کوردستان

شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

15-11-2020
شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی بەبێ رەزامەندی کوردستان پەسەندکرد، بڕیارە جارێکی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی دانوستاندنکار بنێرێتەوە بەغدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، شاندەکە چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە دەکات.

چوونی شاندەکە لە چەند رۆژی ئایندە دەبێت و یەکەم کاریشی رازیکردنی بەغدایە بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران.