جیهان

میلانیا لە ترەمپ جیادەبێتەوە

08-11-2020
میلانیا لە ترەمپ جیادەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی نەیتوانی بۆ خولی دووەم ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ میلانیای هاوسەریشی لەدەست دەدات.

بە گوێرەی هەواڵێکی دەیڵی مەیلی بەریتانی، لە ماوەی رابردوودا میلانیا ویستوویەتی لە ترەمپ جیا ببێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی خانمی یەکەمی ئەمریکا بووە ئەو کارەی نەکردووە، ئێستا دوای ئەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردندا دۆڕا، جیابوونەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری ئۆمارۆسا مانیگۆڵت نیومان، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپەوە نووسیویەتی، ئەو هاوسەرگیریەی 15 ساڵ لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و میلانیا بەردەوامبوو بەشێوەی کرداری کۆتایی پێهاتووە.