پۆلیسیان ئاگاداركدووهتهوه له بوونی كۆرپەلەیەكی تازە لەدایكبووی كچ، كە لەوێ فڕێدراوە." دهشڵێت، "كۆرپەلەكەمان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كردووە و دەستیشمان بە لێكۆڵینەوە كردووه لە ڕووداوەكە كردووە."