ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سێ چه‌كداری داعش لە موسڵ ده‌ستگیركران

17-11-2020
سێ چه‌كداری داعش لە موسڵ ده‌ستگیركران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاندووه‌، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نەینەوا، سێ چه‌كداری داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "ئەو سێ چه‌كداره‌ی كه‌ دەستگیرکراون لەناو کەتیبەی خۆکوژانی داعشدا بوون و ده‌شڵێت، لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە کە چه‌كداری داعشن."