كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "سزاى فراوان بەسەر دەیان کەسایەتى و پێکهاتەى سەربە تاران‌دا سەپێنراوە و دامەزراوەیەکى سەر بە عەلى خامنەیى، ڕێبه‌ری باڵای ئایینی ئێرانیشی تێدایه و باسی له‌وه‌شكردووه، ئەو کەسایەتى و پێکهاتانەشى گرتووەتەوە کە پەیوەندیان بە کەرتی کانزا‌کان، نەوت و گواستنەوەوە هەیە لە ئێران." مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکاش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "ئەو هەڵمەتانه‌ی دژى ئێران ئەنجام ده‌درێت سەرکەوتووە و پێویسته ئه‌مریكا نەبێته قوربانى هەڕەشەى ئەتۆمى ئێران." وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سزاى زیاتر بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دەسەپێنرێت، تا ناچار ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئۆتۆمییه‌كه‌ی بێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای جووتسایدی کەلار- دەربەندیخان بەردەوامە و قۆناغی قیرتاوکردن لە پڕۆژەکەدا ئەنجام دەدرێت. ده‌شڵێت، لەئێستادا پڕۆژەکە 42% کارەکانی ته‌واو بووه و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان سەرپەرشتی دەکات و کۆمپانیای "بێشکان" جێبەجێی ده‌كات. ماوەی مانگێکە پڕۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە و لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردووش‌دا، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی ھەرێمی كوردستات، بڕی 20 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرا.
تۆڕی میدیایی باڵکێش، نێوەڕۆکی نامەیەکی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ فرسەت سۆفی ئاشکرا دەکات. نامەکەی سەرۆک بارزانی بەرواری ٢٥_٢_٢٠١٥ی لەسەرە و ئەوکاتە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانبووە و بۆی نووسیوە" بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی‌تان لێ ئەکەم و ھەرکەسێک کۆسپی بۆ دروستکردن ئاگادارم بکەنەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌نزیك تونێلی قه‌زای زاخۆ ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا و بەوهۆیەوە سێ کەس لە ناو ئۆتۆمبێلەکە سوتان و گیانیان لەدەستدا. ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "لە نزیک تونێلی زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کامری خۆی کیشاوە بە ستونێکی کارەبا و بەوهۆیەوە گڕیگرتووە." ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بەهۆی ڕووداوەكه‌وە سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە و سوتاون."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی،، پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سێ ڕۆژ ماته‌مینی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند. دوای زیاتر له مانگێك توشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی چه‌ند ڕۆژێك له شاری هه‌ولێر و دواتر له وڵاتی توركیا، كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 18ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر لە نەخۆشخانەی میمۆریاڵ لە تورکیا كۆچی دوایی كرد. كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی "له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان" له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه لێكه‌وته‌وه و هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی،، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆككۆماری عێراق، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی په‌یامی هاوخه‌می و لێدوانی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه دڵگرانی خۆیان ده‌ربڕی. سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی نموونەی لێهاتوویی و دڵسۆزی و دەستپاكی و، كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و چالاك بوو كە لە ماوەیەكی كەمدا توانی خۆی بسەلمێنێ و جێگەی خۆی لەناو دڵی جەماوەردا بكاتەوە. لەدەست دانی گەنجێكی دڵسۆزی وەك د. فرسەت خەسارەتێكی گەورەیە، كوڕێكی خۆم لەدەست دا." هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا وتی: "د. فرسه‌ت سۆفی، دوای وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر، زۆر بە دڵسۆزییەوە بەدەم كێشەكانی خەڵكەوە دەچوو، زۆر پڕۆژەی هەبوون بۆ پێشخستنی زیاتری شاری هەولێر و هەموو ناوچەكانی پارێزگای هەولێر. بەداخەوە مەرگ ڕێگەی نەدا زیاتر خزمەتی هەولێر و كوردستان بكات." مه‌سرور بارزانیش له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، "کاک د.فرسەت داکۆکیکارێکی دیاری پرۆسەی چاکسازیی بوو. بەتایبەتی وەک پارێزگاری هەولێر، ئەرکەکانی بە دڵسۆزی و لە خۆبوردوویی بەجێ دەگەیاند و خۆم لە نزیکەوە، ئاگاداری دڵسۆزی و پەرۆشی و کارامە ئەو بووم لە خزمەتکردنی خەڵکی هەولێر و هەرێمی کوردستان بە گشتی ، بۆیە کۆچکردنەکەی زۆر خەمگینی کردم و زیانێکی گەورەشە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان." هاوكات به‌رهه‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆككۆماری عێراق له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "د.فرسەت پارێزگارێکی لێهاتوو و خه‌مخۆر بوو، له‌و ماوه که‌مه‌ی ئه‌رکه‌که‌یدا جێده‌ستی دیار و مه‌به‌ستی بوو خزمه‌تی زۆری شاری ھەولێر بکات، جگه له‌وه‌ش یاساناسێکی لێوه‌شاوه و په‌رله‌مانتارێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگه‌ی نه‌دا د.فرسه‌ت خزمه‌تی زیاتری ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر و کوردستان بکات." قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ رۆیشت، فرسەت سۆفی، نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو." سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هاوخه‌می خۆی ڕاگه‌یاند و وتی: "هەواڵی کۆچی دوایی دۆستی بەرێزم کاک دکتۆر فرسەت پارێزگاری هەولێر دڵگرانی کردم، ئەم گەنجە چالاک و پارێزگارە خەمخۆرە لەدەستدانی کەسێکی ئەکادیمی و پەرلەنتارو ئیداری دڵسۆزە." له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌یان هه‌زار پرسه‌نامه و وێنه‌ی ناوبرا و دانراوه و هاونیشتیمانیان دڵته‌نگی و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه و به‌شێكی زۆریان به زیانێكی گه‌وره‌ی ده‌زانن له پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه رێمی كوردستان. ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ڵێت، "فرسەت سۆفی هیچ جۆرە نەخۆشییەکی تری نەبووە و تەنها هۆکاری گیانلەدەستدانی توشبوونی بووە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر سییەکانی دروستکردووە و هەر ئەوەش بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی." ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش سێ ڕۆژ ماته‌مینی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا واده‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی فرسه‌ت سۆفی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، "سبەی پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2020 بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکان، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت و لە شاری هەولێر بە خاک دەسپێردرێت." ده‌قی هاوخه‌مییه‌كه: پرسەنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی کۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی)، پارێزگاری ھەولێر، حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی خەڵكی کوردستان بەگشتی و پارێزگای ھەولێر بەتایبەتی دەكات. د. فرسەت سۆفی وەک مرۆڤێكی سادە و نیشتمان پەروەر لەو ماوەیەی کە پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرتبوو، بە بەردەوامی و شەونخوونی كاری دەكرد و لەم ماوە کەمەشدا دەست و پەنجەی لە هەموو بوارە ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی ئەم پارێزگایەدا دیارە. داواکارین لە پەروەردگاری مەزن ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت و رۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. سبەی پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2020 بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکان، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت و لە شاری هەولێر بە خاک دەسپێردرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/11/18
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌پێی زانیارییه‌كانى باڵكێش، دارا ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام تائێستا به فه‌رمى وه‌ڵامی داواكه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه. هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر داواكه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌رێوبه‌رى ئێستای په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، دیارترین پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ى به وه‌كاله‌ت له جێگه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار بێت. بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ئه‌و پۆسته به به‌ركه‌وته‌ى خۆی ده‌زانێت و داوا ده‌كات ڕاده‌ستى بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتى نیشتمانى دوای 4 ساڵ له داواكردنى پۆسته‌كه، ئاماده نییه ڕاده‌ستى ئه‌و حزبه‌ى بكات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند: "بە نیگەرانییەوە هەواڵی لە سێدارەدانی 21 تاوانبارمان لە عێراق پێگەیشتووە، كە ڕۆژی دووشەممە 16ی مانگ سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكراوه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه." میشێل باشیلیت، ده‌ڵێت، "داوامان لە حكومه‌تی عێراقی كردووە كە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ده‌شڵێت، زۆر نیگەرانم لەو كاره و چارەنووسی چه‌ندین بەندكراوی تر لە گرتووخانەكانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه و مه‌ترسی ئەوە هەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێبكرێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ ڕۆیشت، کە بەردەوام بەبێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە." دەقى هاوخه‌مییه‌كه: بە‌ڕێزان كە‌سوكار و بنە‌ماڵە‌ی كۆچكردوو كاك فە‌رسە‌ت سۆفی زۆر بەداخەوە ئەمرۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ رۆیشت. فە‌رسە‌ت سۆفی نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو. دەستی هەبوو لە هەموو رێککەوتن و هەنگاوەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لەپێناو ئارامیی و تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی. کەسێک بوو نەدەترسا راستییەکان بە سەرووی خۆی بڵێ، نەشدەترسا هەڵوێستی جوامێرانە بنوێنێت. راستە کاک فە‌رسە‌ت سەرکردایەتی پارتی بوو، پارێزگاری هەولێر بوو، بەڵام تەنها هی هەولێر و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو، کاک فە‌رسە‌ت، هی هەمووان بوو و لە دەست هەمووان رۆیشت. رۆحی شاد بێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌لێر، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "هەواڵی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر زۆر خەمبار و دڵتەنگی كردم. خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی نموونەی لێهاتوویی و دڵسۆزی و دەستپاكی و، كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و چالاك بوو كە لە ماوەیەكی كەمدا توانی خۆی بسەلمێنێ و جێگەی خۆی لەناو دڵی جەماوەردا بكاتەوە. لەدەست دانی گەنجێكی دڵسۆزی وەك د. فرسەت خەسارەتێكی گەورەیە، كوڕێكی خۆم لەدەست دا." ده‌قی هاوخه‌مییه‌كه: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان هەواڵی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر زۆر خەمبار و دڵتەنگی كردم. خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی نموونەی لێهاتوویی و دڵسۆزی و دەستپاكی و، كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و چالاك بوو كە لە ماوەیەكی كەمدا توانی خۆی بسەلمێنێ و جێگەی خۆی لەناو دڵی جەماوەردا بكاتەوە. لەدەست دانی گەنجێكی دڵسۆزی وەك د. فرسەت خەسارەتێكی گەورەیە، كوڕێكی خۆم لەدەست دا. سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو د. فرسەت و هەموو هاوكارانی لە حكوومەت و پارێزگا و تەواوی خەڵكی شاری هەولێر دەكەم و لە خودای گەورە داواكارم جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا للە و انا الیە را‌جعون مسعود بارزانی18ـی تشرینی دووەمی 2020
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبه‌ینێش پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت. كه‌شناسی پله‌ی گه‌رمای شاره‌كانیشی پێشبینی كردووه و ده‌ڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 18 پله و سلێمانی 17 پله و دهۆك 17 پله و كه‌ركوكیش 21 پله ده‌بێت. سبەینێش، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 19 پله و سلێمانی 18 پله و دهۆك 18 پله و كه‌ركوكیش 22 پله ده‌بێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "کاک د.فرسەت کەسێکی نیششتمانپەروەر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی نیشتمان و خەڵکیدا بە سەربرد و لە هەموو پۆست و بەرپرسیارەتییەکانیدا." ده‌قی هاوخه‌مییه‌كه: بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر (د. فرسەت سۆفی)مان پێگەیشت. کاک د.فرسەت کەسێکی نیششتمانپەروەر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی نیشتمان و خەڵکیدا بە سەربرد و لە هەموو پۆست و بەرپرسیارەتییەکانیدا، لە قۆناغی پەرلەمانتاریی و دواتریش ، داکۆکیکارێکی دیاری پرۆسەی چاکسازیی بوو. بەتایبەتی وەک پارێزگاری هەولێر، ئەرکەکانی بە دڵسۆزی و لە خۆبردوویی بەجێ دەگەیاند و خۆم لە نزیکەوە، ئاگاداری دڵسۆزی و پەرۆشی و کارامە ئەو بووم لە خزمەتکردنی خەڵکی هەولێر و هەرێمی کوردستان بە گشتی ، بۆیە کۆچکردنەکەی زۆر خەمگینی کردم و زیانێکی گەورەشە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان . بەم بۆنە خەمناکەوە، ماتەمینی خۆمان ڕادەگەیەنین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای هەولێر دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەکمان ببەخشێت. یاد و هەڵوێستەکانی کاک د.فرسەت سۆفی هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان