کوردستان

ئاماری توشبووانی كۆرۆنا له‌ كوردستان گه‌یشته‌ 90 هه‌زار كه‌س

15-11-2020
ئاماری توشبووانی كۆرۆنا له‌ كوردستان گه‌یشته‌ 90 هه‌زار كه‌س
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و مردنی به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 571 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بون."

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 426 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و‌ 28 توشبوووش گیان لەدەستداوه‌."

بەپێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا 89 هەزار و 600 کەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 55 هەزار و 282 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 843 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.