Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13730 بابەت
هەواڵ
16-11-2020

دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

دانیشتنەکەی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە لە پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی دیکە، كه‌بڕیاربوو كاژێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتى 2020/11/17 به‌ڕێوه‌بچێت.

هەواڵ
16-11-2020

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: بكوژانی هیشام هاشمی لەلایەن ھەندێک لایەنەوە ب...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەحمەد موللا تەڵاڵ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، "بكوژانی ھیشام ھاشمی دوو كه‌سن و دوو ماتۆڕسكیلیان پێبووه‌ و ماتۆڕسكیله‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و بكوژه‌كانیش ناسراونه‌ته‌وه‌." ئاشكراشی كرد، بکوژەکان لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی عێراق و وتی، "مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بەڵێنیداوه‌ ئەو تاوانبارانەی کە ھەڵاتوون بۆ دەرەوە دەستگیر بکرێن و سزای توند بدرێن. ڕۆژی 6ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، ھیشام ھاشمی، شرۆڤه‌كاری ئه‌منی عێراق لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زەیونەی شاری بەغدا، لەلایەن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ تیرۆركرا.

هەواڵ
16-11-2020

دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەغدا 320 ملیارەكەی هەرێمیش دەنێرێ

دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، حکومەتی عێراق 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێ.فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدا رایگەیاند، لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە، بڕیاریشە کە دابەشکردنی مووچە تەواوبوو 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.

گشتی
16-11-2020

نرخی دراوه‌كان به‌ ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 16ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێت. 100 دۆلار بە 124 ھەزار و 900 دیناره.‌100 یۆرۆ بە 147 هەزار و 250 دیناره.‌100 پاوەن بە 163 هەزار و 750 دیناره.‌100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار دیناره.‌100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە پێنج ھەزار دیناره‌.

هەواڵ
16-11-2020

یه‌كێك له‌ دۆسته‌ نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كۆچی دوایی كرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی تشرینی دووه‌م، میدیای فه‌رمی حكومه‌تی سوریا، مردنی وەلید موعەلیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریای ڕاگه‌یاند. وەلید موعەلیم، ساڵی 1941 لە شاری "دیمەشق"ی پایتەختی سوریا لەدایکبووە، ساڵی 1963 لە زانکۆی قاهیرە بەکالۆریۆسی لە ئابوریدا بەدەستهێناوە، ساڵی 2006 بووە بە وەزیری دەرەوەی سوریا، ساڵی 2012 و دوای تێكچوونی دۆخی سوریا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه‌،، پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی سوریاشی وەرگرتووە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌ننی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

گشتی
16-11-2020

نرخی زێڕ جێگیره‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 16ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 285 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 333 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 381 ھەزار دینارە.

هەواڵ
15-11-2020

وتەبێژی کازمی: پابەندین و 320 ملیارەکەی کوردستان دەنێرین

وتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پابەندین بە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بە‌غدا و 320 ملیاری بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین. ئەحمەد بن تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێ بەغدا یان خەڵکی کوردستان وەکو بەشێک لە وڵاتی عێراق ببینێت یاخود بڵێت، کوردستان بەشێک نییە لە عێراق، با ئەزموونی ساڵی 2017 دووبارەبکاتەوە. بن تەڵاڵ ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و هەندێ پابەندیی تریدارایی، ئەوان ئەو بڕە داهاتەی بۆیان دیاریکردوون بەشێکی دەبڕن و تەنیا 320 ملیار دینار دەنێرن

گشتی
15-11-2020

کۆترێک بە نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

گەنجێکی چینی کە ناسناوی "نیو کیم"ی هەیە و واتا "کیمی نوێ" کۆترێک بە 1 ملیۆن و 600هەزار یۆرۆ دەکڕێت. کۆترەکە تەمەنی 2 ساڵانە و لە بەلجیکا لەدایکبووە و پەخێوکراوە، سەرەتا بە 200 یۆرۆ خرایە زیادکردنی ئاشکراوە و دواتر کیمی نوێ بە 1.6 ملیۆن یۆرۆ کڕی، کە دەکاتە 1.9ملیۆن دۆلار. نیکۆلاس، سەرۆکی کۆمپانیای کۆتری بەهەشت دەڵێ "پێمان وانەبوو کۆترەکە ئەو هەموو پارە زۆرە بکات، ئەمە ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانییە".

گشتی
15-11-2020

ئەو ڕۆژانەی مەرگی خۆمم بینی چاپ و بڵاوکرایەوە

کتێبی ئەو ڕۆژانەی مەرگی خۆمم بینی چاپ و بڵاوکرایەوە، کە باسی کۆڕەوەکەی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ دەکات. ھەژار مەجید، نووسەر و ڕۆژنامەنووس بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کتێبەکە گێڕانەوەی واقعێکی کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ ە، باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە منی منداڵ لەکاتی کۆڕەوەکەدا بە چاوی خۆم بینیومن. کتێبەکە لە ١٨٠ لاپەڕە و ٢٠ بەش پێکھاتووە و دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە چاپی کردووە

بیروڕا
15-11-2020

ڕەهەندێکی باشی بڕیارەكەی بەغدا

تێپەڕاندنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لەلایەن پەرلەمانی عێراق و پەراوێزخستنی لایەنی هەرێمی كوردستان، چەند رەهەندێكی هەن، لەلایەك عێراقییە سوننە و شیعەكان بە یەك تیم، جارێكیتر دەستیان بۆ بژێویی خەڵكی كوردستان بردەوە و مووچەیان وەك كارتی گوشار لە دژی ئیرادەی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكارهێنایەوە، دیسان بەڵگەی ئەوەیان نیشاندایەوە ئەگەر بۆیان بلوێت كاری زۆر مەترسیدارتریش دەرهەق بە كورد دەكەنەوە، لە لایەكی تریشەوە ئەو بڕیارەیان ئەگەرچی زیانی دارایی بۆ كورد هەیە، بەڵام سوودی سیاسی زۆری بۆ كوردستان لێكەوتەوە، بەوەی ئیدی كوردیش بە تەواوی لە پێكەوەژیان لەگەڵ ئەو دەموچاوانەی بەغدا نائومێدتر دەبێت و بەشێوەیەكی تر بیر لە چارەنووسی خۆی دەكاتەوە، بە دیاریكراوی ئێمە خاوەنی ئەنجامی ریفراندۆمین. بژێویی خەڵك زۆر زۆر گرنگە و لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بە گوێرەی توانا دارایی و یاساییەكان ئەو بابەتە چارەسەر بكات، پێشتریش هەنگاوی لەو بوارەدا ناوە و دواجاریش لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا رێككەوتن واژووكرا بۆ ناردنی پارە، بەڵام كاتێك عێراقێكی دەوڵەمەند بە نەوت و خاوەنپارەیەكی زۆر، دووچاری داڕمانی دارایی دەبێت و لە ناچاری پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی دەبات، عێراقییەكان بە یەك تیم تۆڵەی ئەو شكستەی خۆیان لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و دەستە چەورەكەی شكستی خۆیان لە سەری كورددا دەسڕنەوە، بە نەناردنی پارە بۆ هەولێر وا دەزانن براوە دەبن، لەكاتێكدا وڵاتەكەیان نغرۆی تەنگژەی جۆراوجۆر بووەتەوە، هاكە دیواری ئەو عێراقە دروستكراوە بەسەریاندا داتەپی و گەیشتنەوە خاڵی سفر، چونكە ئەوان نەك هەر لەگەڵ كورد باش نین، تەنانەت لەناو خۆیانیشدا تەبا نین و ئیشوكاریان بووەتە سەنگەرگرتن لە یەكدی. راستە لەم قۆناغەدا نەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان قەیرانەكە سەختتر دەكات، بەڵام لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی چاكسازی دارایی و ئیداری، ئەو بارە قورسەی سەرشانی هەرێمی كوردستان سووك دەبێت، واتە ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق زیانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە رەهەندە سیاسییەكەدا ئەوەی بەغدا لە بەرانبەر كورددا كردی، پێشئەوەی زیان لە پێگەی هەرێمی كوردستان بدات، جارێكیتر ئەو داوە مووەی عاتیفەی كوردی بۆ عێراق باریكتر كردەوە تا ئاستی ئەوەی هاكە بە تەواوی پسا. ئەگەر بەغدا لەسەر ئەو عەقڵییەتەی خۆی بەردەوام بێت و بە پرۆسەی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە گوشار لەسەر كورد دروست بكات، ئەو هەستە كەمەی كورد بۆ پێكەوەژیان لەگەڵ عێراقدا هێشتا كە ماویەتی، بە یەكجاری نامێنێت، هیچ كات بەزۆرەملێ میللەتەكان ناتوانن بە یەكەوە بژین، خەباتی میللەتانیش بۆ سەربەخۆیی مێژووێكی دێرینی هەیە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، بۆیە ئەو هەڵوێستەی بەغداش دەبێتە هۆی تەقینەوەی زیاتری ناڕەزاییەكانی كورد لە باشووری كوردستاندا. عێراق، خۆی لە قەیرانێكی سەختدایە و هەر رۆژەی سەر بە كونێكی ئاڵۆزتردا دەكات، لەكاتێدا تەواوی دەروازەكانی بەردەم كرانەوەی بە رووی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە بۆمبی كۆنەپەرستیی مەزهەبی، شەڕ، كوشتوبڕ و ملیملانێی نێوان گرووپەكان گیراوە، ئەگەر ئەمرۆ لە ئاست دژایەتی كورددا تەبان، ئەوا لە ناوخۆیاندا هەمووان باڵەخانە شڕەكەی عیراق دەجوڵێنن بۆ ئەوەی سەیری وێنە گەورەكەی كەوتنی دەوڵەت بكەن، ئاخر ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت، دوور و نزیك، پەیوەندیی بە دەوڵەتدارییەوە نییە و كۆمەڵێك گەندەڵ و پیسخۆرن، بەهۆی شەڕی ئەمەریكا لە دژی سەددام حوسێن، هاتوونەتە سەر خوانی دەوڵەتی عێراق و نازانن چۆن چۆنی ئەو خوانە بەكار بهێنن! هێندە نەدیوبدین نەبێتەوە، هێندە تامەزرۆی كاری خراپن، هاكە رووی راستەقینەیان بەشێوەیەكی تر بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەركەوت و دووچاری ئابڵوقەدانی نێودەوڵەتی بوونەوە، ئەو عەقڵییەتە كۆنەپەرستییە ئومێدی كرانەوە و گۆڕانی لێ ناكرێت و بەردەوام بە ئاقارێكی مەترسیداردا دەڕوات، بەو هەڵوێستە دوژمنكارانەیان كارێكی ئەوتۆیان كرد كورد ئەو داوە مووەی پەیوەندییە عاتیفەیی و موجامەلەییەكانی لەگەڵ بەغدا لاوازتر بێت و هاكە بە تەواوی پسا، ئەگەر بریارەكەی بەغدا دیوێكی خراپی هەبێت، دەیان دیو و رەهەندی باشی سیاسی هەن كە كورد لە ناخەوە زیاتر نامۆ دەبێت و ئومێدی بە عێراق نامێنێت، تا ئەو رادەیەی رۆژێك دێت، لە ئەگەری بەردەوامی ئەو عەقڵییەتەی بەغدا، ئەوا كورد و بەغدا دەستبەرداری یەكدی دەبن.

هەواڵ
15-11-2020

نێچیرڤان بارزانی: بەشێکی لایەنە عێراقییەکان گەورەترین شکستی خۆیان سەلم...

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەنگدان بە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی 2020 پێچەوانەی ئەو پرەنسیپەیە کە لە ساڵی 2003دا عێراقمان لەسەر بونیاتنا، هەروەها دژی پرەنسیپی پێکەوەژیان، هاوبەشی و هاوسەنگییە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی" حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووە کە 320 ملیار دینار ( کە بەشێکی زۆر کەمە) تا کۆتایی ساڵ بنێرێت و دواتر رێککەوتنێکی تر بکەین، بەڵام ئەوەی کە روویدا موفاجەئەیەکی زۆر گەورەبوو، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئامادەبوو لەسەر دۆسیەی نەوت رێکبکەوێت و هەموو راستییەکانیش بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق دەخەینە روو کە بەڵگەکان بە شێوەی نووسراو هەن. لەبارەی رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت و کاریگەریی لەسەر رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت هیچ پەیوەندی بە رێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێرەوە نییە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێی وایە، ئەو یاسایەی تێپەڕێندراوە، دژی حیزبی سیاسی نییە، بەڵکو "رێک دژی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و هێزە سیاسییەکانی عێراق گەورەترین زەربەیان لە ئاشتی و پێکەوەژیان دا بەو کارەیان. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان بە هەموو جۆرێک ئامادەیە لەسەر هەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ و رێککەوتن بکات. کاتی ئەوەش هاتووە بەغدا شێوازی مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگۆڕێت. پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد، پرۆژەیاسای قەرزی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە پەسندکرد، ئەوەش کاردانەوەی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرانی حکومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هەواڵ
15-11-2020

ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین..پرۆژه‌یه‌كی 181 ملیۆن دیناری جێبەجێ دەكرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "بۆ چارەسەركردنی بارزۆری چەند محەویلەیەك لە چەند گەڕەكێكی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین، بە بڕی (181) سەد و هەشتاو یەك ملیۆن و سەد و چل و نۆ هەزار و هەشت سەد دینار، پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت." ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەسەر بودجەی داهاتی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا واژوو كراوه،‌ لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ بریتییه‌ له‌، چارەسەكردنی بارزۆری گەرەكەكانی كاروخ و دابان و چەند گەرەكێكی تر لەرانیە و دانانی محاویلەیه‌ك بۆ گوندی دەربەند/وێستگەی 5ی ئازار فیدەری1. كاره‌بای سلێمانی ناوی كۆمپانیای جێبه‌جێكار و كاتی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌ و ده‌ڵێت، پرۆژه‌كە لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ)ه‌وه‌ جێبەجێدەكرێت و لەماوەی (75) ڕۆژدا تەواو ده‌بێت.

1 2 ... 938 939 940 ... 1144 1145