کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و بڕیاردرا حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی بۆ کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ و حکومەتی عێراق بنێرێت.بڕیارە لە دوای وەڵای حکومەتی عێراق، هەولێر شاندێک بنێرێتە بەغدا بۆ دانوستاندن لەبارەی بودجە و مووچە.
خانمە هونەرمەندی کورد لۆکە زاهیر، دوای ئەوەی ستایلی خۆیی گۆڕی ئەمجارە ناوی خۆشی گۆڕی.لۆکە زاهیر کە ناوێکی دیاری هونەری کوردییە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی خۆیی بۆ شاناز گۆڕی و هۆکارەکەشی رووننەکردووەتەوە. لۆکە زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە‌سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت.لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری بووە. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ست بە یە‌کە‌مین کارە‌کانی دە‌کات. یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو دە‌کاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌کێکە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیە‌کی زۆری لێ‌کرا،لە ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا لە ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو کردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دە‌کات بۆ دانیشتنێک لەبارەی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە پەرلەمانی عێراق تێیپەڕاندووە.لە نووسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی" پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێککەوتی 17/11/2020". لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەشدا هاتووە"گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، له‌گه‌ڵ جومعه عیناد سه‌عدون، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ڕایگه‌یاند، "عێراق بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو بەرەو ڕووی چەندین هەڕەشە و پیلانگێڕی بووەتەوە و دوای سەرهەڵدانی داعش‌یش تاران پشتیوانی و هاوكاری بەغدای کردووە." ووتیشی: "له‌ئێستادا کە ئەمریکا لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی گروپە توندڕەوەکاندایە، توندکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران دەبێتە هۆی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر بۆ عێراق." دوێنێ شەممە، 14ی تشرینی دووه‌م، جومعه عیناد سه‌عدون، وەزیری بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە تاران و لەگەڵ سه‌رتیپ حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران کۆبووەوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند، لە ڕۆژانی 15ی ئایار تا 22ی ئایار، 4 تۆمه‌تبار دەستگیركراون، بەپێی ماددەی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان." ئاسایشی سلێمانی سزای تۆمه‌تباره‌كانی ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه: 1- (ك، ێ، ێ) لە دایكبوی ساڵی 1985 رەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار. 2- (ر، ع، ع) لە دایكبوی ساڵی 1980 رەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار. 3- (س، ع، ع) لە دایكبوی ساڵی 1975 رەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی یەك ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار. 4- (ب، ڕ، م) لەدایكبوی ساڵی 1991 رەگەزی مێ، پیشەی ژنی ماڵ، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەبۆنەی تێپەڕبوونی 236 ساڵ به‌سه‌ر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، مه‌هدی شوشته‌ری، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، پیرۆزبایینامه‌یه‌كی بڵاوكردوووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لە تەنیشت خەڵکی هەرێم و سلێمانی دەبین." شوشتەرى دەشڵێت، "هیوادارم به هیمه‌تی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره و له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌بوونی به‌رپرسان و ڕه‌وته سیاسییه‌كان، بینه‌ری گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتری شاری جوانی سلێمانی بین." دەقی پەیامەکە:پیرۆزبایی دوسه‌د و سی و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق له به‌رپرسان و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره ده‌كه‌م. هیوادارم له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌بوونی به‌رپرسان و ڕه‌وته سیاسیه‌كان و هیمه‌تی بوڵندی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره بینه‌ری گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتری شاری جوانی سلێمانی بین. كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك رابردوو له ته‌نیشت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانیه و ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردولا له ڕه‌هه‌نده جیا سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریه‌كانه‌وه.مه‌هدی شوشته‌ری
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی بەبێ رەزامەندی کوردستان پەسەندکرد، بڕیارە جارێکی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی دانوستاندنکار بنێرێتەوە بەغدا. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، شاندەکە چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە دە‌کات. چوونی شاندەکە لە چەند رۆژی ئایندە دەبێت و یەکەم کاریشی رازیکردنی بەغدایە بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 571 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بون." وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 426 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 28 توشبوووش گیان لەدەستداوه." بەپێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا 89 هەزار و 600 کەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 55 هەزار و 282 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 843 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بانکی ڕافیدەین، دابەشکردن و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند. بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکانی وەزیری دارایی و سەرپەرشتی کردنی بەڕێوەبەری گشتی بانک، لقەکانی بانکی ڕافیدەین لە بەغدا و پارێزگاکان، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە" ئاماژە بەوەشکراوە: "مووچە بەپێی ئەو ڕێکخستنە دابەش دەکرێت کە وەزارەتی دارایی پێشکەشی کردووە”.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت. كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پێشبینی كردووه و ده‌ڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 22 پلە و سلێمانی 20 پله و دهۆک 20 پله و کەرکوک 24 پلە دەبێت. سبەینێش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 19 پله و سلێمانی 18 پلە و دهۆک 17 پله و کەرکوکیش 24 پله دەبێت. كەشناسیی هەرێم ده‌شڵێت، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى باران بارین، به‌جۆرێك لە کاتەکانى نیوەڕوان بارانبارین دەستپێدەکات و سەرەتاش ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ده‌گرێته‌وه و پاشانیش درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانى تر.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "شوفێران و سەردانیکەرانی هاتووچۆی هه‌ولێر و هاوڵاتیان و دانیشتوانی شارەکانی نیشتەجێبوونی گەنجان سیتی و کۆرییەکان و مامۆستایان ئاگادار دەكه‌ینه‌وه، کە بەهۆی تەواونەبوونی کارە‌کانی بەیەکەوه بەستنەوەی شەقامی 150مەتری بە دەروازەی بەحرکەو تەواونەبوونی سایدی دووەمی شەقامی بەحرکە، بەهۆی بارانبارینی ڕۆژانی رابردوو، رێگای هاتن لەشەقامی بەحرکەوە بۆ ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنێتەوە." هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگا بەدیلەکە کە ئیستا بەکاردێت، کە "خەدەمی شەقامی 150مەتری"ە لەڕێگای پیرمامەوە بەکاربێنن، چونكه ئەو رێگایانە تاوەکو ڕۆژی 23ی مانگ به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی لە‌سە‌ر یاریی (پۆبجی) هاوڕێكەی خۆیی كوشت، قۆڵبەست كرا. پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (محەممەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیركرد. ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا، كە هاوڕێی یەكتری بوون، لە‌سە‌ر یاری و كارتی پەبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و لە ئەنجامدا بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی.بکوژەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.