کوردستان

ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ھەولێر لە زستاندا

08-11-2020
ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ھەولێر لە زستاندا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ھەولێر بۆ ھاووڵاتییانی شارەکە لە وەرزی زستان.

هاتنی وەرزی زستان خۆئامادەکردنی دەوێت گەر دەتەوێ کەسە خۆشەویستەکانت لەدەست نەدەیت ئەوەی چەند ساڵە کۆت کردۆتەوە بە چرکەیەک لەدەستی بدەیت و ببێتە خۆڵەمێش.
دەبا ئێمەش هۆشیاربین بزانین چۆن ئامێرە کارەباییەکان بەکاربێنین.

1- مۆبایلەکەت تا بەیانی لەسەر شەحن جێ مەهێلە.
2- وایەر شەحنێکی ئەسلی بکڕە.
3- کە خەوتی گلۆپ و شتە زیادەکان بکوژێنەوە.
4- سویچ پلاک و تقسیمی باش بەکاربێنە.
5- هیتەر و وایەری باش بەکاربێنە.
6- گیزەرەکەت صيانە بکە بزانە تۆماتیکەکەی ئیش دەکا
7- ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوەی پاودەر بکڕە لەمال دایبنێ..
8- بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە ( ١١٥ یان ١٢٥) بکە.
9- واز لە ڕاکێشانی وایەر بینە لەژێر کۆمبارو مۆکێت کە گەرم داهات ئاگر دەگرێ وەک بەنزین.

ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر