كاروان كه‌لاری/ باڵكێش لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، "ھێزێکی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی و مەفرەزەیەکی دەزگایی ھەواڵگری توانییان لە ڕۆژئاوای کۆمەڵگەی نور لە پارێزگای کەرکووک، 15 بۆمبی چێنراو پوچەڵ بكه‌نه‌وه." مانگی تشرینی یەکەمی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق كۆتاییهاتنی داعشی ڕاگه‌یاند، بەڵام شانە نوستووەکانی داعش تائێستاش بەردەوامن لە ئه‌نجامدانی چالاكی به‌تایبه‌ت لە پارێزگاکانی كه‌ركووك و نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە هەندێک ناوچەی هەولێر و دهۆکیش ئەگەری بەفر بارین هەیە. کەشناسی ده‌شڵێت، "پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ش و هه‌وا لە هەولێر و دهۆک، ئێواری ڕۆژی شەممە ئاسایی ده‌بێته‌وه، بەڵام ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هه‌یه لە سلێمانی و کەرکوک.
سەرچاوەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئێوارەی پێنجشەممە 2020/11/19، دوو لیوای پۆلیسی فیدراڵی عێراق گەیشتوونەتە پارێزگای نەینەوا، بۆ بڵاوە پێکردن لە قەزای شەنگال کە کوردانی ئێزدییە لێیە. سەرچاوەکە وتیشی: "دوو لیواکەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی گەیشتوونەتە قەزای سەنگال و ئەمڕۆ هەینی 2020/11/21، بلاوەیان پێدەکرێت. ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق - سوریا بڵاوەیان پێدەکرێت و ژمارەی لیواکان بە لایەنی کەمەوە دوو هەزار و 500 پۆلیس دەبێت. بەغدا و ھەولێر لە 9ی تشرینی یەكەم گەیشتنە رێككەوتنێك لە نێوان خۆیاندا، بەپێی ئەو رێككەوتنە ھەولێر و بەغدا بە ھاوبەشی ناوچەكە بەڕێوەدەبەن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش منداڵێك لە نەخۆشخانه‌ی (CMC) له شاری هه‌ولێر دوای 22 هەفتە له‌دایكبووە و ئه‌وه‌ش به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا. نەخۆشخانەی "CMC"ی لە شاری هەولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگەیاندووه، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا منداڵێك لە نەخۆشخانەکەمان بە 22 هەفتەیی له‌دایكبوو، كێشی نیو كیلۆیه و وه‌كو هه‌ر منداڵێكی تری ئاسایی گه‌شه ده‌كات. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و منداڵه زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بووه و ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له‌جیهاندا." ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ژیانی منداڵه‌كه له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تری تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات و ڕێژه‌ی ئۆكسجینیش له جه‌سته‌ی %88 و تا ئێستاش پێویستی به ئامێری ئۆكسجین نه‌بووه و گه‌شه ده‌كات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دەستەی گشتی حەشدی شەعبی بڵاویكردووه‌تەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ویستوویانە دزە بكەنە ناو ناوچەی سینیەی پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام هەوڵەكەیان شكستی پێهێندراوە." حەشدی شەعبی ورده‌كاریی پلانه‌كه‌ی داعشی ئاشكرا نه‌كردووه، تەنها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه داعش شكستی هێناوە لە دزەكردنە ناو ناوچه‌كانی پارێزگای سەڵاحەدین.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 382 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 328 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 377 ھەزار دینارە.
حوسێن دهقان، ڕاوێژکاری سەربازی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، تاران بەردەوامە وەدەرنانی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وتیشی: “لە تۆڵەی ئەو لێدانەی ئەمریکا لە بەغدا کردییە سەر ئێران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس کوژرا، بەردەوام دەبن لە وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە”. ئاماژەی بەوەشدا، لێدانەکانی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە عێراق، تەنها لێدانێکی سەرەتایی بووە. ئەوەشی خستەڕوو، هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی لە ڕۆژانی کۆتایی ئیدارەی ترەمپدا، شەڕی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێمه‌ش هەموو بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێده‌کەین." وتیشی، ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی 5+1 هه‌یه و ئەمریکاش ده‌توانێت ببێتەوه ئەندامی ڕێککەوتنه‌كه و ئێمەش ئامادەین گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکەین. له‌باره‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌م دواییانه‌ی تره‌مپه‌وه وتی، ئه‌وه تەنها قسەیە و ڕاست نییە، ئه‌گه‌ر بایدن ببێتە سەرۆککۆمار و بچێتە کۆشکی سپی، دەتوانێت بە سێ فەرمان هەموو گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە.
مەسعود حەسەن/باڵکێش لیونیل مێسی دڵگرانی خۆی لە لێدوانی بریكاری پێشووی گرێزمان و پرسیاری رۆژنامەنووسان دەربڕی كە ئەویان بە سەرچاوەی كێشەكانی یانەی بارسێلۆنا و گرێزمان ناو بردووە.مێسی دوای گەڕانەوەی لە ئەرجەنتین و ئەنجامدانی دوو یاری لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2022، لە فڕۆكەخانەی ئیل برات لە شاری بارسێلۆنا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كرد و گووتی: بێزاربووم لە لێدوانەكانی ئیریك ئولهاتس بریكاری پێشووی ئەنتوان گرێزمان كە رایگەیاندبوو، مێسی سیاسەتی (یان لەگەڵم بە یان دژم بە) بەكار دەهێنێت و سەرچاوەی كێشەكانی یانەی بارسێلۆنایە.مێسی گووتیشی:" جێگەی داخە دوای 15 ساڵ یاریكردن لە ئیسپانیا ئێوەی رۆژنامەنووسانیش هاتوون پرسیاری باج لە من دەكەن".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سێر جۆن لۆریمەر، ڕاوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ مه‌به‌ست بوو، كه بریتی بوون له سوپاسکردنی کورد بەرانبەر پابەندبوونیان لە بەگژداچوونەوەی داعش، جەختکردنەوە لە پێویستی ئەنجامدانی چاکسازییەکی بڕواپێکراو لە بواری ئەمنی و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ھەماھەنگی سەربازی و پەروەردەیی و سودەکانی." ده‌شڵێت، "لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە باسی گرنگی گەیشتن به ڕێککەوتنمان له‌نێوان ھێزە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لەپێناو پێشکەوتنی چاکسازی و یەکخستن و کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگە كردووه." باسی له كۆبووه‌نه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌ڵێت، "باسی بەرەنگاربوونەوەی داعشمان کردووە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 530 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماری چاكبوونه‌وه و مردنیشی ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێت، 329 توشبوو چاکبونەتەوە و 21 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ئه‌كاونتێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناوی (دواء الجمله ئۆنلاین)، ڕیكلام بۆ فرۆشتنی حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرا، دوای به‌دواداچوونێكی ورد، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران." ده‌شڵێت، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك. ح. م) و (ج. ر. ا)، بڕی 49 هه‌زار و حه‌وت سه‌د دانه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراویان پێوه گیراوه و ویستوویانه له شاری سلێمانییه‌وه بیبه‌نه شاری هه‌ولێر و ساغی بكه‌نه‌وه به‌مشێوه‌یه. -بڕی 21 هه‌زار و 600 دانه حه‌بی (بیزاكۆدێل) -بڕی 13 هه‌زار دانه حه‌بی (ئه‌منیك) -بڕی 12 هه‌زار دانه حه‌بی (كۆڵۆنازپام) -بڕی 750 دانه حه‌بی (ئه‌كتۆكۆڵد) -بڕی 500 دانه حه‌بی (ئه‌لپرازولام) -بڕی 60 دانه حه‌بی (نۆكسان) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌به قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌ڕێگای قاچاغ و به‌بێ تێپه‌ڕبوون به كوالێتی كۆنترۆڵ له وڵاتی ئێرانه‌وه هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و وتیشی، تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.