كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 8ی تشرینی دووه‌م، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، ڕاگەیاند، "ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم کە دەیانەوێت سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن، پێویستە باوەڕنامەی پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئه‌و وڵاته‌یان پێبێت و لەکاتی گەڕانەوەش بۆ هەرێمی كوردستان دووبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامده‌درێت." ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و هاوڵاتییە ئێرانی و بیانیانەی كه دەیانەوێت سەردانی هەرێمی كوردستان بکەن، لەسەر سنوور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان، دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستانه‌وه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاریدا سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كانی عێراق دابخرێن." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌و ده‌روازه سنورییانه كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردووەته سه‌ر دۆخی ئابووری و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی." مسته‌فا كازمی، تاقیگه‌كانی پشكنینی كاڵا هاورده‌كراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه و كۆنترۆڵی جۆری به‌پێویست زانیوه و باسی له‌وه‌كردووه، كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان فه‌رمانگه‌كاندا هه‌بێت له ده‌روازه سنورییه‌كان و جه‌ختیشی له نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی و ساخته‌كاری و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی و دەروازەی نافەڕمی كردووه‌ته‌وه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئەمڕۆ دوو شه‌ممه، 9ی تشرینی دووه‌م، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 24 پلە و سلێمانی 24 پله و دهۆک 22 پله و کەرکوک 25 پلە دەبێت. سبەینێش سێشه‌ممه، 10ی تشرینی دووه‌م، هەولێر 23 پلە و سلێمانی 23 پلە و دهۆک 22 پله و کەرکوکیش 25 پله دەبێت. كەشناسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئەمڕۆ و سبەی كه‌شی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باراناوی ده‌بێت، بە تایبەت لەكاتەكانی ئێوارە، باسی له‌وه‌شكردووه، كه هه‌وره تریشقه‌ش دروست ده‌بێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه، 9ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دراوه جیهانییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت: 100 دۆلار به 125 هه‌زار و 200 دیناره. 100 پاوەن بە 162 هەزار و 700 دینارە. 100 یۆرۆ بە 147 هه‌زار و 750 دینارە. 100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به 5 هه‌زار و 700 دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 15هەزار دینارە
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 297 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 346 هه‌زار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 392 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، "شەوی ڕابردوو یه‌كشه‌ممه، 8ی تشرینی دووه‌م، لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە بەغدا، 11 کەس کوژراون، 6 کەسیان هاوڵاتی مەدەنیین." سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌غداش ئاشكرای كردووه، "هێرشەکە لە ناوچەی ڕەزوانیەی ڕۆژئاوای بەغدا بووه و چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی پاسەوانیی هاوبەشی سوپا و حەشدی شه‌عبی و به‌وهۆیه‌وه 11 كه‌س كوژراون ." وتووشیه‌تی، "دوای هێرشەکە دانیشتووانی ناوچەکە چوون بە هانای هێزه‌كه‌وه و به‌وهۆیه‌وه نزیکەی 10 کەسی تریش برینداربوون."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو یه‌كشه‌ممه، 8ی تشرینی دووه‌م، کچێك بەناوی "شەونم عەزیز ڕۆستەم"، ته‌مه‌ن 15 ساڵ لە گوندی قڵاتەپە-ی سەربە ناحیەی قۆرەتووی قه‌زای خانه‌قین، دەستکاری چەکی كردووه و گوله لە دەستی دەرچووە و بەر خۆی كەوتووە و گیانی لەدەستداوە. كه‌سێكی نزیكی كچه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "ناوبرا و هیچ کێشەیەکی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی نەبووە، به‌ڵام كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕابردوو خێزانه‌كه‌ی ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستووه، چوونه‌ته ژوورەوە و بینیویانە کچەکەیان کەوتووە و چەکێكی جۆری تاپڕ لای تەرمەكەیه‌تی." وتیشی، "له‌ئێستادا بنکەی پۆلیسی ناحیه‌ی باوەنووری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار، دەستیان بە لیکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە."
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕایگەیاند، هیچ سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەولەتیی نەکوژراون و سەرجەم سەربازان سەڵامەتن. ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، وا بڵاو کرایەوە کە چوار سەربازی ئەمریکی لە سووریا کوژراون.
حازم جەعفەر/ باڵکێش جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشوو ئەمریکا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد. ڕۆژی یەکشەممە 2020/11/8، جۆرج دەبلیۆ بۆش، پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی تازە هەلبژێردراوی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند "پیرۆزباییەکی گەرم لە بایدن دەکەم و سوپاسی ئەو پەیامە نیشتیمانپەروەرییەی لێ دەکەم کە شەوی ڕابردوو بە ئەمریکییەکانی گەیاند". جۆرج بۆش وتیشی: پەیوەندیم بە کەمالە هاریس کرد و پیرۆزبایی ئەو هەڵبژاردنە مێژووییەم لێی کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا. ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئێمە جیاوازی سیاسیمان هەیە، بەڵام دەزانم جۆ بایدن پیاوێکی باش دەبێت و دەرفەتی خۆی بۆ سەرکردایەتی کردن و یەکخستنەوەی وڵاتەکەمان بردووەتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مەحمود سەنگاوى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تۆمه‌تی "سه‌رانه وه‌رگرتنی له خه‌ڵكی" بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست، چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە (کاروان و گەرمیان) بەرامبەر خەڵکی ئەنجامداوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ڕابگەینین، کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە." دەقى ڕوونکردنەوەكه: کۆمەڵانی خه‌ڵکی بەشەرەفی کوردستان دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیاییەکان هاونیشتیمانیانی ئازیز، لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا کەسانی دزێو و داواکراو لە یاسا بوونیان هەیە و کۆمەڵگای ئێمەش بە دوور نییە لەم جۆرە کەسانە، بۆمان ڕوون بۆتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستێکی نادیار و چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە هەم داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە (کاروان و گەرمیان) بەرامبەر خەڵکی ئەنجامداوە، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانین کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ڕابگەینین کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە دووره، هەر بۆیە داواکارم لە هاونیشتیمانیانی ئازیز بە ئاگابن و لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی نایاسایی بەرامبەریان لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداربکەنەوە بۆ ئیجرائاتی یاسایی و لە ئەگەری بەکارهێنانی ناوی ئێمەدا بۆ هەر جۆرێک لەو کارانە کە مەبەست لێی ناشرینکردن و ناوزڕاندنمانە پەیوەندی بکەن به نوسینگەکەمەوە بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٠١٥٢٣٥٨٨)
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8ی تشرینی دووه‌م، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ته‌مویلكردنی كورتهێنانی دارایی بۆ زامنكردنی مووچه بدرێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكومه‌ت ده‌توانێت مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه خه‌رج بكات." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، "ئه‌و بڕه پاره قه‌رزه‌ی كه لیژنه‌كه په‌سه‌ندی ده‌كات، گره‌نتی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رمان و خۆراك و شایسته‌ی جوتیاران له‌خۆده‌گریت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، "زۆرترین بڕی بارانبارین لە چوارتا بووە بە بڕی 5.85 ملیمەتر بووه و كه‌مترین بڕی بارانبارینیش لە ناوچەى شوان بووە." ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "كه بڕى بارانبارین لە سەنتەری شارەکانی هه‌رێمی كوردستان بەمشێوەیە بووە، هەولێر 3.9 ملیمەتر و سلێمانى 2.5 و دهۆک 7.8 ملیمەتر و کەرکوک 4.8 ملیمەتر و هەڵەبجەش 2.1 ملیمەتر بووه." كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردووه، " كه ئه‌مڕۆ و سبەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، هه‌روه‌ها کەمێک بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانیشدا دەبێت و لە کاتەکانی شەویشدا ئاستی بارانبارین زیاد دەکات.