كاروان كهلاری/ باڵكێش پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی نیشاندا به ناردنی سوپای وڵاتهكهی بۆ ئازهربایجان بۆ ئهوهی ماوهی ساڵێك چاودێری ئاگربهستی نێوان ئازهربایجان و ئهرمینیا بكات. ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، ڕهجهب تهیب ئۆردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیازێكی پێشكهشی پهرلهمان كرد بهمهبهستی ناردنی هێز بۆ ئازهربایجان. مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، شەڕ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەستیپێکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و هاوڵاتی لهنێوان هەردوولادا کوژران.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ چوارشهممه، 18ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕ، تا ئامادهكردنی ئهم ههواڵه دراوهكان له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهمشێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. 100 دۆلار بە 124 ھەزار و 900 دیناره.100 یۆرۆ بە 147 هەزار و 250 دیناره.100 پاوەن بە 163 هەزار و 750 دیناره.100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار دیناره.
كاروان كهلاری/ باڵكێش شهوی ڕابردوو ژمارهیهك موشهك ئاڕاستهی ناوچهی سهوزی بهغدا كراو سوپای عێراقیش له ڕاگهیهندراوێكدا دهڵێت، بەهۆی موشەکەکانهوه منداڵێک كوژاوه و 8 كهسیش برینداربوون. دهشڵێت، موشهكهكان ئاڕاستهی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا كراون، بهڵام لەڕێگەی سیستەمی دژە موشەکییهوه ئاڕاستەیان گۆڕدراوە. ئاماژە بەوەشكراوه، كه بههۆی موشهكهكانهوه دوو كارمهندی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش لەنزیك باڵیۆزخانهی ئهمریكا برینداربوون.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد. د. فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر. - دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە - مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بوو - ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو - ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو - ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو - ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو - سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو نێچیرڤان بارزانی: د. فرسەت كەسێكی كارزان و دڵسۆز بوو بەبۆنەی كۆچی دواییی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێرهوه، لە دڵەوە خەمگینی و ماتەمینیی خۆمان ڕادەگەیهنین و سەرەخۆشی لە خێزان و كەسوكاری و هەموو خەڵكی پارێزگای هەولێر و کوردستان دەكەم. د. فرسەت سۆفی هەر لەسەرەتای تەمەنییەوە ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕیزەكانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستاندا گێڕا، دواییش وەك كادیرێكی پێشكەوتوو لە بواری كاری جەماوەریدا ڕۆڵی هەبوو، هەروەها وەك پەرلەمانتارێكی چالاك و یاساناسێكی لێهاتوو ڕۆڵێكی زۆر بەرچاوی لە پەرلەمانی كوردستاندا ههبوو. كارزانی، دەستپاكی، نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزیی د. فرسەت، ئەوی كردبووە كەسێكی خۆشەویست و جەماوەری. دوای وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر، زۆر بە دڵسۆزییەوە بەدەم كێشەكانی خەڵكەوە دەچوو، زۆر پڕۆژەی هەبوون بۆ پێشخستنی زیاتری شاری هەولێر و هەموو ناوچەكانی پارێزگای هەولێر. بەداخەوە مەرگ ڕێگەی نەدا زیاتر خزمەتی هەولێر و كوردستان بكات. خوای مهزن گیانی به بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بكات و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت. كار و دڵسۆزیی د. فرسەت سۆفی، هەمیشە لە یادی ئێمەدا دەمێنێتەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 18/11/2020 کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر: بەداخەوەین بۆ کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر دەکات و دەڵێت "زۆر بەداخەوەین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەکەی و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕین." پارێزگاری دهۆک: دکتۆر فرسەت سۆفی کەسێکی راستگۆ و ماندوونەناس بوو د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دەکات و رایدەگەیێنێت "بە داخەوە هەڤاڵ و برایەکی ئازیز، کەسێکی خاکی و خۆشەویست، راستگۆ و ماندوونەناس دکتۆر فرسەت سۆفی گیانی لەدەستدا." پارێزگاری دهۆک سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری پارێزگاری هەولێر و خەڵکی هەولێر و هەموو کوردستانییان دەکات و دەشڵێت " ئێمە کەسێکی بە توانا، پاک و راستگۆمان لەدەستداوە، جێگەی بەهەشت بێت و رەوانی شاد بێت." پارێزگاری سلێمانی: بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی برا و هاوڕێی ئەزیزم دکتۆر فرسەت سۆفی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ماڵباتی کەسوکاری پارێزگاری هەولێر دەکات و رایدەگەیێنێت "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسە و پەژارە و خەم و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی جوانەمەرگانەی براو هاوڕێ و هاوکارو ئازیز و بەڕێزمان کاکە دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان؛ دەردەبڕین." پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات، داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و رۆحی بەڕێزیان شادبێت. دەقی پرسەنامەکەی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسەو پەژارەو خەم و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی جوانەمەرگانەی براو هاوڕێ و هاوکارو ئازیزو بەڕێزمان کاکە دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان؛ دەردەبڕین. داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و ڕۆحی بەڕێزیان شادبێت. انا للە وانا الیە راجعون ۲٠۲٠/۱۱/۱۸
دەرەنجامی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەو تەشەنە نەکردنی ماددەی هۆشبەر ، لەسەر بنەمای کۆکردنەوەو بەدەستهێنانی زانیاری ( 3 ) کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران ( 2 ) کەس لەتۆمەتبارەکان دانیشتوی کەرکوکن یەکێکیان بازرگانەو ئەوتریشیان بەڕەگەز مێیەو بەکارهێنەرە ،تۆمەتباری سێیەمیش بەکارهێنەرەو دانیشتوی چەمچەماڵە سەبارەت بەشوێنی دەستگیرکردنیان ، یەکێکیان لەبازگەی بانمەقان دوو تۆمەتبارەکەی تریش لەناو قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون جۆری ماددەی بەکارهێنراوو بازرگانی پێکراو ( کریستاڵە ) تۆمەتباران لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( 14 ) هۆشبەر ڕاگیراون هەوڵەکانمان بەردەوامن لەپێناو کۆمەڵگەیەکی سەقامگیرو تەندروست بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان 17/11/2020
شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێری کرد و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی شنگال، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کۆبووەوە.شاندەکەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بوو، دوای کۆبوونەوەکە ئەعرەجی و رێبەر ئەحمەد کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان کرد. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی، هاوکارێکی باشبووە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال و رێککەوتووین کە بە هاوبەشی قائیمقامێک بۆ شنگال دابنێین، ئیدارەی شارەکەش دەدرێتەوە خەڵکی شنگال. هاوکات قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی شنگال هەنگاوی باشی بڕیوە، مادام نییەتێکی راستەقینە هەیە، هیچ گرفتێک بێ چارەسەر نابێت.ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هێزێکی ناعێراقی لە شنگالدا نامێنێت.
مەسعود حەسەن/باڵکێشڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی زانیاری و نهێنی دواین پەیوەندی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید و سێرجیۆ ڕامۆسی ئاشكرا كردووە سەبارەت بە نوێكردنەوەی بۆندی ڕامۆس. بەگوێرەی زانیارییەكانی پڕۆگرامی ئێل چیرینگویتۆ، پێرێز بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كاپتن ڕامۆس كردووە، بەلام هەردوولا نەگەیشتونەتە رێكەوتن، چونكە سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ئامادە نیە مووچەی سالانەی ڕامۆس لە 12 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات و ڕامۆسیش بەم بڕیارە ڕازی نیە. هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چیرینگویتۆ پێرێز بە ڕامۆسی ڕاگەیاندووە:" ئەگەر دەستەوارەیەكت پێشكەش كرا، لاریم نیە و دەتوانی ماڵئاوایی لە یانەكە بكەیت. مێدیاكانی فەڕەنسا دەڵێن، یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیە بە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 3 وەرز بۆند لەگەڵ ڕامۆس بكات.
كاروان كهلاری/ باڵكێشدهزگای ههواڵگری عێراق ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، "بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سهڵاحهدین ههڵمهتێكی گهڕان و پشكنینی بهرفراوانیان دهستپێكردووه و توانیویانه 23 تۆمهتبار دهستگیربكهن، كه 4 كهسیان بهپێی ماددهی 4ی تیرۆر داواكراو بوون." دهشڵێت، "تۆمهتبارهكان لیكۆڵینهوهیان لهگهڵدا كراوه و سهرجهمیان ڕهوانهی دادگا كراون، بۆ گرتنهبهری ڕێكاری یاسایی."هاوكات، ههر ئهمڕۆ وهزارهتی ناوخۆی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا دهستگیركردنی سێ چهكداری داعشی له باكووری شاری موسڵ ڕاگهیاند.
حازم جەعفەر/ باڵکێش سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆن، لە هەڵمەتێکدا 10 ملیار دۆلار بۆ ڕێگری کردن لە پیسبوونی کەشوهەوای زەوی دەبەخشێت. جێف بێزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن، کە بەهای تۆڕەکەی بە 183,6 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: “چەند مانگی ڕابردووم لە کۆمەڵێک کەسی پسپۆڕ و شارەزا بەڕێکرد، کە شەڕ دژی پیسبوون و گۆڕانی کەشوهەوای کۆمەڵگەکانی جیهان دەکەن”. وتیشی “من ئیلهام لەو کارە وەردەگرم کە دەیکەن و بە پەرۆشم بۆ یارمەتیدانیان”. ئاماژەی بەوەشدا “16 ڕێکخراو کار لەسەر چارەسەرێک دەکەن بۆ رێگە گرتن لە پیسبوونی زەوی و لە هەڵمەتەکەدا 791 ملیۆن دۆلار بەخشراوە”. جەختی لەوەشکردەوە “هەموومان دەتوانین بە کردارێکی بوێرانە پارێزگاری لە داهاتووی زەوی بکەین". https://www.instagram.com/p/CHpwxnvHufz/?utm_source=ig_web_copy_link https://www.instagram.com/p/CHpwxnvHufz/?utm_source=ig_web_copy_link
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ سێشهممه، 17ی تشرینی دووهم، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا به كردنهوهی بهشه ناوخۆییهكان "به ڕهچاوكردنی ڕێکارە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی." زانكۆی سلێمانی له پهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاویكردووهتهوه و دهڵێت، قۆناغی یەکەم سەرەتای مانگی 12 دهستپێدهكات و بەشه ناوخۆییهكان بەپێی پێویستی کۆلێژهكان دهكرێنهوه." مانگى ڕابردوو زانکۆی سلێمانی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد و ڕۆژی 8ی ئهم مانگهش خوێندنی ناو کەمپی دەستپێکرد.
كاروان كهلاری/ باڵكێش وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگهیاندووه، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نەینەوا، سێ چهكداری داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون. وهزارهتی ناوخۆی عێراق ئاماژهی بهوهكردووه، "ئەو سێ چهكدارهی كه دەستگیرکراون لەناو کەتیبەی خۆکوژانی داعشدا بوون و دهشڵێت، لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە کە چهكداری داعشن."
كاروان كهلاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی ناوچهكانی ههرێمی كوردستانی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەرى بارینى نمە باران ههیه و دواتر دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و سبەىنێش ئاسمان پەڵەهەور و ساماڵ دەبێت. كهشناسی پلهكانی گهرماشی پێشبینی كردووه و دهڵێت، ئەمڕۆ پلهی گهرمای هەولێر 16 پلە و سلێمانى 16 پله و دهۆک 15 پله و کەرکوکیش ١٨ پلە دەبێت. سبەینێش، پلهی گهرمای هەولێر 17 پلە و سلێمانى 17 پله و دهۆک ١٩ پله و کەرکوکیش ١٩ پلە دەبێت.