كاروان كهلاری/ باڵكێش بهڕێوهبهرایهتی كوالیتی كۆنترۆڵی دهرمان و پێداویستی پزیشكی ڕاگهیهندوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، "بەھۆی سەرپێچیكردنی ڕێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە، كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیرا." لهڕاگهیهندراوهكهدا جهختیشكراوهتهوه، "كه پێویستە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە."
كاروان كهلاری/ باڵكێش ڕۆژی سێشەممە، 10ی تشرینی دووهم، دابهشكردنى نهوتی سپی له سنورى مهڵبهندى دوو لهناو شارى سلێمانى بهههمان میكانیزمی پێشوو بهردهوام دهبێت.محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاندووه، "دابەشكردنی نهوتی سپی لەڕێگای کارتی زیرەکەوە دەبێت." ڕوونیشیكردهوه، "پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتیمانی، یان پێناسی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامە (کۆپی و ڕەسەن)ی پێبێت."
سبەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێ. شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاندی پارتیش بە سەرۆکایەتی وشیار زێباری دەبێت.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥٦) ١. پشکنین: (٥٩٩٧ پشکنینی نوێ)• (١٩٣٨) هەولێر• (١١٧٥) سلێمانی• (٢٦٢٣) دهۆك• (٤٥) هەڵەبجە• (١٤٤) گەرمیان• (٧٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٧٨٧ تووشبووی نوێ)• (٢٩٦) هەولێر• (٢٠٤) سلێمانی• (٢٢١) دهۆك• (٢٠) هەڵەبجە• (٣٧) گەرمیان• (٩) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٤٢٤ چاکبوون)• (١١٨) هەولێر• (١١) سلێمانی• (٢٣٢) دهۆك• (٣٠) هەڵەبجە• (٣٣) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢١ مردن)• (٦) هەولێر• (٨) سلێمانی• (٦) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٦٩٨٧٠٥ (٢٤٨٨٢١ هەولێر، ١٦١٢٤٢ سلێمانی، ٢٨٢٥٧٥ دهۆك، ٦٠٦٧ هەڵەبجە)تووشبوون ٨٤١٦٣ (٣٠٩٥٩ هەولێر، ٢٤٣٧٣ سلێمانی، ٢٦١٢٥ دهۆك، ٢٧٠٦ هەڵەبجە)چاکبوون ٥٢٤٩٦ (١٨٨٤٨ هەولێر، ١٨٢٤٩ سلێمانی، ١٢٩١٣ دهۆك، ٢٤٨٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٩٠٠٩ (١١٣٦٢ هەولێر، ٤٨٣٣ سلێمانی، ١٢٧٠٠ دهۆك، ١١٤ هەڵەبجە)مردن ٢٦٥٨ (٧٤٩ هەولێر، ١٢٩١ سلێمانی، ٥١٢ دهۆك، ١٠٦ هەڵەبجە)
دوای ئەوەی نەیتوانی بۆ خولی دووەم ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ میلانیای هاوسەریشی لەدەست دەدات. بە گوێرەی هەواڵێکی دەیڵی مەیلی بەریتانی، لە ماوەی رابردوودا میلانیا ویستوویەتی لە ترەمپ جیا ببێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی خانمی یەکەمی ئەمریکا بووە ئەو کارەی نەکردووە، ئێستا دوای ئەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردندا دۆڕا، جیابوونەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت. ڕۆژنامەکە لەسەر زاری ئۆمارۆسا مانیگۆڵت نیومان، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپەوە نووسیویەتی، ئەو هاوسەرگیریەی 15 ساڵ لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و میلانیا بەردەوامبوو بەشێوەی کرداری کۆتایی پێهاتووە.
ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ھەولێر بۆ ھاووڵاتییانی شارەکە لە وەرزی زستان. هاتنی وەرزی زستان خۆئامادەکردنی دەوێت گەر دەتەوێ کەسە خۆشەویستەکانت لەدەست نەدەیت ئەوەی چەند ساڵە کۆت کردۆتەوە بە چرکەیەک لەدەستی بدەیت و ببێتە خۆڵەمێش.دەبا ئێمەش هۆشیاربین بزانین چۆن ئامێرە کارەباییەکان بەکاربێنین. 1- مۆبایلەکەت تا بەیانی لەسەر شەحن جێ مەهێلە.2- وایەر شەحنێکی ئەسلی بکڕە.3- کە خەوتی گلۆپ و شتە زیادەکان بکوژێنەوە.4- سویچ پلاک و تقسیمی باش بەکاربێنە.5- هیتەر و وایەری باش بەکاربێنە.6- گیزەرەکەت صيانە بکە بزانە تۆماتیکەکەی ئیش دەکا7- ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوەی پاودەر بکڕە لەمال دایبنێ..8- بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە ( ١١٥ یان ١٢٥) بکە.9- واز لە ڕاکێشانی وایەر بینە لەژێر کۆمبارو مۆکێت کە گەرم داهات ئاگر دەگرێ وەک بەنزین. ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی كە تێیدا پیاوێكی ئایینی ئێرانی، لەگەڵ دوو باڵا پۆشدا سەما دەكات، هەرای ناوەتەوە. لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا پیاوە ئایینییەکە سەما لەگەڵ دوو ئافرەت دەكات و باوەشیان پێدا دەكات، ئەو کارەش لە یاساكانی کۆماری ئیسلامی ئێران، رێگا پێنەدراوە. https://youtu.be/f1AdTriXyI4
مەسعود حەسەن/باڵکێش ئەنسۆ فاتێ ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا دوێنێ شەو لە یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ڕیال بێتیس دووچاری پێكان بوو، رۆژنامەیەكیش ماوەی دووركەوتنەوەی پێشبینكراوی ئاشكرا كرد. بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی سپۆرت، فاتێ دووچاری پچڕانی كڕكڕاگە بووە لە قاچی چەپیدا، ئەم جۆرە پێكانە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەگەری نیە، بەلام ڕەنگە ماوەی یەك مانگ و نیو تا سێ مانگ لە یاریكردن داببڕێت. دوێنێ فاتێ لە تایمی دووەم نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و مێسی هاتە شوێنی، یانەی بارسێلۆنا یارییەكەی بەئەنجامی 5 گۆڵ بەرانبەر 2 گۆڵ بردەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمپەینی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزییان راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/11/8، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمپەینی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی تەندروستی و خۆپارێزییان ڕاگەیاند دژی پەتای کۆڤید-١٩ لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانەی دوایی تووشبووانە. کەمپەینەکە پێنجەم کەمپەینە و تیایدا 4 ملیۆن هاوڵاتیی دانیشتووی پارێزگاکانی هەولێرو دهۆکە کە پەیامەکانی خۆپارێزی و گرنگی بەستنی دەمامک و پاکو خاوێنی دەستەکان و گرنگیدان بە خۆبەدوورگرتن لەهەموو شوێنێک. "کۆمەڵگە پێویستە ئاگاداری بەرپرسیارییەتەکانی و تواناکانی بێت بۆ ئەوەی بڵاوبووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە سنوردار بکرێت و ئاستی تووشبووان لەناو پارێزگاکان بە کەمی بهێڵرێتەوە. ئەمەش بۆ پاراستنی کەسانی ئازیز و خێزانەکانییان" د.ئەدهەم ئیسماعیل وای گوت، نوێنەر و سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عیراق.هەروەها وتی " رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بەرپرسانی تەندروستیی ئەم ناوچەیە ئێستا بەچاوێکی گرنگتر سەیری بابەتەکە دەکەن چونکە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی هەموو جیهان پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا هەیە لە بەرزکردنەوەی وشیاریی تەندروستیی گشتی و گۆڕینی هەندێک خووی باو کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستییان و ئەگەری تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە زیاتر دەکات". کەمپەینە یەک هەفتەییەکە لەهەولێر دەستپێدەکات و پاشان دەچێتە دهۆک بۆ هەفتەیەکی دیکەی پڕ لە چاڵاکی. زیاتر لە 20 شوێن بە ئاگاداری تەواو هەڵبژێردراون لەگەڵیشیان کەمپی ئاوارەکان و پەنابەران لەهەردوو پارێزگاکە.جگەلەوەش، زیاتر لە 150 خۆبەخش راهێنراون و دابەشبوون بە شوێنە جیاوازەکان بۆ گەیاندنی پاکێجی دەمامک و پۆستەری وشیاریی تەندروستی و فلایەر و باننەر و پەیامی جیاوازی خۆپارێزی لەماڵەوە و لەنەخۆشخانەکان و هەروەها وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک هەڵەتێگەیشتن دەربارەی کۆڤید-١٩. مێزی جێگیر نەکراو لە چوونەوە ژوورەوەی شوێنە گشتییەکان، هەروەها کلینیکی گەڕۆک دەخولێنەوە لەناو بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەکان. ئەمە سەرەڕای شاشەی جوڵاو کە ڤیدیۆی ڕوونکردنەوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی تێدایە بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لەوەی کە دەگەین بە هەموو هاوڵاتییانی ئەوناوچانەی باسکران.
حازم جەعفەر/ باڵکێش ئهمڕۆ شهممه، 7ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕ، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 295 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 345 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 390 ھەزار دینارە.
حازم جەعفەر/ باڵکێش ئهمرۆ یەکشەممە، 8ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕ، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوه جیهانییهكان بهمشێوهیه مامهڵهیان پێوه دهكرێت: 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 200 دینارە.100 پاوەندی بەریتانی بە 162700 دینارە.100 یۆرۆ بە 147750 دیناری عێراقییە.100 لیرەی تورکی بە 15 ھەزار دینارە.100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 700 دینارە.
حازم جەعفەر/ باڵکێش سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا دەڵێت “لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن و کامالا هاریس، سەرۆک وجێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. دەشڵێت: “هیوادارم بەیەکەوە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی و کارە دوولایەنەکانمانبکەین”. https://twitter.com/ikrpresident/status/1325334208118747136?s=21